هۆشداریی مرۆیی تاک لە کۆمەڵگە پێوەری پێشکەوتووی ئەو کۆمەڵگەیەیە!

هۆشداریی مرۆیی تاک لە کۆمەڵگە پێوەری پێشکەوتووی ئەو کۆمەڵگەیەیە!
هۆشداریی مرۆیی تاک لە کۆمەڵگە پێوەری پێشکەوتووی ئەو کۆمەڵگەیەیە!

كابينەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتایەکی نوێ و دەستپێکێکی گرنگ بوو بە ئاشناکردنی تاک بە مافە سەرەتاییەکانی خۆی و سیستەمکردنی سێکتەرەکان وەک (پرۆژەی رووناکی، پرۆژەی هەژماری من ، پرۆژەی پۆینت تو پۆینت).

ئەم پرۆژانە لە گشت ووڵاتانی جیهان سەردەمانێکی زووە بەکار دەهێنرێت، ب ەمەبەستی خزمەتگوزاری، بەڵام بۆ کۆمەڵگەی کوردی شتێکی نوێ و کەم ئاشنایە، تاکی کورد پێویستی بە کاتە تاوەکو بتوانێت بە تەواویی خۆی رێکاریی بکات، لەوەی خۆی ڕابهێنێت.

لەم ماوەیە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان هەوڵ دەدەن لە جیاتی ئەوەی هۆشداریی مرۆیی بڵاو بکەنەوە لەوەی تاکی کوردی چۆن هەوڵ بدات زێدەڕەوی نەکات لە هەر شتێک کە لەبەردەستی دایە ، هانیان دەدەن دژی ئەو پرۆژانە بن کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن، گشت ئەو ووڵاتە پێشکەوتووانە هەمیشە هۆشداریی دەدەن لە پاراستنی سامانی گشتی، هەر لە دایەنگە منداڵەکانیان وانەی تایبەت دەخوێنن لەسەر چۆنیەتی (بەکارهێنانی کارەبا و پاکوخاوێنی ژینگە و پاراستنی سامانی ئاو ، پابەند بوون بە ڕێنمایی هاتووچۆ) بۆ ئەوەی نەوەیەکی فێرخواز و بە فەرهەنگ بهۆنەوە بۆ کۆمەڵگە.

بۆیە هەموومان وەک ئەرکی نیشتیمانی بەرپرسین لە هۆشیارکردنەوەی دەوروبەرمان لە چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان وەک ''بەکارهێنانی کارەبا"،  هەر کات کارت بە شتێک نەبوو پێویست ناکات بە داگیرساوی بیهێڵیەوە . جاران کارەبای نیشتیمانی لە 24 کاتژمێر لە نێوان 2 تا 10 کاتژمێر بەردەست دەبوو، بۆیە هاونیشتیمانیان پەلەیان دەکرد لە بەکارهێنانی. خێرا زۆربەی کەلوپەلە پێویستییەکانیان دادەگیرساند، بەڵام پرۆژەی ڕووناکی جیاوازە لەگەڵ کارەبای نیشتیمانی، پرۆژەی ڕووناکی واتە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری ب ەبەردەوامی، بۆیە تۆی هاونیشتیمانی پێویست ناکات پەلە بکەی لە بەکارهێنانی کەلوپەلە پێویستییەکان، دەتوانی بەپێی پێویستی ئامێرە خزمەتگوزارییەکانت دابگیرسێنی .

"ئەم پرۆژانە گەر دوای 2003 زوو جێبەجێ کرابا ژێرخانێکی گرنگ دەبوو و تاکی کوردی زووتر ئاشنای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دەبوو و زووتر دەگونجا لەسەر شێوازی بەکارهێنانیان، بۆیە شانازی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە ئەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییانەی بەخشی تاوەکو لە هاوچەرخبوونمان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو و ئاسانکار دانەبڕێین .