د. گەنجۆ خەسرەو
نووسەر
ڕۆژئاڤا له به‌رده‌م هه‌لێكی مێژوویی
جۆلانی نه‌یتوانی زیاتر له پێستی مه‌ڕ بمێنێته‌وه ته‌نیا دوای سێ مانگ له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به ته‌واوی هه‌ڵماڵی، ئه‌مه دوای چه‌ند ناڕه‌زایه‌تییه‌كی عه‌له‌وییه‌كانی كه‌نار دەریای سووریا، ده‌ستی كرد به كۆمه‌ڵكوژی.
له ماوه‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌ی رابردوو زیاتر له (3200) كه‌س كوژراوون كه به‌شێكی زۆریان سڤیل و ژن و منداڵن، ئه‌م ڕقه زاده‌ی تۆڵه و كوشتاری هه‌زار ساڵه‌ی شیعه و سونه‌یه، بۆیه تا سووریا یه‌ك ده‌وڵه‌ت بێـت ئه‌م كوشت و بڕه زیاتر ده‌بێـت و ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیه و بێگومان پروشكهكانی ده‌گاته عێراق و توركیا و ئێران و ئیسرائیل، چونكه ئه‌مانه بوونه‌ته هه‌ڵسوڕێنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی قوڵی سووریا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ڕێگره له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێكیان.
چۆن توركیا دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی ئێران و ڕوسیا بوو، به هه‌مان شێوه ئێرانیش دژی ده‌سه‌ڵاتی جۆلانی هاوپه‌یمانی توركیا و قه‌ته‌ر و سعودیه و ئیماراته، ئیسرائیل كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیی له خستنی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات تا ئێستا ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ره جگه له وێرانكردنی ژێرخانی سه‌ربازیی سووریا و داگیركردنی ته‌واوه‌تی جۆلان و به‌شێك له پارێزگاكانی سوه‌یدا و درعا هێشتا هه‌ڵوێسته‌كانی له دۆخی جێگیری دایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئیسرائیل به ته‌واوی له گومانی گه‌وره دایه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا هه‌ر زوو پشتگیری خۆی بۆ درووزه‌كان له باشوور و ڕۆژئاڤا له باكوور ڕاگه‌یاند، به مه‌ش له ئێستادا هه‌لێكی تازه له پێش كورد به گشتی و رۆژئاڤا به تایبه‌تی هاتووەته پێش كه خۆی له یه‌كخستنی ناوماڵی كورد و دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ درووزه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ڕاسته‌خۆی پشتگیری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بینێته‌وه.
ئیسرائیل هه‌رگیز لێناگه‌ڕێت جارێكی تر سووریا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و خاوه‌ن هێز و چه‌كێك بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل، بۆیه سوریایه‌كی ئارام و لاوازی گه‌ره‌كه دوور له ده‌ستی ئیخوان و ئێران، بۆیه چه‌كداركردنی زیاتری كورد و دروز مانه‌وه له پاڵ ئیسرائیل له ئێستادا باشترین ڕێگه‌ی مانه‌وه‌یه له‌ناو گێژاوی سووریا، له لایه‌كی تر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جۆلانی خۆی له قه‌یرانی قووڵی ئابووری و سیاسی و ئیداری دایه، به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان به ته‌واوی داخراون ڕێژه‌ی هه‌ژاری و برسیه‌تی بێ كاری به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه بۆیه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه و ناره‌زایه‌تی ناوخۆ هه‌یه كه ئیسرائیل چاوه‌رێ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی دوور له هه‌ژموونی ئێران و توركیا ده‌سه‌ڵات بگرێـته ده‌ست.
له به‌رامبه‌ردا توركیا له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی (كورد - تورك) ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاته سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی بگه‌یه‌نێته ڕۆژئاڤا و خۆی لێ نزیك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م فراوانخوازیهكانی ئیسرائیل كه هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیین له‌سه‌ر توركیا، به تایبه‌ت دوای گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه و ترس له به‌سه‌نته‌ربوونی هێزی توركی له ناوچه‌كه دوای په‌ڕوباڵكردنی ئێران.
به گشتی یاریه‌كه ئاڵۆز و گه‌وره‌یه ڕه‌هه‌نده‌كانی پشت گۆڕانكارییه‌كان ئاڵۆز و تێكه‌ڵن، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌وخۆكانی تره‌مپ له ئێران كه ئه‌گه‌ر پابه‌ندنی ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌بێت به‌كارهێنانی هێز ئه‌گه‌رێكی كراوه و نزیكه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر مه‌یدانی گۆڕانكارییه‌كان فراوانتر ده‌كات و توركیاش به شێكه له ئه‌جێندای ئه‌م گۆڕانكارییانه به تایبه‌ت دوای ئه‌و په‌تپه‌تێنه سیاسیه‌ی به‌رامبه‌ر ڕووسیا و ئه‌مەریكا.