گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لە زۆنگاوه‌كانی عێراق دەکات
وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو هه‌ڕه‌شه له زۆنگاوه‌كانی عێراق ده‌كەن، كه به‌هۆیه‌وه سه‌دا 80ی ڕووبه‌ری زۆنگاوه‌كانی سنووری پارێزگای زیقار له‌ناوچوون.
به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكه‌ساڵییه‌وه، له پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر له نیو ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ناچار به كۆچكردن بوونه. ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دووپاتی كردووەته‌وه، دۆخی كشتوكاڵی عێراق جێی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه عێراق یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی زۆرترین گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، لــە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "عێراق له‌ژێر كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادایه. پێویسته له‌سه‌ر وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان له ڕووی پرۆژه‌وه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه به‌سه‌ختی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایان تێدا ده‌ركه‌وتووه."
سه‌باره‌ت به‌دۆخی وشكه‌ساڵیی له باشووری وڵات، مسته‌فا عه‌جیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی ڕووبه‌ڕووی زۆنگاوه‌كان بوونه‌ته‌وه جێی مه‌ترسین، به‌هۆیه‌وه سه‌دا 80ی ڕووبه‌ره‌كانیان له ده‌ست داوه.
هاوكات یاس خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوە کردووە، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه تادێت ڕێژه‌ی ئاواره‌بوون به‌رز دەبێتەوە، له‌وانه، 10 ناوچه له شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هێڵی سووره‌وه و داواش ده‌كرێت چاره‌ی پێویست بۆ ئه‌م گرفته بدۆزرێته‌وه.
خه‌فاجی ده‌شڵێت: كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی سامانی ئاژه‌ڵی و ماسی و به‌روبوومی كشتوكاڵی و به‌و هۆیه‌وه رێژه‌ی كۆچ له‌ناوچانه گه‌یشتووته سه‌دا 25.