جیهانگیر سەدیق گوڵپی
نووسەر
ده‌روازه سنوورییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی داهات، شانۆی سێرك، باڵۆنی گێچه‌ڵ
سه‌نگ و قه‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان له چ ئاستێكدایه؟
سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێ و كاتیه‌كه‌ی عێراق كه هێشتا ته‌مه‌نی له‌و پۆسته نه‌گه‌یشتوه‌ته سێ مانگ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش خۆی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستوبردی كرد له هه‌ڵڕشتنی هه‌گبه‌ی به‌ڵێنه قه‌به‌كانی، له‌وانه‌یه جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌میان له‌وه‌دا بێت، زووتر ده‌ستیكرد به جووڵه بۆ ئه‌وه‌ی مكوڕبوونی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانكاری بسه‌لمێنێت، ئه‌مه‌یش زیاتر له هه‌رشتێك بەهۆی كورتی و دیاریكراوی ته‌مه‌نی له پۆسته‌كه‌ی و كه‌می كاتی به‌رده‌ستی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ قایمكردنی جێ پێی خۆی له ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر یه‌ك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و مووچه‌خۆرانی ره‌فحا و ده‌روازه سنوورییه‌كان، كه له بابه‌ته سه‌رنجڕاكیشه‌كانن له نێو شه‌قامی عێراقیدا، كه‌وتنه به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ره‌تاییه، سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و مووچه‌خۆرانی ره‌فحا تاڕاده‌یه‌ك گۆڕینی هه‌ڵوێست و خاوبوونه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه، جێگه‌یان به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه لێژ كرد و سیحره‌كه‌یان به‌تاڵكرده‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌چ ئاقارێكدا ده‌ڕۆن. ئه‌و له بانگه‌شه‌كانیدا له‌لایه‌كه‌وه بابه‌ته‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه و له‌لایه‌كیشه‌وه به بابه‌تی داهات و شێوازی ئیداره‌دانه‌وه.
بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی ده‌روازه سنوورییه‌كان چۆن له رووی داراییه‌وه گرنگه، به‌هه‌مان شێوه له رووی سه‌روه‌ری و ئه‌منی و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانیشه‌وه گرنگه، نه حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا گوزارشت له حكومه‌تی هه‌مووان ده‌كات و نه ده‌ستووریش ئه‌و ریگه‌یه‌ی پێده‌دات به‌و جۆره كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمیش بكات، واته بوونی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه‌ی به‌غدا له هه‌ر جێگه‌یه‌كی هه‌رێم، له‌بری ئاسایش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گرفت و نائارامی و له‌بری سه‌روه‌ری ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان، له‌بری چه‌سپاندنی یاسا ده‌بێتە مایه‌ی پێشێلكردنی ده‌ستوور.
بابه‌تی كۆنترۆڵنه‌كردن و لێچوون و به‌هه‌ده‌ردانی داهات و بێسه‌روبه‌ری له ده‌روازه سنووریه‌كانی عێراق له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان و حیكایه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی ناو شه‌قامی عێراقین، بۆیه ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته بقۆزرێته‌وه‌و بكرێته شانۆی سێرك و نمایشی هێز و هه‌ڵوێست و ڕاكێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر و فراوانكردنی پاڵپشتی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ڕه‌خنه لێگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوه، پێویسته پشت ئه‌ستوور بێت به خوێندنه‌وه‌ی ورد و ئارگێۆمێنتی به‌هێز، بۆ ئاشنابوون به دیوی ناوه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده دارایی و ئابووری و كارگێڕیه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه، پێویسته سه‌رنج بخرێته سه‌ر بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان و، واقیعی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنووریه‌كان و قه‌باره‌ی داهاته‌كان.
یه‌كه‌م/ بنه‌ما یاسایی و ده‌ستووریه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنووریه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌هه‌ندی دارایی و كارگێڕیی ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌ریه‌ك له ده‌ستوور و یاسای تاریفه‌ی گومرگی و یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و یاسای پارێزگاكان یاساكانی بوجه باس له ڕێكخستنی كاروباره‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان ده‌كه‌ن.
1- بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی گومرگ و ده‌روازه سنووریه‌كان له عێراق.
ده‌ستووری عێراق له مادده‌ی 110دا ڕه‌نگڕێژكردنی سیاسه‌تی گومرگی له چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌كان داناوه، ئه‌مه بووە‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن، كه گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌ت به كاروباری گومرگی و ده‌روازه سنووریه‌كان مافی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدابن، له‌كاتێكدا كه هه‌م خودی ئه‌و مادده‌یه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت و هه‌م له چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی تری ده‌ستووردا هه‌رێم له‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شكراوه (وه‌ك پاشتر باسی ده‌كه‌ین).
ڕه‌نگڕێژكردنی سیاسه‌تی گومرگی كه له‌مادده‌ی 110 دا هاتووه په‌یوه‌ندیی به داڕشتنی ئه‌و هێڵه گشتیانه‌وه هه‌یه، كه ناسنامه‌ی ئابووریی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌و ناسنامه ئابوورییه‌ی كه له ده‌ستوور دیاریكراوه و ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی له ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا كه‌وتونه‌ته ئه‌ستۆی، هه‌ندێ جار دیاریكردنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو له رێگه‌ی ڕێوشوێنه بازرگانی و گومرگیه‌كانه‌وه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی گومرگی به‌كار ده‌هێنرێت، داڕشتنی هێڵه گشتیه‌كانی سیاسه‌تێكی گومرگی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پلانی په‌ره‌پێدانی ئابووریی نیشتیمانی له سه‌رانسه‌ری وڵاتیش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره‌وه.
جگه له‌و جومگه و ئاماژه سه‌ره‌كیانه تێكڕای داڕاشتنی سیاسه‌ت و ورده‌كاریه‌كانی تری كاروباری ڕۆژانه و مانگانه و ساڵانه‌ی گومرگه‌كان ده‌بنه ئه‌ركی هه‌رێم و حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان و پارێزگاكان و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م ڕوه‌وه ته‌نها جۆرێكه له هه‌ماهه‌نگی كه له‌مادده‌ی 114 دا ئاماژه‌ی بۆكراوه.
هه‌ربۆیه داڕشتنی سیاسه‌تی گومرگی به‌و جۆره‌ی له مادده‌ی 110دا هاتووه ناكرێت ئه‌وه‌نده لاستیكیانه بخوێنرێته‌وه، كه ته‌واوی كاروباری بازرگانی و گومرگی له ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵیدا بێت، له نێو ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا نموونه‌ی زۆر هه‌ن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه له نیوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كاندا، به‌گشتی فیدراڵیه‌تیش خۆی فۆڕمێكی دیاریكراوی نییه بۆ په‌یڕه‌كردنی له‌لایه‌ن گشت ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیه‌وه، به‌ڵكو چوارچێوه‌یه‌كه فۆڕمه جیاوازه‌كانی له ئه‌نجامی دۆخی تایبه‌تی و ڕیككه‌وتنی ئاسته پێكهێنه‌ره‌كانه‌وه دیزاین ده‌كرێن.
له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌بژێری سیاسی و هه‌موو هاووڵاتیانی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه،
گرنگه به‌ر له هه‌موو شتێك كۆتایی به ئاڵووده‌بوون به‌و بیركردنه‌وه چه‌قبه‌ستوو و به‌سه‌رچووه بهێنن، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ته‌نها به‌مافی ناوه‌ند بزانرێت، چونكه ئه‌و فۆرمی ده‌وڵه‌تداریه له دونیادا باوی نه‌ماوه و له ناو سیسته‌می فیدراڵیه‌تیشدا، له پارادۆكسێكی زیانبه‌خش زیاتر نییه.
ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی كه به‌و جۆره بۆ ده‌ستوور ده‌كرێن و به‌شیوه‌ی لێهه‌ڵبژارد (انتقائی)ین دروست نین و دورن له ڕاستیه‌وه، چونكه هه‌ر له‌ده‌ستووره‌كه‌دا مادده‌ی 114به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كانی له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان داناوه، مادده‌ی 115 و 121یش ماف به هه‌رێم ده‌دن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كانی و سودمه‌ندبوون له داهاته‌كان.
دیاره كه ده‌ستوور كه‌متر ده‌چێته ناو ورده‌كاریه‌وه و زۆربه‌ی كاره‌كان به یاساكان ده‌سپێرێت، له مادده‌ی 114ی ده‌ستووردا، كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان هاتووه (به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌كان، ئه‌ویش به یاسا ڕێك ده‌خرێت)، به‌ڵام تا ئیستا ئه‌و یاسایه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان ده‌رچوێنراوه، كه به‌ده‌ق و ناوه‌ڕۆك یاسایه‌كی ناوه‌ندیه و هیچ په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌ستووره‌وه نییه و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی فیدراڵیه‌تی داراییشدا ناگونجێت.
یاسای تاریفه‌ی گومرگی ساڵی 2010 كه تائێستا چه‌ند جارێك هه‌موار كراوه‌ته‌وه، بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 2016 له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێنه‌كرا، ئه‌و چه‌ند ساڵه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له دۆخێكی زۆر ناهه‌مواردا بوون، جگه له‌وه‌یش یاساكه و خشته‌كانی تاریفه‌ی گومرگی و ڕۆزنامه‌ی كشتوكاڵیش له‌لایه‌ن به‌غداوه و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم ده‌رده‌كران، كه له زۆر خاڵدا ڕه‌چاوی دۆخ پێویستی و بۆچوونه‌كانی هه‌رێم نه‌كرابوو.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ماده‌ی 114 یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان به‌هاوبه‌شی، یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان هه‌مور بكرێته‌وه و له خه‌سڵه‌تی ناوه‌ندگه‌رایی داماڵرێت، بۆ ڕێكخستنی خشته‌ی تاریفه‌ی گومرگی و ڕۆزنامه‌ی كشتوكاڵی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پارێزگاكان هه‌بێت، ئیدی ده‌كرێت ده‌روازه سنووریه‌كان و گومرگه‌كان به‌هاوبه‌شی و به‌دروستی به‌ڕێوه ببرێن.
به‌ڵام كاتێك یاسا هاوبه‌شه‌كان ده‌رنه‌كرێن، یاسای ناوه‌ندگه‌رایانه بۆ ڕێكخستنی ئه‌و بابه‌تانه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه بخرێنه واری جێبه‌جێكردن، خشته‌ی تاریفه و ڕۆزنامه‌ی كشتوكاڵی به‌بی هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ربدرێت، گومرگ له نێوان هه‌رێم پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروو دابنرێت، وه‌ك له ساڵانی 2016-2018 هه‌بوو، ده‌رگای پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌ڕووی به‌روبوومی كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌ریی هه‌رێمدا دابخرێت (كه ناو به‌ناو تا ئێستایش ده‌كرێت)، داوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌روازه سنووریه‌كانیش بكرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا بگوترێت له ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیداین و ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كه‌ین ئه‌وه له مه‌ته‌ڵێكی ئاڵۆز و بێ پیز زیاتر نییه.
2- دابه‌شكردنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور یاسا
ده‌ستووری عێراق به ڕوونی باسی له شێوازی دابه‌شكردنی داهاتی گومرگ و ده‌روازه سنووریه‌كان نه‌كردوه، چه‌ند مادده‌یه‌ك هه‌ن به‌گشتی باس له پره‌نسیپه‌كانی دابه‌شكردنی داهات و چاودێریی ته‌رخانكردنی ده‌كه‌ن، وه‌ك مادده‌ی (106) كه باس له پێویستیی ده‌ركردنی یاسای دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كات له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم و پارێزگاكان، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه كه یاساكه له‌ساڵی 2017 یاساكه به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌و و ناوه‌ندگه‌رایانه و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستووردا هاتبوو ده‌رچوێنرا، هه‌ر له ده‌ستوور و له بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی 121دا هاتووه كه پشكێكی دادوه‌رانه له داهاته ئیتیحادیه‌كان دابین ده‌كرێت بۆ هه‌رێم و پارێزگاكانی نه‌به‌ستراو به‌هه‌رێمه‌كانه‌وه، كه ئه‌وه‌یش هیچ كات وه‌ك پێویست ڕه‌چاو نه‌كرا.
له پاش ساڵی 2010ه‌وه له‌یاساكانی بودجه‌ی بودجه‌ی عێراقدا ئاماژه به‌وه ده‌كرا، كه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی دراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان بۆ خودی پارێزگاكان، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌ناردنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كانی ساڵانی 2010 و 2011 به‌ڵام به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و ماددانه‌ی یاساكانی بودجه نه‌ده‌بوو. واته به‌گشتی تا ئه‌و ده‌م میكانیزمێكی ڕوون و كارپیكراو بۆ دابه‌شكردنی داهاته سنووریه‌كان نه‌بوو.
له هه‌مواری ساڵی 2018ی یاسای پارێزگاكاندا له مادده‌ی 44 دا ئاماژه به‌وه‌درا، كه 50%ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان له پارێزگاكان بۆ خودی پارێزگاكانه، له یاسای كارگێڕی دارایی ئیتیحادیی ساڵی 2019یشدا له مادده‌ی 29 هه‌مان رێژه تێكستی له‌سه‌ر كرا، به‌م جۆره ئه‌توانین بڵێین ئێستا بنه‌مایه‌كی یاسایی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان. به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا ڕه‌چاوی ده‌ستوور و گشت ئه‌و یاسایانه‌یش ناكات، كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركراون، ئیدی ئه‌وه بابه‌تێكی تره.
دووه‌م/ دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنووریه‌كانی عێراق و هه‌وڵه نوێیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنیان
به‌و پێیه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان بایه‌خی ئابووری و دارایی و ئه‌منی و سیاسیان هەیه بۆیه ئاساییه كه چه‌ند فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌بردنیاندا به‌شداربن و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌نێوانیاندا، له عێراقدا نزیكه‌ی 14 فه‌رمانگه و دام‌و ده‌زگا به‌شدارن له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گومرگه‌كان (ده‌سته‌ی گومرگه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان، پۆلیسی گومرگ، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانگه‌ی جه‌وازات، ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌زگای كۆنترۆڵی جۆری، ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی وشكانی، ده‌ستەی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ) ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران هێزێكی تر ده‌كاته سه‌رباریان.
هه‌مووان ده‌زانن، هۆكاری كه‌موكوڕی و خراپ به‌ڕێوه‌بردن له‌عێراق و هه‌رێم په‌یوه‌ست نییه به كه‌می هێز و كارمه‌ند و دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به دواكه‌وتویی سیسته‌می كارگێڕی و ئاوێزانبوونی ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب و هێزه جۆرا و جۆره‌كان و لاوازیی ئینتیمای نیشتمانی و نه‌بوونی سیسته‌می چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی كاراوه، هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و ژماره‌ی زۆری دامه‌زراوه‌ی حكومی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنووریه‌كاندا، ئینجا ده‌روازه‌كان زیاتر له ژێر هه‌ژموونی میلیشیا و حیزب و خیڵه‌كانی باشووردان، به‌بێ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی له سیسته‌می كارگێڕی و سیاسی و سیسته‌می چاودێری و لێپرسینه‌وه، زیادكردنی هه‌رهێزێكی تر بۆ هه‌ر جومگه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی وڵات ته‌نها زیادكردنی ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری گه‌نده‌ڵییه.
سێیه‌م/ پێكهاته و قه‌باره‌ی داهاتی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان
ئه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌موشتێك ده‌روازه سنووریه‌كانی كردوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج، بایه‌خه دارایی و ئابوریه‌كه‌یانه، گومرگه‌كان، جگه له‌وه‌ی سه‌چاوه‌یه‌كی داهاتی حكومه‌تن، ئامرازێكی گرنگیشن بۆ جیبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام له عێراق و هه‌رێم تاكو ئێستا به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست سوود له هیچ كام له‌و بوارانه وه‌رنه‌گیراوه، حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پلان و لیژنه‌ی تایبه‌ت و بڕیاری پێویستی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و بواره، حكومه‌تی عێراقیش له‌م ڕووه‌و خه‌ریكی هه‌ڵمه‌ت جوڵه‌و بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وامه.
دهاتی ده‌روازه سنووریه‌کان بۆ حكومه‌ته‌كانی ڕابردووی عێراق و هه‌رێم كراوه‌ته بابه‌تی ڕه‌خنه و بۆ حكومه‌ته نوێ و كاتیه‌كه‌ی ئێستای عێراقیش كراوه‌ته شانوێ سێرك و نمایشی هێز و هه‌ڵوێست و پاكژی.
ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم له رابردوودا بۆ شكاندنی حكومه‌ت پێویستیان به‌وه بوبێت قه‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌و بواره وه‌ك باڵۆنێكی گه‌وره نیشان بده‌ن، ئه‌وا ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی عێراق پێویستی به‌وه‌یه، ئه‌و بابه‌ته بكاته باڵۆنێكی گه‌وره، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان بكاته شانوێ خۆنواندن و هه‌میش بیكاته پاساوی گێچه‌ڵكردن به هه‌رێم وسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی به‌غدا.
نكوڵی له‌وه ناكرێت له عێراق و هه‌رێمیش یاساكانی گومرگ به‌ته‌واوی جێبه‌جێناكرین، بڕی شایسته‌ی داهاتی گومرگ به‌ده‌ست ناهێنرێت، ده‌روازه سنووریه‌كان باش به‌ڕێوه نابرێن، ئه‌مه ڕاستیه‌كه حكومه‌ته‌كانیش دانی پیدا ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاو بێت، كه نه‌ده‌روازه سنوورییه‌كان گه‌وره‌ترین خاڵی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتن و نه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یش ده‌بێته گۆچانی سیحری بۆ كیشه داراییه‌كانی عێراق، كۆی ئه‌و بڕه داهاته‌ی له ده‌روازه‌كانه‌وه له ساڵێكدا له ده‌ست ده‌درێت، كه‌متره له و بڕه‌ی له چه‌ند گرێبه‌ستێكی و چه‌ك و چۆڵ و چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی سپیكردنه‌وه و بردنه ده‌روه‌ی دار و له بانكه‌كانی عێراقه‌وه ده‌كریت.
به‌پێی داتا فه‌رمیه‌كان ناوه‌ندی ساڵانه‌ی هاورده‌كردن بۆ عێراق كه‌متره له 40 ملیار دۆلار، له ناو ئه‌و كاڵا و خزمه‌تگوزاریه هاوردانه‌دا، به‌شیكی گه‌وره‌یان گومرگ نایان گرێته‌وه وه‌ك (به‌هه‌مه نه‌وتیه‌كان كه به‌هاكه‌یان نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاره، 344 كاڵای هاورده له ئوردنه‌وه به‌پێی رێکه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌ت، هاورده‌كانی حكومه‌ت، هاورده‌كان دامه‌زراوه ئایینیه‌كان، زۆربه‌ی هاورده‌كانی وه‌به‌رهێنه‌كان، هتد)، جگه له‌وه‌یش ناوه‌ندی ساڵانه‌ی ئه‌و كاڵا و خزمه‌تگوزارییه ئاساییانه‌ی له‌گومرگ ده‌به‌خشرێن نزیكه 10%ی كۆی هاورده‌كان پێكده‌هێنن.
ڕێژه‌ی گومرگیش به‌پێی هه‌مواری 2018ی تاریفه‌ی گومرگی له نێوان (0.5% - 30%) و به‌پیی خشته‌ی تاریفه‌ی گومرگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌مترین كۆمه‌ڵه كاڵا ڕیژه‌ی به‌رزی گومرگ ده‌یانگرێته‌وه و زۆرترینیان ریژه نزمه‌كان ده‌یانگرێته‌وه. به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی كه ڕێژه‌ی15% زیاتر ده‌یانگرێته‌وه، ده‌كرێ له خانه‌ی نه‌بوودا هه‌ژمار بكرێن.
به‌مجۆره به‌شێكی زۆری كاڵا و خزمه‌تگوزاریه هاورده‌كان به‌پێی یاسا له گومرگ ده‌به‌خشێنرێن، به‌شێكی زۆریشیان هه‌ر به‌پێی خشته‌ی تاریفه‌ی گومرگی كه‌مترین گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت. به‌پیی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه قه‌باره‌ی داهاتی خه‌ملێنراوی شایسته‌ی وه‌رگرتن له عێراق ساڵانه پێویسته له(3 – 4) ملیار دۆلار كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام زۆر له‌وه كه‌متر چوه‌ته ناو گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه. سه‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئێمه و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی ئابووریناسانی عێراقیش قه‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهات له ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه ساڵانه له نێوان 2-3 ملیار دۆلار دایه.
به‌ڵام ئایا سه‌نگ و قه‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێم له‌چ ئاستێكدایه؟
به‌پێی داتا فه‌رمیه‌كانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی و بانكی ناوه‌ندیی عێراق و چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، له نێوان ساڵانی 2003-2018 له‌كۆی كاڵای هاورده بۆ عێراق ته‌نها 16% له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه بووه، 79%ی له رێگه‌ی ده‌ریاییه‌وه بووه له به‌سره، 3%یش له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئاسمانییه‌وه بوه. به‌م جۆره ئه‌گه‌ر به‌شی زۆری ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌ڕیگه‌ی وشكانیه‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن له ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمه‌وه هاورده بكرێت، هێشتا ڕێژه‌ی هاورده‌كردن له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه ناگاته 10%ی كۆی هاورده‌ی عێراق. جگه له‌وه‌یش هه‌ر به‌پێی ڕه‌خنه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا ڕێژه‌و نرخی گومرگ له‌هه‌رێم كه‌متره له‌چاو به‌شه‌كانی تری عێراق. هه‌ربۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنووریه‌كان به پاڵنه‌ری دارایی و زیادكردنی داهات لێك بدرێته‌وه.