سۆران لوقمان
نووسەر
پێنج پرسیارمان وه‌ڵام بده‌نه‌وه
چوار مانگ بوو میدیاكاران و وه‌رزشكاران و هانده‌ران لێتانی ده‌پرسی بۆچی كۆنابنه‌وه، یاریزانان لێتان ده‌پاڕانه‌وه چاره‌نووسی خوله‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه، كه‌چی زۆر بێباكانه ئێوه ده‌تانگوت چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی پارێزگاره‌كان و وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ین، ئێستا چۆن به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان كۆبوونه‌وه، خۆ هێشتا دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده باش نه‌بووه بتوانن خوله‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن، پێشتر ده‌تانگوت ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ یانه‌كان بكه‌ین و رای ئه‌وان وه‌ربگرین، ئێستا بۆچی به‌بێ رای یانه‌كان بڕیارێكی نیوه ناچڵتان دا؟
- ئێوه ده‌ڵێن یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئێ كه یارییه‌كانی وه‌رزێك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه هیچ یانه‌یه‌ك ناكرێته پاڵه‌وان، چونكه هه‌ڵوه‌شانه‌وه به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ژمار نه‌كردنی ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یاریی و یانه‌كان دێت، ئه‌گه‌ر یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ئه‌ی چۆن پاڵه‌وان و پله‌ی دووه‌م دیاریكران؟
- ئه‌گه‌ر باسی خولی فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی ده‌كه‌ن و له‌م بێسه‌روبه‌رییه‌دا خۆتان به باشترین خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌راورد ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وان و پله‌ی دووه‌متان دیاریكرد، بۆچی ئه‌و دوو یانه‌تان دیاریی نه‌كرد كه داده‌به‌زنه ریزی یانه پله یه‌كه‌كان، چۆن ده‌بێت پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دیاریی بكرێت به‌ڵام ئه‌و دوو یانه‌یه دیاریی نه‌كرێت كه داده‌به‌زن، ماده‌م هه‌رخۆتان به خولی فه‌ره‌نسی به‌راورد ده‌كه‌ن، ئه‌و یانانهشتان ده‌ستنیشان كردبا كه داده‌به‌زن؟
- كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو كۆبوونه‌وه به‌بێ سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه بكرێت، بۆچی چوار مانگ بوو سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه رێگای نه‌ده‌دا به سه‌رپه‌رشتی جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه پێویستبوو، بۆچی ئێستا پێویست نه‌بوو، چۆن سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رێگای بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا و تا چه‌ند ئاگاداریی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو؟
- ساڵانێكی زۆره هه‌مووان داواتان لێده‌كه‌ین واز له‌و شێوازه كاركردنه میزاجی و عه‌شایه‌رییه بهێنن و كارنامه‌یه‌كی گشتگیر دابنێن و سوود له‌و گه‌نجانه وه‌ربگرن كه ئاگایان له گۆڕانكارییه‌كانی جیهانه و ئه‌كادیمین، ئێستا كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تان له‌ده‌ست ده‌رچوو كه‌وتوونه‌ته ناو گۆمێكی مه‌نگ و خه‌ڵك تانه و ته‌شه‌رتان لێده‌دات به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه لێهاتووانه هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ناكه‌ن؟