پزیشکێکی کورد دەبێتە جێی باسی میدیاکانی ئەڵمانیا

پزیشکێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدات و دەبێتە جێی باسی میدیاکانی ئەڵمانیا و بە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و زەحمەت وەسفی دەکەن. 

حوسێن بەکتاش، پزیشکێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانەو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی ناسراوی شاری برێمنی ئەڵمانیایە.

 کەناڵی 1ـی تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا بڵاوی کردۆتەوە، بەکتاش و تیمەکەی لەسەرەتای مانگی نیسان گرێیەکی شێرپەنجەیی 8 کیلۆ و نیویان لە سکی ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵ دەرهێناوە، ئەو ئافرەتە دوای نەشتەرگەرییەکە تەندروستی باش بووەو ئەو تیمە پزیشکییە سەرکەوتوبوون لە ڕزگارکردنی گیانی ئافرەتەکە. 

پرۆفیسۆر دکتۆر حوسێن بەکتاش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجەیە لە شاری برێمن و مامۆستای وانەبێژیشە لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی هانۆڤەر.