كارزان نووری
نووسەر
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و به سیسته‌مكردنی كاری خێرخوازی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خاوه‌نی كو‌لتوورێكی به‌رزی هاوكاری و به‌خشینه
له چه‌ند رۆژی ڕابردوو له میانه‌ی بۆنه‌كانی چه‌ژنی قوربان هه‌موومان شایه‌تی كاری گه‌وره‌ی مرۆیی بووین له لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازی و مرۆییه‌كان له كوردستان به دابه‌شكردنی ده‌یان هه‌زار كیلۆی گۆشت به‌سه‌ر هه‌ژاران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت كه له كوردستان ده‌ژین، به هه‌مان شێوه‌یش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا و دروستبوونی قه‌یرانی دارایی قوڵ ڕۆڵی ده‌زگا و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان دوای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له پله‌ی سێیه‌م بوو به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كانیان.
له په‌راوێزی یادی پازده ساڵه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، گرنگه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر پێشكه‌وتنی كاری مرۆیی و به سیسته‌مكردنی هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، هه‌ڵبه‌ت لێره‌وه ڕۆڵی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له دانانی ئه‌و سیسته‌مه و هێنانی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بۆ كۆمه‌كی هه‌ژاران و ئاواره‌و په‌نابه‌ران نابێ نادیده بگیرێ. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خاوه‌نی كو‌لتوورێكی به‌رزی هاوكاری و به‌خشینه له دێر زه‌مانه‌وه، له ڕوانگه‌ی میوانداری و ڕێزی غه‌ریب و لێقه‌وماوان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی كولتووری گه‌لانی دونیایه، به‌ڵام له ڕابردوودا هه‌وڵه مرۆییه‌كان و خێرخوازییه‌كان له چوارچێوه‌ی تاكه‌كه‌سی بوون و كه‌متر ئامانجیان ده‌پێكا. دوای ساڵی 2005 به تایبه‌ت و دوای دروستبوونی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی (پێشتریش ده‌زگای تری مرۆیی هه‌بوون) كاری رێكخراوه‌یی به‌ره‌و پێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه دی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بووه هانده‌رێكی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕێكخراوی تری كاریگه‌ر له كوردستان دروست ببن و ئاستی كاری مرۆیی و خێرخوازی به‌ره‌و پێش ببه‌ن به شێوه‌یه‌ك بتوانن متمانه لای خه‌ڵكی خوا پێداو دروست بكه‌ن و ببن به پردی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكانی خوا پێدا و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت. پێویسته ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و كارمه‌ندانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی شانازی به ڕابه‌رایه‌تیكردن و به سیسته‌مكردنی كو‌لتوورێكی به‌رزی مرۆیی بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ مقومقۆی زۆر دروست ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراو و ده‌زگا هاوشێوه‌كان، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌ركی ده‌زگا و رێكخراوه‌كانه ئه‌و گومانه لای خه‌ڵك بڕه‌وێننه‌وه و به ڕوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوه‌كان به چه‌ند خاڵێك بۆ ڕایی گشتی به‌یان بكه‌ن:
1- ده‌زگا و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان وه‌ك رێكخراوی ناحكومی تۆمار ده‌كرێن له كوردستان و دره‌وه‌ی كوردستان، به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌م رێكخراوه نا حكومییانه ده‌توانن ببن به ڕێكخراوی هاوبه‌ش و جێبه‌جێكاری ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری دارایی بكرێن.
2- ده‌زگا و رێكخراوه خێرخو‌ازییه ناوخۆییه‌كان ده‌توانن ببن به هاوبه‌شی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وه‌ك هاوبه‌شی جێبه‌جێكار كاره مرۆییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و كۆمه‌كی دارایی له‌وانه‌وه وه‌ربگرن.
3- ده‌زگا و رێكخراوه ناوخۆییه‌كان ده‌توانن ببن به هاوبه‌شی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و قو‌نسولیه و سه‌فاره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی ئه‌وان له رێگه‌ی ئه‌و رێكخراوانه بگه‌یه‌نرێن به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت.
4- ده‌زگا و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌توانن پردێك بن له نێوان خه‌ڵكی هه‌ژار و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێ‌داو بۆ گه‌یاندنی هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
5- به پێی یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كانی كوردستان ده‌زگا و رێكخراوه تۆماركراوه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن و سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازی به‌كاربێنن له ژێر چاودێری راسته‌وخۆی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان.
هه‌ڵبه‌ت ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به پێی گرێبه‌ستی دوو لایه‌ن و رێككه‌وتنی پێش وه‌خته ده‌كرێ له چۆنیه‌تی راگه‌یاندنی چالاكییه خێرخوازییه‌كان و ماف و به‌رپرسیاریه‌تی دوو لایه‌نه، لێره ڕه‌نگه خوێنه‌ر پرسیار بكا و بڵێ چ پێویست ده‌كا كاری خێرخوازیی ڕابگه‌یه‌ندرێ؟ پرسیارێكی له جێیه و ده‌كرێ به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵام بدرێ:
1- ڕاگه‌یاندن یان ڕانه‌گه‌یاندنی كاره خێرخوازییه‌كان به‌شێك ده‌بێت له ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگا خێرخوزاییه‌كان و لایه‌نی به‌خشه‌ر (ده‌وڵه‌مه‌ند، وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش، ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان)، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌خشه‌ر بیه‌وێ ڕابگه‌یه‌نرێ ده‌بێ به پێی رێكه‌وتنی دوو لایه‌نه ڕابگه‌یه‌نرێ.
2- ڕاگه‌یاندنی متمانه له نێوان به‌خشه‌ر و رێكخراوی جێبه‌جێكار دروست ده‌كا.
3- ڕاگه‌یاندنی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی خواپێ‌داو زیاتر ئاگاداری بارودۆخی هه‌ژاران بن و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ كاری مرۆیی باشتر و زیاتر.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی وه‌ك ده‌زگایه‌كی ناوخۆی له كوردستان و عێراق و وه‌ك ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاره‌كانی به سیسته‌مێكی جیهانی مرۆیی به‌ڕێوه ده‌بات به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و پاراستنی شكۆمه‌ندی مرۆڤه‌كان، دوای ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به شانازییه‌وه چه‌ند ده‌زگا و رێكخراوی خێرخوازی هه‌مان ڕێچكه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانیان گرتۆته به‌ر له به سیسته‌مكردنی كاره مرۆیی و خێرخوازییه‌كان.
كاری مرۆیی و خێرخوازی سرووشتێكی ته‌واوی جیاوازی هه‌یه له كایه‌كانی تری كۆمه‌ڵگە: مرۆڤه‌كان له سیاسه‌تدا ده‌یانه‌وێ هه‌میشه خۆیان له پێشه‌وه‌ی حیزبه‌كان و لایه‌نه‌كان بن، له كاری بزنس و بازرگانی مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێ هه‌میشه بازار ته‌نیا بۆ ئه‌وان بێت و پاڵه‌وانی مه‌یدانه‌كه بن، به‌ڵام له كاری مرۆیی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، به‌وه‌ی مرۆڤ حه‌ز ده‌كات كه‌سانی تر له ته‌نیشت خۆی و له پێش خۆی ببینێ بۆ ئه‌نجامدانی كاری خێر و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی خێزانێكی هه‌ژار، له كاری خێرخوازی مرۆڤ ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات هه‌میشه ئه‌و مه‌یدانه فراوان بێت و كه‌سانی زیاتر و رێكخراوی زیاتر بێته مه‌یدانی كار و هاوكاری خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین: ته‌مه‌ندرێژی و سه‌لامه‌تی بۆ كه‌سانی به‌خشه‌ر و كارمه‌ندانی رێكخراوه خێرخوازی مرۆییانه‌ی كاره‌كانیان به شه‌فافی و هاوكارییه‌كان به ئه‌مانته‌وه ده‌گه‌یه‌نن. گرنگه به‌یه‌كه‌وه جوانیه‌كانی كاری مرۆیی نیشان بده‌ین و ده‌ستی خه‌ڵكی بگرین بۆ ئه‌نجامدانی كاری مرۆیی، گرنگه گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت به ئه‌رك بزانین نه‌ك منه‌ت.
پازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ته‌واوی كارمه‌ندانی ده‌زگا و مرۆڤدۆستان پیرۆز ده‌كه‌م.
*به‌رپرسی پڕۆگرام و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی.