به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
سوپای تورك نه‌هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه!
كاتێك تۆپێك هه‌ڵدرێته قه‌ندیله‌وه، نابێت پێمان وابێت توركیا سه‌روه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشێل كردووه، به‌ڵكو ده‌بێت بڵێین سه‌روه‌ری هه‌رێمی پاراستنی میدیای پێشێل كردووه
له ڕانیه و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، هه‌ر چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شاره‌وه دووركه‌وه‌ره‌وه، ده‌كه‌ویته سنوری هه‌رێمێكی تره‌وه كه ته‌واو جیاوازه له هه‌رێمی كوردستان، له بادینانیش، ناوچه‌كانی ئاكرێ و ئامێدی و... تا ده‌گاته بارزان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به هه‌ر چیایه‌كدا هه‌ڵگه‌رێیت، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه له بنار و زنارێكدا ئیدی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت!
ده‌زانم منداڵ و ته‌واڵ، هه‌ر به‌بینینی ناونیشانه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ن به جنێودان، نه‌وه‌یه‌كی نه‌خوێنده‌وار و جنێوده‌ر، خه‌ریكه له مه‌فره‌زه‌وه ده‌بنه لیواو له لیواشه‌وه ده‌بنه سوپایه‌ك! به‌هه‌رحاڵ...
گه‌ریلا هه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه، به‌شێكه له عاتیفه‌ی شۆڕشگێڕیی من، خه‌بات و چالاكیشیانبه‌شێكن له ئه‌فسانه‌ی خه‌یاڵدانی من! ئه‌گه‌ر خاوه‌نی چه‌كی ناوكی بم، هه‌ر ئێستا چه‌ند كڵاوه‌یه‌كی ئه‌تۆمییان ده‌ده‌مێ كه له‌شكری توركی پێ تار و مار بكه‌ن، به‌ڵام...
من ده‌مه‌وێت له‌م وتاره‌دا شتێك بڵێم كه هه‌رگیز نه‌مبیستووه كه‌سی تر بیڵێت، یان ئه‌وه‌ی نا‌وێرن بیڵێن، یاخود نایانه‌وێت بیڵێن، یانژی خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كات شتێك هه‌بێت كه گه‌ریلاكانی فه‌یسبووكی باشوور، هێرشی میدیایی پێ بكه‌نه سه‌ر پارتی!
ئه‌و زه‌وییانه‌ی باشووری كوردستان كه ئێستا له ژێر چنگی په‌كه‌كه‌دایه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ده هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایه، كه هێنده‌ی هه‌موو ڕووبه‌ری وڵاتی لوبنانه. ئه‌مه‌ش قسه‌ی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی خۆی بۆ سایتی نیقاش ئاشكرا بكات!
ئه‌م زه‌وییه، به شێوه‌ی شه‌رعی و یاسایی، به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاك و سه‌روه‌ری باشووری كوردستان و ئیداره‌ی فه‌ڕمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ڕووبه‌ره هه‌رێمێكی دیكه به‌ناوی هه‌رێمی پاراستنی میدیا دروست كراوه، له نێو هه‌رێمی پاراستنی میدیاشدا، چه‌ندین ورده هه‌رێمی تر به ناوه‌كانی(هه‌رێمی زاپ و هه‌رێمی قه‌ندیل) و ڕوو به باكووری كوردستانیش هه‌رێمه‌كانی (كارێ و مه‌تینا و شه‌رناخ و بادینان وهتد) دروست كراون!
ئه‌م شوێنه‌ی كه به فه‌ڕمی خاكی هه‌رێمی كوردستانه، له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕی په‌كه‌كه‌دا، پێی ناوترێت هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو هه‌رێمی پاراستنی میدیایه له سێگۆشه‌ی سنووریی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی عێڕاق، ئێران و توركیا!
له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كم به‌ره و گوندێكی چیایی ڕۆشتین، نزیكه‌ی دوانزه كیلۆمه‌تر له دووری بارزان و پشتی له ئاكرێ بوو، گونده‌كه ته‌نیا یه‌ك ماڵ و ناوی _چالی_ بوو، هاوڕێكه‌م وتی: ئێره سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌یه و به‌ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه!وتیشی: چه‌ندین جار فڕۆكه‌ی توركیام بینیوه كه مۆڵگه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی لێره كوتیوه!
یانی، سه‌رجه‌م ئه‌و گوند و ناوچه سنوورییانه‌ی كه جار‌و بار سوپای تورك له‌شكركێشییان بۆ ده‌كات، به‌پێی فه‌رهه‌نگی په‌كه‌كه هه‌رێمی پاراستنی میدیان و ئه‌گه‌ر هه‌ر به پێی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش قه‌زاوات بكه‌ین، كه‌واته هیچ كات سوپای تورك نه‌هاتووه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه و سه‌روه‌ری هه‌رێمی نه‌به‌زاندووه، به‌ڵكو سه‌روه‌ری هه‌رێمێكی تری به‌زاندووه به‌ناوی هه‌رێمی پاراستنی میدیا !
یانی هه‌ر به پێی لۆژیكی ئیداری په‌كه‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌و گوند و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری سه‌نگه‌سه‌ر و ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و ده‌ڤه‌ری پشده‌ری سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دان، پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی قه‌ندیل و سه‌رجه‌م ئه‌و گوند و ناوچه سنوری و شاخاوییانه‌ش كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی بادینان و قه‌زای سۆران و به‌ده‌ست په‌كه‌كه‌وه‌ن، پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی زاپ و هه‌ردووكیشیان له نێو هه‌رێمی پاراستنی میدیادان نه‌ك هه‌رێمی كوردستان!
كه‌واته كاتێك سوپای تورك له هه‌رێمی قه‌ندیل گوندی كورته‌ك و له هه‌رێمی زاپ و بادینان گوندی چالی بۆردومان بكات، به پێی لۆژیكی په‌كه‌كه، نابێت بڵێین سوپای تورك هه‌رێمی كوردستانی بۆردومان كرد، به‌ڵكو ئه‌وه بۆردومانی سه‌ر هه‌رێمێكی تر بووه، یان ده‌بێت ئه‌و ناوچانه هه‌رێمی كوردستان بن، یانژی هه‌رێمی پاراستنی میدیا، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانن، نابێت په‌كه‌كه‌یان لێ بێت، ئه‌گه‌ریش هه‌رێمی پاراستنی میدیان، كه تورك هێرشی هێنا، نابێت په‌كه‌كه رێگه‌ی پێ بدات!
من پێم خۆشه بۆ تاوێك دوور له عاتیفه‌ی شۆڕشگێڕی و خۆشه‌ویستیمان بۆ گه‌ریلا و پارتی كرێكارانی كوردستان قه‌زاوات بكه‌ین، قسه‌كه به‌زمانێكی ساده و یاسایی به‌م جۆره‌یه: ئێمه ده‌بێت خۆمان ساغ بكه‌ینه‌وه، یان ده‌بێت ئه‌و ناوچانه هه‌رێمی كوردستان بن، یان هه‌رێمی پاراستنی میدیا، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانن، ده‌بێت په‌كه‌كه لێی بچێته ده‌ره‌وه و پێشمه‌رگه بچێته ناوی، ئه‌گه‌ریش هه‌رێمی پاراستنی میدیان، بۆچی كاتێك تورك هێرشیان بكاته سه‌ر، جنێو به پارتی بده‌ین؟! دیسان ڕسته‌كانم به جۆرێكی تر ده‌ڵێمه‌وه، بۆچی له كاتی هێرشی تورك، ئه‌وناوچانه له میدیای لۆكاڵیخۆمان بۆ تانه‌دان له پارتی، ده‌بنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له كاتی هێمنیشدا پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی پاراستنی میدیا؟!
خودی په‌كه‌كه، كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بۆردومان ده‌كات، یاخود له‌شكركێشی ده‌كاته سه‌ریان، به شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه ده‌نوسن: سوپای تورك هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی زاپ، هه‌رێمی قه‌ندیل، هه‌رێمی مه‌تینا، هه‌رێمی كارێ و هه‌رێمی پاراستنی میدیا، هیچ كات ناڵێن هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام خه‌ڵكی ده‌مه‌وه‌ر و جنێوفرۆش و موزایه‌ده‌چی، ئه‌وانه‌ی له كه‌ركوك جاش بوون و له عفرین شۆڕشگێڕ، هه‌موو هه‌لێك ده‌قۆزنه‌وه تا كلیپی جنێو بخه‌نه بازاڕه‌وه و ده‌ڵێن سه‌روه‌ری هه‌رێم به‌زێنراوه!
جا تۆ پێت خۆشه یان نا، به پێی هه‌مان فه‌رهه‌نگی په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت رێز له سه‌روه‌ری په‌كه‌كه و هه‌رێمی پاراستنی میدیا بگرین، كاتێك تۆپێك هه‌ڵدرێته قه‌ندیله‌وه، نابێت پێمان وابێت توركیا سه‌روه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشێل كردووه، به‌ڵكو ده‌بێت بڵێین سه‌روه‌ری هه‌رێمی پاراستنی میدیای پێشێل كردووه، هه‌رشوێنێك ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی تێدا نه‌بێت، به‌سه‌روه‌ری هه‌رێم حیساب نییه!