به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
كێ یه‌كێتی ترساند؟
به یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێین: حیزبه‌كه‌تان ته‌سلیمی ئیراده‌ی پارتی بووه، حزبه‌كه‌تان ترسنۆكه..
یه‌كێتی و پارتی با شهڕكهن، ئێمه‌ش وتاریان له‌سه‌ر ده‌نووسین و ده‌ڵێین ناسازێن، ئه‌مانه خۆخۆرن، شه‌ڕی براكوژی ده‌كه‌ن، منداڵی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن به كوشت، باسی سووده‌كانی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و براییان بۆ ده‌كه‌ین! یه‌كێتی و پارتی با ڕێككه‌ون و په‌یماننامه‌ی ئاشتی مۆركهن، ئێمه‌ش وتاریان له‌سه‌ر ده‌نووسین و به تانه و توانج ده‌یانكوژین، ده‌ڵێین بڕوانن چۆن بۆ كێكی ده‌سه‌ڵات باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن، سه‌یركه‌ن چۆن پاره و نه‌وت یه‌كی خستوون و وه‌ك برا ده‌میان گیراندووهته چه‌ورایی، ته‌ریقیان ده‌كه‌ینه‌وه و لۆمه‌یان ده‌كه‌ین...
به یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێین: حیزبه‌كه‌تان ته‌سلیمی ئیراده‌ی پارتی بووه، حزبه‌كه‌تان ترسنۆكه، حیزبه‌كه‌تان خۆی فرۆشتووه به پارتی، ئێوه نابێت هه‌موو شتێك له پارتی قه‌بووڵ بكه‌ن، ده‌بێت سنوورێك بۆ پارتی دابنێن. به پارتییه‌كانیش ده‌ڵێین: ئێوه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانن، فه‌رموو به‌بێ حیساب كردن بۆ یه‌كێتی حكومه‌ت پێك‌بێنن، چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، ئێمه كه سنووری كوردستان‌مان له به‌دره و جه‌سانه‌وه هاتووه‌ته پردێ و قه‌ره‌هه‌نجیر خه‌ممان نه‌خوارد، ئیتر بۆ له‌سنوری دێگه‌ڵه بترسین؟
خه‌ڵك هانده‌ده‌ین بۆ خۆپیشاندان، به‌ره و سووتاندنی مقه‌ڕ و وێرانكردنی فه‌رمانگه‌كانیان ده‌نێرین، به درێژایی هه‌رچی شۆڕشی دونیایه، هیچ كات بهرێوبهرایهتییهكی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس نه‌سوتێنراوه، ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرین كه ماشێنی ترافیك و ئامبوڵانس بسووتێنێت، دواتریش ده‌ڵێین نابێت ده‌سه‌ڵات به فیشه‌ك وه‌ڵامی خواسته‌كانی میلله‌ت بداته‌وه، وه‌ڵامی قسه گولله نییه، به خه‌ڵك ده‌ڵێین چه‌ك هه‌ڵبگرن و شۆڕش بكه‌ن، به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌ڵێین ئێوه به‌رپرسن له ئاسایش و ئارامی شار، ده‌بێت ڕێگه نه‌ده‌ن ئارامی شار تێك بچێت...
ئێمه خراپترین نه‌وه‌مان پێگه‌یاند، نه‌وه‌یه‌ك كه هیچ به‌هایه‌كی بۆ شكۆمه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌ماوه، كاتێك حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكی داگیركرد و به‌ره و هه‌ولێریش ده‌هات، ئه‌وان چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا و جنێویان به پارتی ده‌دا، ئێستاش كه له بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا كه‌رامه‌تیان ده‌شكێنرێت، هه‌ر جنێو به پارتی ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه قه‌ره‌باڵغی و بهردهفڕكێی به‌ر سه‌رای سلێمانی ناونابوو شۆڕش، له‌به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبیدا شكاو شكاو تێده‌په‌رێ و ده‌ست ناداته تله به‌ردێ!
دروشمی یه‌مه‌نییه‌كان له دروشمی به‌ر سه‌رای سلێمانی جوانتر بوو، لیبییه‌كان به هه‌مان حه‌قیقه‌تی ئه‌مانه‌ی ئێمه‌وه شۆڕ‌شیان ده‌ست پێ كرد، هه‌زاران شعر و په‌خشان و سترانی ئاگرینیان داڕشت، زۆریان به‌سه‌ر ئازادی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هه‌ڵدا، سورییه‌كان غه‌رقی دروشمه‌كانیان بوون و هه‌ر یه‌كه‌یان كڵاشینكۆفێكی بۆ ئازادییه وههمییهكهی ناو مێشكیان هه‌ڵگرت، ئیدی دوای شۆرشه‌كه‌یان یه‌مه‌ن بوو به‌وه‌ی ئێستا و سوریا هێشتا ماویه‌تی داغان و لیبیاش به هه‌ردوو ده‌ست هین ده‌خۆن بۆ قه‌زافی!
خۆی ئۆپۆزسیۆن به‌م شێوه پارتیزانی و شۆڕشگێڕییه‌ی كه لای ئێمه هه‌یه، له دونیادا باوی نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت له یه‌مه‌نیش، واته تۆ خه‌ڵك فێر بكه‌یت كه حه‌ز بكات موعاڕه‌زه بێت، ئیدی نووسهرهكانت ڕابێنیت تا وتاری بۆ بدوورن و فرانسیس كافكا و ئه‌لبێر كامۆی بۆ ته‌رجوومه بكه‌ن، به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات و نزیك بوونه‌وه لێی وه‌ك دێوێكی ترسناك نیشانی خه‌ڵك بده‌یت.
وا بكه‌یت، نووسه‌ر نه‌وێرێ مه‌رحه‌بایی ده‌سه‌ڵات بكات و هونه‌رمه‌ند و شاعیر و نانه‌وا و به‌قاڵ و هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵات، هه‌میشه و ته‌نانه‌ت به بێ هۆكاریش هه‌ر ناڕازی بن و ڕقیان له ده‌سه‌ڵات بێته‌وه و نه‌بنه به‌شێك له جومگه و پایه‌كانی حكومڕانی و بۆشایی گه‌وره له نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتدا دروست بكه‌ن، واته هه‌ر كه‌س چاكیش بێت، ئه‌گه‌ر بچێته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه یاخود لێشی نزیك بێته‌وه، ئه‌وا خۆفرۆشه و به‌های ئه‌خلاقی خۆی له ده‌ست ده‌دات!
دروستكردنی ئه‌م جۆره ئاره‌زووه بۆ خه‌ڵكی و هاندانیان كه هه‌میشه خۆیان وه‌ك سته‌ملێكراو نیشان بده‌ن و ده‌سه‌ڵات و ڕژێمی سیاسی وه‌ك زاڵم یان دیكتاتۆر بخه‌نه ڕوو، نا ئارامییه‌كی زیهنی بۆ هه‌موو تاكێك دروست كردووه و هه‌میشه به دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ی ئێستا له‌ناو به‌رن تا باشتر بخه‌نه جێی، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی سورییه‌كان كردیان، یه‌مه‌نییه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی باشتریان حازر كردبێت، گیریان دایه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و ڕوخاندیان، لیبییه‌كان به خه‌ونی ئه‌وه‌ی كه له قه‌زافی باشتر بێنن، ئه‌وه‌ی هه‌یان بوو تێكیاندا و ئه‌مڕۆش هه‌ر بیره نه‌وتێكیان به‌ده‌ست ڕه‌ئیس عهشیرهتێكهوهیه!
جا ئۆپۆزسیۆنی كوردی، كه ڕازاوه‌ترین دروشم و زهبزهباتی شۆڕشگێڕی و حه‌ماسی هه‌یه، به‌رده‌وامیش حه‌قیقه‌ت به‌لای خۆیه‌وه ده‌بینێ و سه‌د له‌سه‌دیش خۆی به هێزه عادل و سه‌ر ڕاسته‌كه ده‌زانێت و لۆمه‌ی هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كات كه له‌گه‌ڵی نه‌بێ یاخود به‌ره‌نگاری بێته‌وه، تێكڕای ئه‌م شۆرشه كهلامییانهی كه له دوای دووهه‌زاره‌وه باشووری كوردستان و به تایبه‌تیش سلێمانی گرته‌وه، ئیلهامیان له شۆرشی ئیسلامی ئێرانه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه پڕی بوو له ته‌وهین و كه‌مبینین و سوكایه‌تی پێ كردن به ده‌سه‌ڵات و لێدان له‌وانه‌ی كه به زه‌ڕڕه‌ش ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌بووه! ئه‌وجا سه‌یری شاسوار و ڕه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و ڕێكخراوێكی ناكوردی به شانازی ده‌زانێ، كه‌چی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه له حیزبی كوردی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامیش خاڵه ناكۆكه‌كانی له‌گه‌ڵیان ده‌خاته ڕوو و دوژمنایهتییهكهش تۆختر ده‌كاته‌وه!