به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
جنێوێك به بارزانی بده و بڕۆ!
به‌س له نێو كوردی باشووردا، فه‌رهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن بوون گۆڕاوه بۆ دژه نه‌ته‌وه و دژه ده‌وڵه‌ت
ئه‌و میلله‌ته‌ی كه ساڵێك فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی لێ داخرا، قورسترین گه‌مارۆی خرایه سه‌ر و هه‌زاران چه‌كداری به‌ده‌وه‌ی و خێڵه‌كی نێردرایه سه‌ری، چه‌ندین ساڵ حاكمه عه‌ره‌به‌كانی به‌غداد، مووچهكهیانبڕی، هیچ دژایه‌تییه‌كی نیشان نه‌ده‌دا و ته‌نانه‌ت له‌بری لۆمه‌ی دوژمن، دژی خۆی وه‌ستایه‌وه و ده‌ر و ده‌رگا و ده‌روازه‌ی خۆی ده‌سووتاند، كه‌چی سێ ڕۆژ به‌غداد به‌هۆی نا ئارامییه‌كانی به‌سره‌وه، ئێنته‌رنێتی له‌سه‌ر داخست، خه‌ریك بوو په‌ڕ و باڵی ده‌رده‌كرد و پێی وابوو سته‌مێكی گه‌وره‌ی لێ كراوه و ده‌بێت ڕه‌وشی ئه‌م له‌وه‌ی به‌سره جیا بكرێته‌وه، داوای ده‌كرد هه‌رچی زووه ئێنتهرنێتهكهی بۆ بكه‌نه‌وه تا له‌وێوه به هه‌موو شته‌كانی تری ژیانی ئێره‌ی خۆی ڕابوێرێت!
ئه‌و ئێنتهرنێتهكهی به‌ده‌ست به‌غداد بوو، كه‌چی له فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه داوای ده‌كرد عه‌بادی حوكمی بكات، به‌غداد ده‌روازه‌كانی لێ داده‌خست و حه‌شدی شه‌عبی ده‌نارده سه‌ری، كه‌چی ده‌یویست بێن هه‌ولێریشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رن! به‌زه‌یی به ژیانی به‌غدایی و به‌سڕایی و موسڵاوییه‌كان ده‌هاته‌وه و له كوردستان به حه‌ماڵ و كرێكاریش ڕای نه‌گرتن، كه‌چی ده‌یوست حاكمه‌كانی ئه‌وان بێن كوردستانی بۆ چاك بكه‌ن!
ئه‌و میلله‌ته‌ی كه ده‌چێته به‌غداد، له هیچ شتێكی ئه‌وێ ڕازی نییه و گاڵته‌ی به شه‌قام و ده‌روازه و ده‌سه‌ڵاتی لێ دێت، كه‌چی كه دێته‌وه بۆ هه‌رێم، داوا ده‌كات هه‌موو شته‌كانی وه‌كو به‌غداد بۆ لێ بكرێ، كاتێك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕووه و قه‌یرانی دارایی ده‌ڕوات، شتی زۆر بچووك و كه‌م گرنگ ده‌بنه پێویستی زۆر گه‌وره له‌لای، هێنده میدیا و هێزی دژ له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، تا له‌لای خه‌ڵك ده‌یكه‌نه شتێكی زۆر پێویست كه پێی وا بێت به بێ ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه ناژی، ئێستا ئێرانییه‌كان به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه شێت و هار بوون بۆ فستق، میدیا دژه‌كانیش تا دێت زیاتر هانیان ده‌ده‌ن و دنه‌یان ده‌ده‌ن كه فستقیان زۆر پێ گرنگ بێت، خه‌ڵك دێننه سه‌ر شاشه‌كان تا به تامه‌زرۆیی و ئه‌وپه‌ڕی حه‌زه‌وه باسی فستق بكات، هه‌ندێ كه‌سی ئێرانیم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بینی، هۆڕ هۆڕ بۆ فستق ده‌گریان، ئاخر ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌منه‌كرێته‌وه، ده‌بێت فستق ئه‌وه‌نده كاڵایه‌كی پێویست بێت مرۆڤ ئاوا بۆی بكوڕوزێتهوه؟!
لای خۆشمان زیاتر له ساڵێك هه‌موو كێشه و قه‌یرانی باشووری كوردستانیان له شیر و دایبیدا چڕ كردبووه‌وه، به‌جۆرێك شیر و دایبی بارز كرا، كه‌م كه‌س هه‌بوو له قسه‌كانیدا باسێكی شیر و دایبی نه‌كات، ئه‌وانه‌ش كه ژنیان نه‌بوو هه‌ر باسیان ده‌كرد، كه‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م شته هیچ گۆڕان و گه‌شه‌یه‌كی به‌سه‌ردا بێت، له پڕ كه‌س نه‌چووه‌وه سه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیدی شیر و دایبی چاره‌سه‌ر بووبێت!
هێشتاش دیار نییه ئه‌م میلله‌ته چی ده‌وێت؟ ده‌وڵه‌ت یان دراو؟ میلله‌تی ژیر هه‌ردووكیانی ده‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه پێی وایه كه پاره‌ی پێ نه‌بوو وه‌ختی ده‌وڵه‌ت نییه و كه پاره‌یشی پێ بوو، ده‌وڵه‌ت پێویست نییه، به پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی بی بی سی، شه‌ش ملیۆن كه‌م ئه‌ندام له عێراقدا هه‌یه، ئیدی شه‌ش ملیۆن ساغی خۆم چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ڕێك ده‌خرێت؟
به‌س له نێو كوردی باشووردا، فه‌رهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن بوون گۆڕاوه بۆ دژه نه‌ته‌وه و دژه ده‌وڵه‌ت، یانی تۆ مادام ئۆپۆزسیۆنیت، ئیدی ده‌بێت ده‌وڵه‌تت نه‌وێ و هه‌ركه‌سیش وتی ده‌مه‌وێت، به كۆیله و دواكه‌وتووی بزانیت، ده‌ی خۆ ده‌شێت ڕه‌خنه‌شت هه‌بێ و نیشتمانیی-ش بیت، خۆپیشانده‌ر و دههۆڵكوتیش بیت و نیشتمانیش بیت، ده‌شێت بهردهفڕكێش بكه‌ی و بارهگاشت سووتاندبێت، به‌س كه قسه هاته سه‌ر سه‌وابت و ستراكچه‌ره بناغه‌ییه‌كان، نیشتمانی بیت، گۆڕان به، یه‌كێتی به، ئیسلامی و دژه پارتیش به، به‌س كه‌مێك نیشتمانی به و مه‌چۆ هۆڵ به هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای فیدراڵی بگه‌ڕێی تا سووچێك بدۆزیته‌وه بۆ شكات كردن له هه‌رێم كه نه‌وته‌كه‌ی ناردووه بۆ به‌غداد یان نا؟ پاره‌ی گومركی ناردووه یان نا؟ خۆ موعاڕه‌زه بوون هه‌ر ئه‌وه نییه دژه نه‌ته‌وه و دژه ئاڵا و دژه ده‌وڵه‌ت بیت، ئه‌وجا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی دروستیش نه‌كرێ، هه‌ر له‌و ده‌وڵه‌ته باشتره كه له عێراق دروست كراوه!
له دونیادا دوو جۆر میلله‌ت هه‌یه، جۆرێكیان ده‌وڵه‌ت دروستیان ده‌كات، جۆرێكیشیان ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ئێمه لێره نه ده‌وڵه‌تمان هه‌یه تا میلله‌تێكی ساغ و هۆشیار و داهێنه‌رمان بۆ دروست بكات، نه میلله‌تێكی هۆشیار و داهێنه‌ر و ساغیشمان هه‌یه تا ده‌وڵه‌تێكمان بۆ دروست بكات!هه‌موو وه‌ستاون و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بارزانی ده‌وڵه‌تی دروست كرد، بڵێن درۆیه و ئه‌وه میرنشین و پاشانشینی بۆ خۆی و مناڵه‌كانی دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ریش پێی دروست نه‌كرا و شكستی هێنا، هه‌موو پێی ڕاده‌بوێرن و جنێوی پێ ده‌ده‌ن كه گوایه پیاوی ده‌وڵه‌ت نییه و ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی درۆ بووه!
كابرای ئه‌مه‌ریكی هه‌ر كه له گه‌ڵی دایكی ده‌كه‌وێته خواره‌وه، سه‌دان قه‌مه‌ری به ئاسمانه‌وه‌یه، سه‌دان ناڤیگه‌یشن و فڕۆكه هه‌ڵگری له زه‌ریا و ده‌ریاكانی دونیادایه، سه‌دان باڵوێزخانه و بنكه و پایه‌گای سه‌ربازی له‌دونیادا هه‌یه، منی كوردیش هه‌ر كه له گه‌ڵی دایكم كه‌وتمه خواره‌وه، له ناوه‌ندی شه‌ڕی دوو میلله‌تی داگیركه‌ردا بووم، له ناو خوێن و برسێتی و ڕهشهكوژیدا بووم، ژیانی به‌غدادییه‌كان ئه‌گه‌ر چاكه، خۆزگه ئه‌وه‌ی منیش وای لێ ده‌كرا، به‌ڵام بۆ ده‌بێت لای شۆڕشگێره تهقهلووبییهكانی باشوور، كه قسه دێته سه‌ر توركیا، من ده‌بێت په‌كه‌كه هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام كه قسه هاته سه‌ر عێراق، ده‌بێت دژی پارتی بم و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبژێرم؟! خۆ به سه‌د ساڵی تریش به‌غداد به‌قه‌د ئانكه‌را دیموكراسی پێ ناگات؟! ئێ من له دیموكراسییه تهقهلووبییهكهی تورك ڕازی نیم، ئیتر بۆچی له سیستمه خێڵه‌كییه خوێناوییه‌كه‌ی به‌غداد ڕازی بم؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه له نێوان دوو داگیركهردایه، من هیچیان هه‌ڵنابژێرم! تۆش بۆخۆت وه‌كو لاتهكانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌ر ڕێی كه‌ركووك، جنێوێك به بارزانی بده و بڕۆ، حاڵت جوانه...