به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
(خیانه‌تی ئێمه و ئه‌وان)
"به‌پێی قانوونی ژماره (736)ی ساڵی 1988ـی محكهمهی ثه‌وره‌ی به‌عسی عێراقی، جه‌لال تاڵه‌بانی خائینه، به‌ڵام..."
زیاتر له سه‌دی شه‌ستی دانیشتوانی سوریا ئاواره‌ن، یانی هه‌ر ئێستا ژماره‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ر و تێكئاڵاوه‌كان، زۆرترن له ژماره‌ی دانیشتوان، ده‌شێت بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له سوریا ده‌ژی، كه‌سوكاری ئه‌و هێزه شهڕكهرانهیه نه‌ك دانیشتوانی ڕاستی سوریا، ژماره‌ی دانیشتوانی سوریای پێش شه‌ڕ، نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن بوو، به‌شێك له‌مانه كورد بوون و ئه‌ژمار نه‌ده‌كران، ئێستا زیاتر له ١٣ ملیۆنی ئه‌و دانیشتوانه، ئاواره و په‌رته‌وازه‌ی وڵاتانن، به‌شار كه خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی له لیستی بێزراوترین كه‌س و ده‌وڵه‌تانی دونیادایه و زیاتر له 33 باڵوێزخانه‌ی وڵاتانی جیهان، ده‌رگای باڵوێزخانه‌كانیان له وڵاته‌كه‌یدا داخستووه و پشتیان تێكردووه، كه‌چی هێشتا كه‌سانێك هه‌ر ماون شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ن!
له كۆمه‌ڵگه‌ی بێ مه‌نهه‌ج و بێ سیستم و بێ ئاینده، شهڕكهرت بۆ هه‌موو شتێك ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌ن شه‌ڕ له پێناوی خودا و خه‌ڵكانێكیش له دژی بكه‌ن! حیزبه‌كه‌ی تۆش وایه، سه‌رۆكه‌ی تۆش وایه، چاك بێت یان خراپ هه‌ر به‌شی خوێناوێك شه‌ڕكه‌ری ده‌ست ده‌كه‌وێت، كاتێك مه‌نهه‌جه‌كه‌ی تۆ بازاڕی هه‌بوو، مه‌رج نییه ڕاست بێت، كاتێكیش كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌بوو مه‌رج نییه هه‌ڵه بێت، ده‌شێت ئه‌و كاته‌ی كه تۆیان پێ خائینه وا نه‌بیت، ده‌شێت كاتێك تۆیان پێ شۆڕشگێڕ و پاڵه‌وانه وا نه‌بیت!
به‌پێی قانوونی ژماره (736)ی ساڵی 1988ـی محكهمهی ثه‌وره‌ی به‌عسی عێراقی، جه‌لال تاڵه‌بانی خائینه و به‌ر ئه‌و لێبووردنه گشتییه نه‌كه‌وت كه له‌و ساڵه‌دا بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕێك ده‌ركرا كه ئه‌وان (موخهریبین)یان پێ ده‌وتن! به‌ڵام مام جه‌لال بوو به سه‌رۆكی ئه‌و به‌غداده‌ی كه به‌ڵێنی نه‌به‌خشینی ئه‌وی دابوو، فه‌رمانی له سێداره‌دانی ئه‌و سهرۆكهیشی واژۆ نه‌كرد كه قه‌راری دابوو ئه‌م نه‌به‌خشێت!
خۆ ئه‌گه‌ری نییه جارێكی تر كیمیامان به‌سه‌ردا بكرێته‌وه و ئه‌نفال بكرێین، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابای عه‌ره‌ب نایه‌وێت وا بكا و گۆڕاوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زروفی زه‌مین و جه‌مسه‌ری هێز له جیهاندا گۆڕاوه، ئه‌و كاته‌ی كیمیا كرا به‌سه‌رماندا، هه‌موو باشووری كوردستان په‌نجا كامێرای ڤیدیۆی تیانه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به بنمیچی هه‌ر دوكان و ماركێتێكه‌وه كامێرایه‌ك هه‌یه، ئه‌مه جگه له میدیا و فهزیلهتهكانی جیهانگیری، كه به ده‌قیقه‌یه‌ك ئابڕووی هه‌ر كه‌سێك ده‌بات كه تاوانی وا بكاته‌وه! ده‌مه‌وێت بڵێم: ده‌شێت خه‌ڵك وا لێ بكه‌ین كه نه‌ترسن و كیمیا ناكرێته‌وه به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ریكن وای لێ بكه‌ن كه هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌م میلله‌ته ئه‌وه‌یه كه پارتی و ماڵی بارزانی حوكمی ده‌كه‌ن، جۆرێكه له گه‌مژاندنی ده‌سته جه‌معی و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی سایكۆلۆژی، یانی شه‌ڕ بۆ ئێران و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران!
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببیته كۆمه‌ڵگه‌ی قسهڕۆشتوو، ده‌بێت له چه‌ڵته چهڵت و دژایه‌تی یه‌كدی بێیته ده‌ره‌وه، ئێمه هیچمان دروست نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت پیاز ناچێنین و له گرانبوونهكهشی تووڕه ده‌بین، هیچ كارگه و پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه به مانگرتنی ئێمه په‌كی ناكه‌وێت، تا ئێستاش نازانین چه‌ند كه‌سین و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خۆمانمان پێویست بێت، له گووگڵ ده‌پرسین!
ئێمه سی ساڵه ته‌نیا حكومه‌ت بۆ هه‌رێم دروست ده‌كه‌ین، به تایتڵی گه‌وره ده‌نووسین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌یه، هێشتا نه‌مانتوانیوه حكومه‌تی باشووری كوردستان دروست بكه‌ین، شێخ مه‌حمودی حه‌فید ته‌نیا له‌یه‌ك شاردا حكومه‌تی به ناوی جنووبی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند و به‌ناوی هه‌موو كورده‌وه شۆڕشی ده‌كرد، گه‌رچی كه‌مێك كوردی له‌گه‌ڵ و ئه‌وانی دی دژی بوون! قازی محه‌مه‌د ته‌نیا له پانزه مایلی چوارگۆشه‌دا كۆمارێكی ڕاگه‌یاند و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كوردی ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو گه‌ل پاڵپشتییان لێ نه‌كرد! ئیحسان نوری پاشا كۆمارێكی له‌سه‌ر چیا ڕاگه‌یاند و كورده‌كانی تر یان له حه‌ره‌مسه‌رای سوڵتان بوون، یانژی ده‌رباری شاه.
ئێمه ده‌بێت حكومه‌ت بۆ هه‌موو گه‌لی كورد دروست بكه‌ین، ئیسرائیل حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی هه‌موو جووێكه له هه‌ر كوێی دونیا بن، كه‌چی ئێمه حكومه‌ته‌كه‌مان شمولی كه‌ركووك و شه‌نگال ناكات، ئێستاش كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی هه‌رێم، ماتۆڕسكیله زیانبه‌خشه‌كان سزا ده‌ده‌ن، پاش غه‌رامه‌كردنیان ده‌نووسن: بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وانیش ده‌یبه‌نه كه‌ركووك و له‌وێ ساغی ده‌كه‌نه‌وه، كه‌س ناڕه‌حه‌ت نابێت به‌مه، هه‌رچی ماشێنی قه‌ده‌غه و خراپ و هه‌رچی شتی كواڵتی نزمه، كه له هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌بوو، ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك ده‌كرا، چونكه ده‌كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی ئێمه، ئێستاش ئامێره‌كانی بیرهه‌ڵكه‌ندن، كه به‌پێی بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌ر هه‌موویان ده‌برێنه كه‌ركووك و كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی كه‌ركووك! كابرا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌كی هه‌رێم نه‌یگرێته‌وه، ده‌چووه خانه‌قین بۆ ماره‌كردنی ژنی دووه‌م و ساغكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی!
تۆ كه یاسا و چاكسازی و ڕێكخستنهكانت هیچ كات شمولی ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كانی نه‌كردووه، ئه‌دی چۆن ده‌ته‌وێت بیانگهرێنیتهوه سه‌ر هه‌رێم؟ تۆ كه خه‌م له ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی بخۆیت و خه‌می ئاوی ژێر زه‌وی كهركووكت نه‌بێت، ئیدی چۆن كه‌ركووك به تۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئێمه به شه‌ش مانگ له نێو خۆماندا ڕێك نه‌كه‌وین حكومه‌تی نوێ پێكبێنین، گریمان گفتوگۆی ئه‌نجامی ڕیفراندۆممان له‌گه‌ڵ به‌غداد كرد؟ ئه‌مه چۆن و به چه‌ند ته‌واو ده‌كه‌ین؟هه‌تا ئێستا له‌م په‌رله‌مان و له‌و كۆنگرێسمانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی ده‌پاڕێینه‌وه به‌ڵكو نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌ر كورد به جینۆساید بناسێنێت، كه‌چی هێشتا خۆمان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نفال و كیمیابارانمان به جینۆساید نه‌ناساندووه!