به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
ئۆپۆزسیۆن، قێزه‌ونتر له ده‌سه‌ڵات!
خوێنه‌وار و جوێنهوار تێكه‌ڵكران به‌سه‌ریه‌كدا و ناونران شۆڕشگێڕ
ڕێك ماوه‌ی ده ساڵ موژده‌ی ڕاونان و ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی-یان پێ رادهگهیاندین، كه‌چی دواجار له‌به‌رامبه‌ریاندا ملیان دا و یه‌كێتی و پارتیمان له پرسه‌ی ئه‌ماندا بینی!
زیاده‌ڕه‌وی به هاندانی خه‌ڵكه‌وه كرا، پێیان وترا: ئه‌و تانكه‌رانه‌ی مه‌رزی باشماخ، نه‌ك نه‌وت، ئه‌گه‌ر ئاویشیان تیا بێت مووچه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیان پێ ده‌درێت، خه‌ڵك ئاگری گرت، ئۆپۆزسیۆنێك كه به‌رده‌وام هه‌موومانی وه‌ك برسی و هه‌ژار و نه‌دار و نیشان ده‌دا و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك دێوێكی مه‌ترسیدار بۆ ده‌خستینه ڕوو، له پڕ خۆیان قه‌ڵه‌وتر و تێر تر له ئێمه ده‌ركه‌وتن، بۆیه پاش ده ساڵ ململانێی تووند، ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌وه ده‌ست یه‌كێتی و پارتی، هه‌لومه‌رجی سیاسی باشووری كوردستان چ ئێستا و چ پێشووتریش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تیا نه‌بوو ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، به‌ڵام ڕۆژگارێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نگی به هه‌ردوو حیزبه به قه‌ولی خۆیان (ته‌قلیدییه‌كه) هه‌ڵچنی و ده‌رفه‌تیشی بۆ گروپه ئیسلامییه‌كان ڕه‌خساند تا كه‌مێك چاونه‌ترسانه بێنه پێشه‌وه و به ده‌نگی به‌رز دژی دوو حیزبه‌كه وتار بده‌ن!
ئیسلامییه‌كان كه پێشتر له مزگه‌وته‌كانیشدا به هه‌ستیارییه‌وه نوێژه سیاسییه‌كانیان ده‌كرد، ئه‌مجاره له ژێر سایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، نوێژی سیاسه‌تیان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را دابه‌ست، ئه‌ڵبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك هیچ جیاوازییه‌كی ئایدۆلۆژی و فكری و سیاسی له نێوان هه‌ر سێ حیزبی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوودا نه‌ما، هه‌رسێكیان به ئه‌ندازه‌یه‌ك تێكه‌ڵی یه‌ك بوون، هیچیان بۆیان نه‌بوو له به‌رنامه‌ی یه‌كدی لابده‌ن، كه‌سیان به بێ پرسی یه‌كدی، مه‌رحه‌باییه‌كی پارتی و یه‌كێتییان وه‌ڵام نه‌ده‌دایه‌وه، ئه‌م سێ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه، هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر جه‌ساره‌ت و ئازایه‌تی و ئۆپۆزسیۆنێتی خۆی بسه‌لمێنێت، تووندتر و خه‌ستتر جنێوی به پارتی و یه‌كێتی ده‌دا و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی بۆ ئه‌و شۆڕشه (فهیسبووكییه) هان ده‌دا.
بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سته‌واژه‌كانی (خوێڕی، قه‌زه‌م، كۆیله، بێ ئه‌خلاق، خوشك ح...، تۆپیو، گه‌واد و گرگن و هتد) هێنرایه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، خوێنه‌وار و جوێنهوار تێكه‌ڵكران به‌سه‌ریه‌كدا و ناونران شۆڕشگێڕ! خه‌ڵك هان ده‌درا ئاوا قسه بكه‌ن، من ئه‌و كاته وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له گرده‌كه‌ی گۆڕان كارم ده‌كرد، به‌شێك له سه‌رمایه‌داره‌كانیش وه‌ك مه‌رایی و خۆشكردنی جێی ئایندهی خۆیان، به فه‌رده پاره‌یان ده‌هێنا بۆ گۆڕان، ئه‌وان ترسابوون له‌وه‌ی گۆڕان بێته سه‌ر حوكم و بازرگانییه‌كه‌یان بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه به پاره‌ی ژێر به‌ژێر و به تكای (با كه‌س نه‌یزانێت!) ته‌نده‌ره‌كانی ئاینده‌یان لای گۆڕان مسۆگه‌ر ده‌كرد! به وته‌ی یه‌كه‌ك له كادره‌كانی گۆڕان" شاسوار خۆی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له ترسا پاره‌ی داوه به گۆڕان"، مه‌لا و پیاوه ئاینییه‌كان ده‌هاتن فه‌توایان به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌دا، هه‌ژاره‌كان ده‌غیله‌ی منداڵه‌كانیان ده‌هێنا و له پێش كه‌ی ئێن ئێن هه‌ڵیان ده‌ڕشت، ئۆپۆزسیۆن هه‌موو شتێكی وه‌رگرت، خوێن و پاره، ده‌نگ و متمانه، به‌ڵام خۆی هیچی نه‌دا!
نا ئارامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، نه شۆڕش بوون، نه راپه‌ڕین و نه ناڕه‌زایی، وردترین پێناسه‌ی بریتی بوو له پیلانی كۆمه‌ڵه بازرگانێك و جنوونیی ده‌سته‌جه‌معی خه‌ڵكێكی هه‌ژار! كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لات و پووتی كۆمه‌نیست، كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له ئه‌زمڕ و ده‌باشان خه‌ریكی عاره‌ق خواردنه‌وه بوون، له چه‌ند چركه‌یه‌كدا بوونه ڕۆبسپێر و ناپلیۆن پۆناپارت و خه‌ڵك كه‌وته شوێنیان، دواتر به‌رپرسێكی باڵای حیزب، پاره‌ی قاچاخچی و ڕێگه و هۆتێلی بۆ هه‌موویان دا و به‌دوایشیدا حكومه‌تی ڕاسپارد فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ر بكات تا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به زوویی ئیقامه وه‌ربگرن!
ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ناوی شۆڕشگێڕی و چاكسازی و دامه‌زراندنی ده‌زگای ته‌كنۆكراته‌وه دای، تا ١٥ ساڵی تریش به سلێمانییه‌وه دیاره! شه‌پۆلێكی بازرگانی و هه‌نگاوی كۆمه‌ڵێك لات و پووت كه پێی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، به ناوی چاككردنی مووچه و قووت و كاره‌بای خه‌ڵكه‌وه هاتن، كه‌چی ئه‌وه‌ی خۆیانیان چاك كرد! ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌كێتی و پارتی به 29 ساڵ خه‌ڵكیان تۆراند، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به ده ساڵ ئه‌م كاره‌ی كرد، كاتێك ئۆپۆزسیۆن هات، خه‌ڵك خۆی له ده‌سه‌ڵات تووڕه بوو، به‌ڵام خه‌ریك بوو ئه‌م ڕه‌وته نوێیه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به‌ره و مۆدێلی سوریا به‌رێت، له‌وێ ئه‌سه‌د ناشرین بوو، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی ناشرینتر بوو، پاش ده ساڵ له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته، خه‌ڵك ئاوات به ساڵانی پێش شه‌ڕه‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌خوازێت، خۆ خه‌ڵك له به‌ر باشێتی یه‌كێتی و پارتی كڕ نه‌بوویه‌وه، میلله‌تێك كه هه‌ستابوو هه‌موو شتێك تێك بدات، له‌پڕ وه‌ستا و ئه‌مه‌ی خۆی له‌وه‌ی سوریا پێ باشتر بوو، میلله‌تێك كه نه‌زانێت چی ده‌وێت، ده‌توانێت سوریا دروست بكات، هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌و كاته ڕاستی كرد كه وتی "خۆ ئێمه ده‌توانین به 24 سه‌عات كوردستانی عێراق بكه‌ین به سوریا"، له نێوان هه‌موو ئه‌م هه‌رایه‌دا، وا دیاره میلله‌ته ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژارده‌وه نه‌ك شۆڕش!