به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
كابینه یه‌كگرتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌بێت ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت به دیكتاتۆرییه‌وه بكرێ و ئیداره‌دانی میلله‌تیش به دیموكراسی
ئێمه هه‌موو حكوومه‌تێكمان دامه‌زراند، حكوومه‌تێك كه به‌شه‌ڕدا تێپه‌ڕی، حكوومه‌تێك كه به ماڵ جیاییدا تێپه‌ڕی، حكوومه‌تێك كه به بێ پاره‌ییدا تێپه‌ڕی و حكومه‌تێكیش كه ده‌بوو شۆفڵی بۆ بێنین، كه‌چی شۆفڵه‌كانیمان ئاودیوی ئێران كرد. به‌ڵام هه‌رگیز به حكوومه‌تی (كابینه یه‌كگرتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان)دا تێنه‌په‌ڕین!
وڵاتێك كه هه‌موو شته‌كانی پێویستی به چاككردن و ڕاستكردنه‌وه بێت، كه‌واته پێشتر هیچی بۆ نه‌كراوه و هیچی تیا نه‌كراوه، له نێوان ئه‌وه‌ی (یان هیچمان بۆ وڵاته‌كه نه‌كردووه، یان هه‌موو شتێك خراپ نییه)، ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، بیرمه‌ندێك وتبووی: له ژێر ئه‌م ئاسمانه كۆنه‌دا هیچ شتێك نییه نوێ بێت! ئه‌دی له‌م وڵاته دێرینه‌ی ئێمه‌دا چی كۆن بووه؟ چی چاك بكه‌ین؟ كێ چاكی بكات؟ بۆ تا ئێستا چاكمان نه‌كردووه؟
هه‌موومان قسه ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ر ناده‌ین، كه‌واته ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆمپانیایه‌كی بازرگانییه‌وه بگۆڕینه‌وه بۆ ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌ت، ئاخر ئێمه هه‌ر له كابینه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م حكوومه‌ته‌وه كه له ساڵی 1991 وه هاتین، به ته‌خریبكردن و شۆفڵ ئاودیوكردن و به‌قاچاخبردنی وایه‌ر و عاموودی كاره‌بادا تێپه‌ڕین. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا چۆن هه‌موومان موبایلمان پێیه، ئه‌وكاته‌ش له كاتی پیاسه‌كردن به ناو شاره‌كاندا، هه‌موومان كڵاشینكۆفێك، هه‌ندێ كه‌س ئاربیجیشیان پێ بوو، كو‌لتور و ته‌وژمی جیهانگیری ئێمه‌شی ناچار كرد هه‌ندێ شتمان بگۆڕین، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه كابینه له‌دوای كابینه ده‌یگۆڕین، وه‌زیر به‌دوای وه‌زیر ده‌یگۆڕین، به‌ڵام به‌ڕاستی سیستم و فه‌همی حوكمڕانی و ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕین، من بۆیه زۆر ئه‌م بابه‌ته ده‌كوتم و له‌سه‌ری ده‌ڕۆم، تا ئه‌وه بیر بێنمه‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیری نوێ و كابینه‌ی نوێ، بیر له گۆڕینی سیستم بكه‌نه‌وه، نه‌ك گۆڕینی شێوه‌ی كار، ئه‌وان با ته‌واویشی نه‌كه‌ن، بافریاشی نه‌كه‌ون، به‌ڵام ده‌توانن بناغه‌كه‌ی داڕێژن، ده‌توانن به ڕیزبه‌ند بناغه بۆ په‌روه‌رده، بناغه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاو، بناغه بۆ كشتوكاڵ داڕێژن، ته‌نیا ئه‌مانه بكه‌ن، هیچی تریش نه‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوون!
ئه‌و كاته‌ی سه‌دام حسێن به‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تییه‌وه حوكمی عێراقی ده‌كرد و بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ چه‌ك و بارووت ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام هه‌ر له‌وكاته‌شدا كه دانیشتوانی عێراق بیست ملیۆن كه‌س ده‌بوون، ژماره‌ی دارخورماكان نزیكه‌ی سی بۆ سی و پێنج ملیۆن نه‌خل بوون، یانی هه‌ر تاكێكی عێراقی زیاتر له دارێكی به‌ر ده‌كه‌وت، كه‌چی ئێمه‌ش وا له هه‌رێم (نه‌ك له هه‌موو باشوور) ده‌بینه سه‌روو شه‌ش ملیۆن كه‌س، به‌ڵام دوو ملیۆن دار گوێزمان نییه، گوێز له ئۆكراین و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دووره‌وه ده‌هێنین. هه‌تا ئێستاش سنوور داخستن به‌سه‌ر ئێمه‌دا، به واتای سه‌دی سه‌د له برسا مردن دێت، كه‌چی نه‌مان توانیوه ڕێژه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه بۆ سه‌دی نه‌وه‌دیش كه‌م بكه‌ینه‌وه. كه‌واته به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و سه‌ده‌میش ده‌بێت كشتوكاڵ چاك بكه‌ین، ئه‌وجا بچینه سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده و لێره‌شدا ته‌نیا به چاره‌سه‌ركردنی مه‌لزه‌مه و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی مامۆستا مافیاكانی (وانه‌ی تایبه‌ت) و ڕێكخستنه‌وه‌ی زمانی په‌روه‌رده، هه‌نگاوه گه‌وره‌كه بهاوین.
ده‌بێت ئێمه فه‌رهه‌نگی كاركردن دابهێنین و فه‌رهه‌نگی ده‌وامكردن فڕێده‌ین، به ڕاستی ئێمه له كوردستان كار ناكه‌ین، ته‌نیا ده‌وام ده‌كه‌ین، ئێستاش خه‌ڵكێك له‌وه تۆقیوه و ڕه‌خنه‌ی تووندیشی هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه كاتی ده‌وام كردن زیاد بكات، منیش پێم باش نییه كاتی ده‌وامكردن زیاد بكرێت، ئه‌مه چییه سه‌عات هه‌شتی به‌یانی بڕۆینه ده‌وام و سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ بێینه‌وه، به‌ڵام له پشت مێزه‌كه‌وه هیچمان نه‌كردبێت؟!
ده‌بێت ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت به دیكتاتۆرییه‌وه بكرێ و ئیداره‌دانی میلله‌تیش به دیموكراسی، با سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌عات یانزه‌ی به‌یانیدا بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، خۆی بكات به وه‌زاره‌تێكدا و ئه‌وه‌ی له‌وێ نه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار نه‌بوو، هه‌ر له‌وێدا فه‌رمانی ده‌ركردنه‌كه‌ی واژۆ بكات، ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیر ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ش هه‌ر وه‌كو ڕۆژانی پێشووتر لێ بكات و كه‌س له سه‌عات دوانزه‌وه بووخچه‌كه‌ی نه‌پێچێته‌وه و بڵێت ده‌وام ته‌واو بوو. ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بداته‌وه: حكوومه‌تی عێراق كه نوقمی گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ره‌ییه، كه‌چی له ئوم قه‌سره‌وه تا بن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، لیتری به‌نزین به 450 دیناره، ئه‌دی بۆ لای ئێمه هه‌ر ڕۆژه‌ی به نرخێكه؟ ده‌ی حكوومه‌تێك كه به‌نیاز نه‌بێت نرخی به‌نزین ڕێك بخا و كرێی مۆلیده‌ی پێ ڕێكنه‌خرێ و نه‌وتی زستان له چله‌ی هاویندا دابه‌ش بكات و نه‌توانێت ئه‌و شته سه‌ره‌تاییانه چاك بكات كه بۆ خه‌ڵك گرنگن، ئه‌دی ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه كامه‌یه كه ده‌یه‌وێت بیهاوێت؟!