به‌رزان عه‌لی حه‌مه
نووسەر
قوربانییه‌كان بپارێزن، مه‌یانخه‌نه سه‌ر شاشه!
بڕۆن تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بگرن، ئه‌مه چییه به‌رد ده‌به‌ستنه‌وه و سه‌گ به‌ر ده‌ده‌ن؟!
منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی سوكایه‌تی زۆرم پێ كراوه له‌لایه‌ن مافیا ئه‌لكترۆنییه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه، به‌ڵام له بری تۆڵه و سزادان، داوای دادگه‌ری ده‌كه‌م، دادگا و پۆلیس و ئاسایش، ده‌بێت بۆ ته‌عقیبی عه‌داله‌ت بن نه‌ك بۆ ئینتیقام، هێنانی تۆمه‌تباران بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی ڕژێمه تۆتالیتا‌ر و ئیستبدادییه‌كان، تۆ ئه‌گه‌ر له ده‌زگای دادوه‌ری و حه‌قانی بوونه‌كه‌ی خۆت دڵنیایت، پێویستت به‌وه نییه بۆ فه‌زح و سزادان و شكاندن، تۆمه‌تباره‌كان، بهێنیته سه‌ر شاشه! ئه‌و یاسایه‌ی كه بۆ گرتنیان پشتت پێ به‌ستووه، مادده‌ی تریشی تێدایه بۆ سزادانیان، له هیچ یاسایه‌كی عێراق و كوردستانیش به‌ندێكی یاسایی نییه كه ڕێگه بدات به ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش تۆمه‌تبار پێش دادگایی كردن و ته‌واوبوونی دۆسێكه‌ی بێنێته سه‌ر شاشه و دانپێدانانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی بڵاو بكاته‌وه!
له ماوه‌كانی ڕابردوودا شاسوار و تاقمه‌كه‌ی، هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیان گرته‌به‌ر، له لایه‌ك بۆ لێدان له ده‌سه‌ڵات و له‌لاكه‌ی تریشه‌و بۆ كوتینی هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌یار و كۆسپی به‌رده‌م خه‌ونه هه‌رزه‌كارانه‌كه‌ی بوون، به‌ڵام كه‌س ڕێی لێ نه‌گرت، كه‌چی له پڕ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هه‌مان تاقم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد گوایه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و ژیانی تایبه‌تییان لێكراوه، به‌مه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین گه‌نجیان ده‌ست به‌سه‌ركرد و خێراش هێنایاننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان!
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه سكاڵاكارن به‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجانه‌وه، له دیوه یاساییه‌كه‌یه‌وه مافی خۆیانه سكاڵاكار بن، به‌ڵام له دیوه ئه‌خلاقییه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وان به‌رپرسن له ژیان و ئه‌مانی تێكڕای خه‌ڵك به تاوانباره‌كانیشه‌وه، كرۆكی یاسا و ئه‌خلاقی وه‌زیفی ئه‌وان، پابه‌ندی كردوون كه هه‌ر له‌و كاته‌ی وه‌ك مافخوراوێك سكاڵاكارن، وه‌ك په‌رله‌مانتار و نماینده‌ی یاسایی خه‌ڵكیش، به دواداچوون بۆ دادگه‌ری و بێگه‌ردی ئه‌و سزایانه بكه‌ن كه به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌چه‌سپێت! مه‌گه‌ر ئه‌وان په‌رله‌مانتار نین؟ چۆن ده‌بێت پشتبكه‌نه قوربانییه‌كان و به ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵنه‌ستن كه به‌دواداچوونی كه‌یسی هاوڵاتییانه؟!
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ته‌نیا وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ده‌بێت سكاڵاكار بن نه‌ك وه‌ك په‌رله‌مانتارێكیش! ئێمه كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و قانوون و قه‌ده‌رێكی باشتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م وڵاته، پێویسته ناكۆك و ناڕازی بین له‌م ڕێوڕه‌سم و ڕه‌فتاره دژه ئینسانیانه و هاوپێچ له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی سته‌ملێكراو، داوای پاراستنی مافی قوربانیش بكه‌ین! كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و ته‌ندروست، له‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات!
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێمه، كوڕی ئه‌م كلتور و فه‌رهه‌نگ و ئادابه‌ن كه ئێمه‌شی تێداین، نابێت داوای سزا و تۆڵه‌ی زیاتر و تووندتریان (له ده‌ره‌وه‌ی پره‌نسیپ و بنه‌ما یاساییه‌كان) لێ بكه‌ین بۆ قوربانی! قوربانییه‌كانیش كوڕی ئه‌م وڵاته‌ن و دواجار هه‌ر ده‌بێت تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه و ژیان بكرێنه‌وه، یاسا بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌رییه نه‌ك بۆ شكاندن و سزادان!
تۆش وه‌ك تاكێك، كاتێك هه‌رزه‌كارێكی كه‌م سه‌واد و بێ ئه‌زموون ده‌نێریته په‌رله‌مان و ده‌یكه‌یته نوێنه‌ری یاسایی خۆت و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش، ئه‌ركه له سه‌رت ڕێگه‌ش نه‌ده‌یت به گیانی ئینتیقامه‌وه چه‌ندین گه‌نج بكاته قوربانی! ئه‌سڵی دادگه‌ری ئه‌وه‌یه نه شیش بسوتێنی و نه كه‌باب!
مرۆڤ ده‌بێت ئه‌هلی حه‌قیقه‌ت بێت و له هه‌موو سات و هه‌لومه‌رجێكدا، فه‌زیله‌تی مرۆیی خۆی له‌بیر بێت! جا كه په‌رله‌مانتارێكیش هه‌ر وه‌ك منی ئاسایی له دووی تۆڵه و سزادان بێت و ئه‌و پایه و پێگه و تریبیۆنه‌ی كه‌وتووته ده‌ستی، بۆ پێشێلكردنی قانوون به‌كاری بێنێت، ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێته‌وه! چۆن ده‌بێت ته‌له‌فزیۆن و میدیا و مینبه‌ر هاوپێچ له‌گه‌ڵ زیندان و كه‌له‌پچه و قانوون، ببنه به‌شێك له سزا؟! ئه‌م دیارده‌یه ڕۆحی دادگه‌ری و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ده‌كوژێت، له ژێر هیچ پاساوێكدا و له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا نابێت تۆمه‌تبار بهێنرێته سه‌ر شاشه‌كان، ئه‌مه ڕقی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و شیرازه‌ی خێزان تێكده‌دات، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێشتا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتی و پێكه‌وه به‌ستراوه، تاوانی برایه‌ك ده‌شێت برایه‌كی تر شه‌رمه‌زار بكات و هه‌ڵه‌ی ئامۆزایه‌ك ژیانی پورزایه‌كی تێك بدات، سه‌رجه‌م ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه ده‌كوژرێن له وڵاتی ئێمه، به‌رهه‌می ئه‌م نه‌ریت و پێشێلكارییانه‌ن، كچێك كه له شاشه‌ی موبایله‌وه وێنه‌یه‌كی بڵاو ده‌بێته‌وه باوكی ده‌یكوژێت تا ئابڕووی خۆی بكرێته‌وه، كوڕێك كه تاوانێك ده‌كات خوشك و برا و خانه‌واده‌كه‌ی له‌كه‌دار ده‌بن، ئیدی چۆن ده‌وڵه‌ت و قانوون ده‌بێت به‌شێك بن له‌م خه‌سڵه‌ته خێڵه‌كییانه؟!
ئه‌گه‌ر تاوانكار دانیش بنێت به تاوانه‌كه‌یدا، ده‌بێت ئه‌مه بۆ به‌رچاوی دادوه‌ر تۆمار بكرێت نه‌ك بۆ فه‌یسبووك و شاشه‌كان! مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی مرۆڤی ئینتیقامین و هه‌ر به سیما و سه‌ر و شكڵ، سزا بۆ به‌رامبه‌ریان پێشنیار ده‌كه‌ن، له وێبسایت و میدیاكانمان جاری وایه تۆمه‌تبارێك ده‌خه‌نه ڕاپرسییه‌وه و له خه‌ڵك ده‌پرسن: پێت خۆشه چ سزایه‌ك بدرێت؟ ئێ چۆن ده‌بێت سزا بخرێته ڕاپرسییه‌وه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاریشن تۆمه‌تباره‌كان بۆ كڕكردن و دامركاندنه‌وه‌ی ڕای گشتی بێننه سه‌ر شاشه‌كان، تكایه سه‌ر و چاویان داپۆشن و ڕه‌چاوی پره‌نسیپه میدیاییه‌كان بكه‌ن! بڕۆن تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی بگرن، ئه‌مه چییه به‌رد ده‌به‌ستنه‌وه و سه‌گ به‌ر ده‌ده‌ن؟!