
سەيد مەحموود
نووسەر
سەندرێلا سوعاد حوسنی، ئه‌و كچه‌ی به‌درخانی خۆش‌ویست و شانازیی به كوردبوونییه‌وه ده‌كرد

سوعاد حوسنی، هه‌ر چه‌نده له میسر له دایك بووه و له‌وێ گه‌وره بووه و ژیاوه، به‌ڵام هه‌موو كات شانازیی به ڕه‌چه‌ڵه‌كه شامییه‌كه‌ی باوكییه‌وه، نه‌خاسمه ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورده‌وه ده‌كرد. سوعاد، به‌رده‌وام له باره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه، خۆی له لێدوانی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن به دوور ده‌گرت، تاوه‌كوو له‌گه‌ڵ عه‌لی به‌درخان هاوسه‌رگیریی كرد؛ كه دیاره عه‌لی ده‌رهێنه‌رێكی گه‌وره بوو و وه‌كوو یاریده‌ده‌ریی ئه‌حمه‌د به‌درخانی باوكی له دوایین فیلمه‌كانی به ناوی "نادییه" كاری كردبوو. مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌م فیلمه باسی له سه‌ره‌تای چیرۆكی خۆشه‌ویستییه تایبه‌ته‌كه‌ی نێوان سوعاد حوسنی، پاڵه‌وانی فیلمه‌كه و عه‌لی به‌درخانی یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌كرد.
سوعاد و عه‌لی، وه‌كوو دوو خۆشه‌ویست له زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه لێوان‌لێو بوو له خۆشه‌ویستی و شانازیی به ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد، پێك گه‌یشتن: عه‌لی به‌درخان سه‌ر به ماڵباتی گه‌وره‌ی "به‌درخانی"ـیه‌كان بوو، سوعادیش نه‌وه‌ی "بابایی"ـیه‌كان و كچی محه‌ممه‌د كه‌مال حوسنی بابا بوو.

ڕیشه‌ی هونه‌ری و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كورد
محه‌ممه‌د كه‌مال حوسنی بابا (1849 - 1967)، خۆشنووسێكی عه‌ره‌بی – دیمه‌شقی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بوو، له گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی دیمه‌شق گه‌وره ببوو، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به هۆزی بابان بوون. ساڵی 1912 چووه‌ته قاهیره و وه‌كوو خۆشنووس له "په‌یمانگه‌ی پادشایی بۆ خه‌تی عه‌ره‌بی" دامه‌زراوه. هه‌زاران چوارچێوه‌ی بۆ فیلمه بێده‌نگه‌كان و ناوونیشانی بۆ ڕۆژنامه و چاپه‌مه‌نییه‌كان نووسیوه.
وه‌كوو به‌هره‌مه‌ندی بواری نووسینی پسووله‌ی كه‌سی و بازرگانیی كه‌سایه‌تییه دیار و به‌ناووبانگه‌كان، نموونه‌ی ئیسماعیل سدقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر و یووسف زولفه‌قار، باوكی شاژنه فه‌ریده ناسراوه. هاوكات وه‌كوو مامۆستای كۆلێژی پادشایی بۆ خه‌ت كه ساڵی 1922 دامه‌زرا، كاری كردووه.
محه‌ممه‌د كه‌مال حوسنی، له ژیانیدا چه‌ند جارێك هاوسه‌رگیریی كردووه و ده منداڵی خستووه‌ته‌وه. ماڵه‌كه‌ی به "ماڵی هونه‌رمه‌ندان" ناسرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان له بواره جیاجیاكاندا له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا پێگه‌یشتوون.
نه‌جاته بچكۆڵه"نجاة الصغیرة" (1938) و سوعاد حوسنی (1943 - 2001)، دوو له كچه‌كانی محه‌ممه‌د كه‌مال حوسنی بوون، وه‌كوو دوو ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وتن و ناوبانگیان ده‌ركرد. منداڵه‌كانی دیكه‌یشی بێبه‌هره نه‌بوون، بۆ نموونه عیززه‌ددین حوسنی (1927 – 2013) ئاوازدانه‌ر بوو و نه‌جاته بچكۆڵه‌ی خوشكی فێری گۆرانیگوتن كردووه. سامی حوسنی، له یه‌ك كاتدا چه‌ند به‌هره‌یه‌كی هه‌بوو، بۆ نموونه مۆسیقار و ژه‌نیاری ئامێری چه‌لۆ و دیزاینه‌ری جوانكاریی شته ده‌گمه‌ن و ناوازه‌كان و خۆشنووس بوو. به هه‌مان شێوه فارووقی كوڕی نیگار‌كێش بوو، سه‌میره‌یش ئه‌كته‌ر بوو و سه‌باحیش ئاره‌زووی په‌یكه‌رسازیی ده‌كرد. حوسنی بابای باوكیان، گۆرانیبێژ بوو و ئامۆزای ئه‌نوه‌ر بابا، ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیای سوورییه.
ئه‌م خێزانه كورده مێژوویه‌كی دێرین و دوورودرێژییان له میسر هه‌یه. دیاره ئه‌وان و چه‌ندان خێزانی دیكه‌ی كوردی له سه‌ده‌كانی ڕابردووه‌وه له ئه‌نجامی ژن‌وژنخوازی و كۆچبه‌رییه‌وه له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوون. سوعاد حوسنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناسنامه ڕه‌سه‌نی ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی له هونه‌ره‌كه‌ی ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌كوو به‌شێكی ڕه‌سه‌نی ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و شانازیی به ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ی كردووه ته‌نانه‌ت نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د به‌درخانی باوكی عه‌لی به‌درخانی هاوسه‌ری په‌یوه‌ست بووه به ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوردبوونیانه‌وه.
له‌دایكبوونی ئه‌ستێره‌یه‌ك
سوعاد حوسنی له 26ـی كانوونی دووه‌می 1943 له قاهیره له دایك بووه. له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا چه‌ندان ڕۆڵی دیار و جیاوازی گێڕاوه و بووه‌ته ناوێكی زیندوو له یادگه‌ی نه‌وه‌كانی دوای خۆی. هه‌ر زوو چووه‌ته ناو بواری هونه‌ری. عه‌بدولڕه‌حمان خه‌میسی، شاعیری ڕۆمانتیكی میسری (1920 – 1987) بۆ یه‌كه‌م جار له شانۆگه‌ری (هاملێت)ـی شكسپیردا، ڕۆڵی (ئۆڤیلیا)ـی پێ دا، پاشان ناوبراو له ساڵی 1959 سوعاد حوسنی كاندید كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له یه‌كه‌م فیلمی بكات به ناوی (حه‌سه‌ن و نه‌عیمه) كه هێنری به‌ره‌كات ده‌رهێنه‌ری بوو، ئیتر له‌وێوه ئه‌ستێره‌ی گه‌شی هونه‌ری دره‌وشایه‌وه و بووه‌ته ئه‌كته‌رێكی جیهانی.
سوعاد، له‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌رهێنه‌ری گه‌وره و به‌ناوبانگ كاری هونه‌ری كردووه، بۆ نموونه: سه‌ڵاح ئه‌بوو سه‌یف، عیززه‌ددین زولفه‌قار، یووسف شاهین، حه‌سه‌ن ئیمام و كه‌مال شێخ. هه‌روه‌ها وه‌كوو ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی جیا له‌وانه: سه‌ڵاح زولفه‌قار، ڕوشید ئه‌بازه، نوور شه‌ریف و ئه‌حمه‌د زه‌كی به‌شداریی كردووه.
شاكاره نه‌مره‌كانی
شاكاره هونه‌رییه‌كانی سوعاد حوسنی له بواری سینه‌مای میسری سه‌ره‌تا به فیلمی (حه‌سه‌ن و نه‌عیمه) ده‌ستیان پێ كرد، پاشان چه‌ندان شاكاری دیكه‌ی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد، له‌وانه: (ماڵ و ئافره‌ت)، (ژوان له تاوه‌ر)، (بچكۆڵه‌یه‌ك له‌ناو خۆشه‌ویستی)، (ڕۆژئاوابوون و ڕۆژهه‌ڵاته‌كان)، (هاوژینی دووه‌م)، (خه‌ڵك و نیل)، (عه‌قڵم له كوێیه)، (ته‌قه له كێ ده‌كه‌ین)، (شه‌فیقه و موته‌وه‌لی)، (په‌رستگه)، (ئه‌میره خۆشه‌ویستی منه)، (خه‌ڵكی لووتكه)، (ئاواره‌ی ماڵه‌كه‌م) و (ئاگاداری زۆزۆ به) كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ناوی سوعاد و زۆزۆ بوونه دوو ڕووی یه‌ك دراو و سێمبۆڵێكی دیاریی سینه‌مایی. سوعاد به‌شداریی له دوایین فیلمی به ناوی (شوانه‌كه و ئافره‌تان)ـیش كرد، كه هه‌ر چه‌نده له ڕۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام هاوكاریی نێوان سوعاد و عه‌لی به‌درخانی هاوسه‌ری پێشووی به خۆوه بینی. هه‌موو ئه‌و شاكارانه‌ی وایانكرد ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی جیاواز و دره‌وشاوه و له ژیانی هونه‌ریدا زیاتر له 83 فیلمی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد، به‌مه‌یش بووه‌ته یه‌كه‌مین ئه‌كته‌ری میسر كه به‌شداریی له‌و ژماره زۆره‌ی فیلم‌دا كردبێت. سوعاد به‌وه ناسراوه، له فیلمه‌كاندا توانیویه‌تی ڕۆڵی كه‌سایه‌تیی جیاواز جیاواز بگێڕێت و له لایه‌ن بینه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه كه‌سێكی خۆشویستراو بووه.
ماڵئاواییه‌كی نادیار
سوعاد له ژیانیدا دوو جار هاوسه‌رگیریی كردووه، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كه‌ریم كه نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلم بوو و دوای ماوه‌یه‌ك لێك جیا بوونه‌وه. هاوسه‌رگیریی دووه‌میشی له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌لیم حافز بوو، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه زۆری نه‌خایاند و بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به ناڕوونی ده‌ور دراوه.
سوعاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بواری هونه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ژیانی كه‌سی پڕ بوو له ئاسته‌نگ و ئالنگاری ده‌روونی و سۆزداری، ئه‌مه‌ش دواتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كرده سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی.
سوعاد له 21ـی حوزه‌یرانی 2001 كۆچی دوایی كرد و كۆچه‌كه‌ی بۆ هه‌وادارانی و هونه‌رمه‌ندان شۆكهێن بوو. ئه‌و له به‌رهه‌یوانی شوقه‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا كه‌وته خواره‌وه. هه‌ندێك پێیان وایه كه‌وتنه‌كه‌ی پلان بووه و هه‌ندێكیش بۆچوونیان وایه خۆی كوشتووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه فه‌رمییه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی گومانهه‌ڵگر نییه، له به‌رانبه‌ریشدا حوسێن فه‌همی وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی به‌شدار له چه‌ند فیلمێكدا بۆچوونی وابووه سوعاد خۆی نه‌كوشتووه و به پلان هه‌ڵدراوه‌ته خواره‌وه.

