د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی
نووسەر
سه‌ردانێكی گرنگ و پڕ ده‌سكه‌وت
ڕۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتیی و چاودێریی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros) بە جیا، دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگیان لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد، کە بەهاکەیان دەیان ملیار دۆلارە و کاریگەرییەکی ئەرێییان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستاندا دەبێت.
جیا له‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه گرنگیی زۆریان هه‌یه بۆ داهاتووی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری له ناوچه‌كه به‌گه‌ڕ ده‌خرێت، كه به‌هاكه‌ی 110 ملیار دۆلاره، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ببوژێنێته‌وه و ببێته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ژێرخانی وزه‌ی له كوردستان، به‌تایبه‌ت كاره‌با كه ئێستا عێراق له‌و ڕووه‌وه گرفتی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش قۆناغی گرنگی بڕیوه به كاره‌بای 24 كاتژمێری كه به‌م ئالیه‌ته ڕه‌نگه له داهاتوودا كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش هه‌نارده بكات.
ئه‌م گرێبه‌ستانه ده‌بنه هۆكاری زیاتر په‌ره‌پێدانی هه‌ولێر و واشنتن و به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باشترین، وه‌ڵام بوو بۆ زۆر پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه ده‌كرا، یه‌كێك له‌وانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بەفه‌رمی پشتیوانیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و واشنتۆن له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان فراوانتر بكرێت، ڕوانگه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌مه‌ریكا دروست بووه كه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا هاوپه‌یمانی ساده و رووكه‌شی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكوو داینه‌مۆی دروستكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و دروستكردنی متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا و كوردستان رۆڵێكی به‌هێز ده‌بینێت له پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراتی له كوردستان.
ئێستاش زۆر ئامانجی هاوبەشمان هەیە له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بەڵام هاوبەشییەکەمان زۆر لە شەڕی تیرۆر و کاری سەربازیی گەورە ترە، چونکە پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان لە بواری وزە، دەکرێت قووڵتر و فراوانتر بکرێت و زیاتر بەهێزتر بکرێت و خودی پێناسه‌ی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكاش زیاتر به‌ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌هێزكردنی كه‌رتی بازرگانییه، بۆیه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر و واشنتۆتن بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ناكرێت به كه‌م ته‌ماشا بكرێت، به‌ڵكوو له‌و رێگایه‌وه ده‌توانرێت كۆمپانیای گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كوردستانه‌وه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و دواجار به‌قازانجی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌واو ده‌بێت.
بۆ گەلی کوردستان، ئەم جۆرە ڕێککەوتنە بایەخی گەورەی هەیە، چونكه له‌لایه‌ك له به‌غداوه دژایه‌تیی پرۆسه‌ی وزه‌ی له كوردستان ده‌كرێت، له‌لایه‌كی دیكه هه‌وڵ ده‌درێت له ڕێگای ئابلووقهكانی ئابووریی كوردستانه‌وه گیروگرفتی ناوخۆیی دروست بكرێت و كوردستان پاشه‌كشه بكات له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، بۆیه دەرفەتێکی گرنگە نەک تەنیا بۆ داهاتووی سیاسیی خۆی، بەڵکوو بۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆر کاریگەریی دەبێت، چونكه خودی رێككه‌وتنه‌كه هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنه تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و قه‌ته‌ر كه سه‌رجه‌میان ده‌توانن گۆڕانكاریی گه‌وره له ئابووریی ناوچه‌كه دروست بكەن.
جیاله‌وه‌ش، ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بێته هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری، كه ئه‌مه زۆر گرنگە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و رووه‌وه هه‌نگاوی گرنگ نراوه، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌هێزكردنی توانا ئه‌منییه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵ.
مۆرکردنی ئه‌م دوو گرێبه‌سته‌ی بواری نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دوو پەیامی گرنگی دا بە جیهان، یەکەمین زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی خۆشگوزەرانییە بۆ وڵات و هەنگاونانە بۆ پڕۆژە گەورە نەتەوەییەکە و رۆڵی کوردستان لە گۆڕانکاریی ناوچەکە.
هه‌روه‌ها چیتر ناكرێت له‌ژێر ناو و ناونیشانی جیاواز، هه‌ر جاره‌و به ڕێگایه‌ك ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن و ئابوورییه‌كه‌ی وێران بكه‌ن، ئیستاش ئه‌م گرێبه‌ستانه كراون و بوونه‌ته‌وه ئه‌مری واقع و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی: قبووڵی بكەن.سه‌ردانێكی گرنگ و پڕ ده‌سكه‌وت
ڕۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا کرد.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros) بە جیا، دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگیان لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد، کە بەهاکەیان دەیان ملیار دۆلارە و کاریگەرییەکی ئەرێییان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستاندا دەبێت.
جیاله‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه گرنگیی زۆریان هه‌یه بۆ داهاتووی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری له ناوچه‌كه به‌گه‌ڕ ده‌خرێت، كه به‌هاكه‌ی 110 ملیار دۆلاره، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ببوژێنێته‌وه و ببێته بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ژێرخانی وزه‌ی له كوردستان، به‌تایبه‌ت كاره‌با كه ئێستا عێراق له‌و رووه‌وه گرفتی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش قۆناغی گرنگی بڕیوه به كاره‌بای 24 كاتژمێری كه به‌م ئالیه‌ته ره‌نگه له‌داهاتوودا كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش هه‌نارده بكات.
ئه‌م گرێبه‌ستانه ده‌بنه هۆكاری زیاتر په‌ره‌پێدانی هه‌ولێر و واشنتۆتن و به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باشترین وه‌ڵام بوو بۆ زۆر پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه ده‌كرا، یه‌كێك له‌وانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بەفه‌رمی پشتیوانیی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد و هیوای خواست په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و واشنتۆن له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان فراوانتر بكرێت، روانگه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌مه‌ریكا دروست بووه كه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا هاوپه‌یمانی ساده و رووكه‌شی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكوو داینه‌مۆی دروستكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و دروستكردنی متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا و كوردستان رۆڵێكی به‌هێز ده‌بینێت له پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراتی له كوردستان.