سیاسی
د. سیروان حوسێن مەخمووری
د. سیروان حوسێن مەخمووری

نووسەر

بەرهەمی خۆڕاگری

بەرهەمی خۆڕاگری
بەرهەمی خۆڕاگری

سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی لەم بەشە جوگرافیە دیاریكراوەی ناوچەكە سەرنجی زۆربەی ووڵاتانی هەرێمی و نێودەولەتی و ووڵاتانی زلهێزی جیهانی بۆخۆی ڕاكێشاوە، بەجۆرێك هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە بووەتە ناوچەیەكی ئارام و كۆكەرەوەی هەموو ئازادیخوازانی عێراق و ناوچەكە، بەجۆرێك لەپاش ساڵی (2003) نەخشە ڕێگای بنیادنانی دەوڵەتی عیراق لەم هەرێمەوە كێشرا و بووە چەتری كۆكەرەوەی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەئارامترین ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست ناوزەند دەكرا لەلایەن ووڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانەوە و لەزۆربەی كێشە و ململانێیەكانی مەزهەبی و سیاسی لەعیراق دەسەلاتدارانی هەرێم لەسەرووی هەموویانەوە (سەرۆك بارزانی) ڕۆڵی میانگێری و لێك نزیكبوونەوەی لایەنە ناكۆكانی دەبینی، سەرەڕای ئەمە لەرووداوەكانی بەهاری عەرەبی و شەڕی داعش هەرێم بووە چەترێك و پەناگەیەك بۆ لێقەوماوان و پەنابەرانی وولاتانی هەرێمی، ئەوسا زۆر هەوڵ درا هەرێمی كوردستان ئەو بارودۆخەی هەیە لەناوی ببەن و ئەمن و ئاسایشی تێك بدەن، بەدیاریكراوی ماوەی (11) ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر گەورەترین گەمارۆی ئابووری و سیاسی و سەربازی دایە، بەشێوەیەك فشارەكان لەسەر كابینەی (مەسرور بارزانی) گەیشتە لووتكە بەڵام لەبەرامبەردا خۆڕاگری سیاسەتی كابینە و پاڵپشتی دلسۆزانی ئەم هەرێمە گەورەترین پەیامی خۆراگری و خۆنەچاماندیان بەهەموو وولاتانی جیهان و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمەریكا گەیاند كەئێمە گەلێكی زیندوو و خاوەن پێگە و قسەی خۆمانین ئەم هەڵویست و خۆراگری یانە وای لەهەموو سیاسیەكانی ئەمەریكا كرد كەدەبێت لەمەو دوا مامەڵەیەكی تر لەگەڵ هەرێم بكەنو چونكە بۆ ئیدارەی ترەمپ دەركەوت هەرێمی كوردستان تاكە هاوپەیمانی ڕستەقینەیە لەعیراق لەپاش 2003 وەك خۆی ماوەتەوە و پێگە و گرنگی و دیفاكتۆی هەرێم  گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن. 

بەرهەمی خۆڕاگریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەهەمبەر كێشەكان ئێستا دەبینین لەم خاڵانە بەڕوونی دیارە:

· لەسەر ئاستی تاكەكەسی ئەو پێشوازییە گەرمەی لەسەرۆك وەزیرانی هەرێم كرا لەهەموو شوێنە گرنگەكانی ئەمەریكا نیشانەی سەركەوتنی مەسرور بارزانی نیشاندەدات بەسەر قەیران و ئاستەنگەكان وەك كەسێكی سەركەوتوو لەلایەن ئەمەریكیەكانەوە قبوڵكراوە، هەربۆیە ئەم پێشوازییەی لێكرا و بەكەسێكی خۆراگر و خاوەن هەڵوێست پیشاندرا ئەوەش جارێكی تر وەڵامیكە بۆ نەیارانی هەرێم.

· نوێكردنەوەی هاوپەیمانی و شەراكەت: ئەم سەردانەی سەرۆكی حكومەت جارێكی تر مەبدەئی شەراكەت و هاوپەیمانی نێوان هەرێم و ئەمەریكا قوڵتر كردەوە ، بەجۆرێك شێوازی دیالۆگ و گفتۆگۆ و ڕیككەوتنەكانی نێوان هەردوو لا گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن ، چونكە ئەمەریكیەكان ئەوەیان بۆ دەركەوت كەلەپاش ساڵی 2003 تا ئێستا لەگۆڕەپانی عیراقی تاكە هاوپەیمانی یان لەگەڵدا مابێت و بەرگەی هەموو فشاری نەیارانی گرتبێت ئەوە هەرێمی كوردستانە بە كردەوە سەلماندووێتی، بۆیە ئەمەریكا لەم سەردانە جارێكی تر پاڵپشتی و هاوپەیمانی خۆی بۆ كوردستان دووپات كردەوە، ئەوەش وەڵامێكی ڕوونە بۆ نەیاران كەئەمەریكا كورد بەجێناهێلێت.

·  لەم سەردانە پەیامێكی ڕوونی ئەمەریكایە بۆ بەغدا و ووڵاتانی هەرێمی كەچیتر ئەمەریكا قبولی فشارەكانی عیراق و ئەم وولاتانی هەریمی ناكات و دژی دەستتێوەردانن لەناوەخۆی هەرێم، بەجۆرێك لەرەهەندێكی تری ئەم سەردانە بەڕوونی لەلێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دیارە كە ئەمەریكا لەگەڵ كوردستانیكی بەهێزدایە، ئەوەش وەلامێكە بۆ هەموو ئەوانەی كە هەوڵی لاواز كردنی هەرێم دەدەن، چونكە هەرێم بەبەردی بناغەی سەرەكی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق و ناوچەكە دادەنرێت.

· لەسەر ئاستی ئابووری: پێگە ئابووری و سیاسەتی حكومەتی هەرێمی بۆ ئەم كەرتە بەتایبەتی لەبواری نەوت و گاز لەلایەن ئیدارەی ترەمپ پەسەندكراوە و پشتگیریشی لێ دەكرێت و گەشەش بەم بوارە دەدرێت ، ئەمەریكاش بەگرنگییەوە سەیری ئەم كەیسە دەكات ، هەربۆیە كۆمپانیاكانیان بەم گرێبەستە گەورانە ڕێككەوتنی ستراتیژییان لەگەڵ هەرێم واژوو كرد و ئیدارەی ترەمپ یش پشتگیری ئەم ڕێككەوتنەیان كرد، لەقسەی بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ ڕوونە كەچیتر نابێت هەرێمی كوردستان بەكارتی قووتی خەڵك و گەمارۆی ئابووری و ڕاگرتنی نەوت سزا بدرێت، ئەمەش لەهەموو دانیشتنەكانی سەرۆك وەزیران و دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بەدیاركەوت كەپیویستە بەغدا بەزووترین كات كێشەی هەناردەی نەوت و كێشە داراییەكان چارەسەربكەن، چونكە ئەوان لەهەرێمیكی پێشكەوتوو و گەشە دان لەهەموو بوارەكاندا.

·  هەروەها لەسەر ئاستی سیاسی: پەیامێكی ڕوونە بۆ سیاسیە عیراقیەكان كە لەمەودوا ئەمەریكا هاوشان لەگەڵ هەرێم ڕووبەرووی گرفتەكان دەبنەوە، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات پێویستە لەمەودوا سەرانی بەغدا ئەو فشارانە لەسەر هەرێم ڕابگرن و كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەت لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەربكەن و ئەم سیاسەتەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ووڵاتانی ناوچەكە دەبێت، كەلەمەودوا هەرێم لەسەر ئاستی سیاسی بەهێزتر دەردەكەوێت.

  لەكۆتاییدا ئەم هەنگاوەی سەرۆكی حكومەت و واژوو كردنی ئەم ڕیككەوتنە ستراتیژییە بەگەورەترین دەستكەوت هەژماردەكرێت، بەجۆرێك لەئایندەدا دەرهاوێشتەی ئیجابی دەبێت لەسەر ئاستەكانی (سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ئابووری و دبلۆماسی) و لەڕووی خزمەتگوزارییەوە دەبێتە پەرەپێدان و بوژانەوی كەرتە جۆراوجۆرەكاندا .

كەواتە بەرهەمی خۆڕاگری چەندین ساڵەی سیاسەتی حكومەتی هەرێم و دانیشتوانەكەی لەئێستادا گەیشتە ئەوەی لەلایەن ووڵاتانی جیهانەوە پاداشت بكرێت و پالپشتی بكرێت ، بۆیە لەئایندەدا سەركەوتن و دەستكەوتی گەورەی زیاتر دەبینین.