
ئاری نانەکەلی
نووسەر
هه‌ر دواكه‌وتنێكی مووچه له‌به‌غداوه سیاسییه

عه‌قلیه‌تێك له عێراقه‌وه هه‌یه نایه‌وێت گرفتی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت هه‌ر جاره بیانووێک ده‌هێننه‌وه بۆ دواخستنی موچه و شایسته‌ی دارایی هەرێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و متمانه‌ی كه پێویستە هەبێت، هەوڵ دەدەن نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌ی پێویست بێت هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی له بابه‌تی ته‌كنیكی و گرفته‌كانی ته‌واو چاره‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه‌ی پێوست بووه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی و ئێستا به‌سیته‌مێكی پێشكه‌وتوو لیستی موچه بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت، بۆیه هه‌ر دواكه‌وتنێك له مووچه له‌به‌غداوه سیاسییه و چیتر ئه‌مه‌جێگای قبوڵكردن نییه، یانی چی حكوومه‌تی عێراق به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسا ده‌كات، به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌بێت عێراق پابه‌ندبێت به ناردنی شایسته داراییەکانی بۆ كوردستان، بەڵام نایكات ئه‌ركه ده‌ستوور و قانوونیه‌كه جێبه‌جی ناكات و ده‌شیه‌وێت له‌رێگای هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه له كوردستان ڕای گشتی چه‌واشه بكه‌ن كه خه‌تای كوردستانه، خه‌ڵكی كوردستانیش باش تێگه‌یشتووه له‌و یاری كردنه و چیتر ئه‌و كارته‌ش نه‌ما به‌ناوی به‌غداوه هانی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت و سه‌به‌ته‌ی هه‌ندێك لایه‌ن بێت بۆ هه‌ڵبژارنه‌كان ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتار و خه‌ڵكانه‌ی له كوردستانه‌وه سه‌نگه‌ریان له‌م هه‌رێمه گرتووه له‌به‌غدا رووبه‌رووی ئه‌وانه ببنه‌وه كه هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ن و بوێری ئه‌وه بكه‌ن كه پێیان بڵێن بۆچی واخه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن؟
به‌داخه‌وه له‌و 20 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا و دووگرێبه‌ستی گه‌وره به‌به‌های 120 ملیار دۆلار له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستخۆشی بكه‌ن و پشتیوانی بكه‌ن كه‌چی هاتوون به ئاوازی موچه بره‌كانی به‌غدا له‌دژی ئه‌م گرێبه‌ستانه ده‌ستیان داوه‌ته بڵاو كردنه‌وهی پروپاگه‌نده له‌دژی ئه‌م گرێبه‌سته گه‌ور‌انه ئه‌م گرووپانه خه‌ریكه له‌دژی هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ش له كوردستان ده‌كرێت، ئیستاش كوردستان ده‌رگای كراوه‌ته‌وه بۆ گفتووگگۆ له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بابه‌تی مووچه كه‌چی هیشتا لایه‌نی عێراقی گه‌ره‌نتی نه‌داوه له‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و گرفتانه دووباره نه‌بنه‌وه.
ئیستا ئاراسته‌ی شه‌قامی كوردستان دیاره به‌ئاشكرا له‌به‌غداوه موچه‌ی خه‌ڵك دواده‌خرێت و خه‌ڵكیش له‌و یاریه تێگه‌یشتووه بۆیه ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌سه‌ر ناردن و نه‌ناردنی موچه ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی كۆده‌كرده‌وه، ئێستا بوه‌ته‌وه ده‌نگێكی ناشاز و خه‌ڵكی پشتی تێكردووه ،به‌داخه‌وه كه عه‌قڵیه‌تێك له‌عێراقه‌وه به‌سزای سیاسی ده‌یه‌وێت تۆڵه له مووچه‌خۆرانی كوردستان بكاته‌وه.