دهۆك.. تادێت رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا روو له زیادبوون ده‌كات
به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوایه‌ك له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن
K24- دهۆك:
له سنووری پارێزگای دهۆك، رۆژ به رۆژ رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێك له تووشبووانی كۆرۆنا، دره‌نگ سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن، و كاتێكیش سه‌ردان ده‌كه‌ن، كار له كار ترازاوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه: له هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به بوونی نیشانه‌كانی كۆرۆنا كرد، پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.
H.B