ئەم دیاریدەیە وەک سەدان دیاردەی دیکەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا ناشرینە

ئەم دیاریدەیە وەک سەدان دیاردەی دیکەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا ناشرینە
ئەم دیاریدەیە وەک سەدان دیاردەی دیکەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا ناشرینە

شاندێک دەچێتە لای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دێتە دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: سوودانی گووتی، نیگەران بوو، سوودانی پێی وایە و ڕەخنەی هەیە و هتد...

هاوڕێیان، خۆ سوودانی، سیستانی نییە و تەمەنی 94 ساڵ بێت و بڕوای بە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نەبێت، ئەو کەسێک نییە توانای قسەکردن و سەردانکردن و بەیاننامەنوسینی نەبێت، ئەو خۆی دەتوانێت ئەگەر شتێکی هەیە بە دەنگی بەرز بیڵێت و بە زمانی کوردیش وەرگێڕانی بۆ بکرێت.

تۆ کە سەردانی سوودانی دەکەیت دەبێت فشاری لێ بکەی، ئەسڵەن نەک سەردان بەڵکو بە جموجۆڵی سیاسی، پەرلەمانی و جەماوەری فشاری لێ بکە. نەک لە دانیشتنی داخراودا کە ئێمە دڵنیانین چی دەڵێن.

ئێمە ڕای سوودانیمان ناوێت، چونکە مەعلومە و ئێمە کرداری سوودانی دەبینین کە ڕاگرتنی مووچەکەیە.

پاشان سوودانی ئەگەر ڕاستگۆیە با خۆی بە ئاشکرا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و بە سەبتایتڵی کوردی و ئینگلیزیەوە دەستی تۆمەت بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا بکات و ڕاستییەکان بە دەمی خۆی بە ئێمە بڵێت.

ئەم وەرگێڕانە شێخ لوقمانیەیی شاندی کوردی با بەس بێت.