چین و ئەمەریکا لە عێراق

چین و ئەمەریکا لە عێراق
چین و ئەمەریکا لە عێراق

ناونیشانی ئەم وتارە باسکردنە لە دوو وڵاتی بە هێز لە بواری وزە، لە عێراقێکی خاوەن نەوت و گاز. عێراق بە پێی گەڕانی کۆمپانیا چینییەکان و ئەوانەی تایبەتمەندن لە بواری گەڕان بە دوای نەوت و گازدا، دەڵێن عێراق خاوەن 215 ملیار بەرمیل نەوتی دەست لێ نەدراوه‌، بەم ژمارەش دەبێته‌ خاوەنی 18%ـی وزەی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

چی وایکرد چین کاریگەری هەبێت لەسەر وزەی عێراق و ئێستا بە دەوڵەتێکی کاریگەر دابنرێت لە پیشەسازی نەوت و، گاز و دەیان کۆمپانیای لە خواروو و عێراق و بەسرە خەریکی فراوانکاری و وەبەرهێنان بن لە بواری وزە؟ بۆ وەڵامی پرسیارەکەش دەتوانین بڵێین بەشداریکردنی چین ڕەنگدانەوەی ستراتیژیی درێژخایەنە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە جیۆپۆلەتیکی و ئابوورییەی کە ئەمه‌ریکا لە عێراق و ئێراندا بەجێی هێشتووە، بە هۆی کشانەوەی ئیدارەی پێشووی ترەمپ لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی 5+1، بەم هەنگاوە ئەمەریکا بە تەواوی ڕۆڵی کەم بووەته‌وه‌ لە عێراق وەک تاکە ئامراز بە دەست ئێرانەوە، لەو کاتەوە چینییەکان لە ساڵی 2019ـوە ڕێككه‌وتنی نەوتیان بۆ ئاوەدانکردنەوە له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ کرد لە ساڵی 2021ـوه‌ بە ئارامی دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لێرەدا بە کورتی دەتوانین بڵێن لە نێوان دوو ساڵدا لە کۆی 13 تەندەر بۆ گەشەپێدانی کێڵگەکانی گاز و نەوت لە عێراق 10 لەو تەندەرانە بۆ کۆمپانیا چینییەکان دەرچووەو ئەمەش ناوی چەند کۆمپانیایەکی  چینی هەن کە گرێبەستی مۆڵەتدانیان بەدەست هێناوە بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نەوت و گاز لە عێراق. هەندێک لەو کۆمپانیایانە بریتین لە:

‎-سینۆپێک-لە پێشنیازەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە عێراق سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

‎‏-براوەی پێشنیازەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە عێراق.

‎-نەوتی ئەنتۆن. لە پێشنیازەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان بە تایبەتی کێڵگەی زه‌فریه‌ لە واست براوەی ئەم کێڵگەیە.

‎-ژێنهوا. براوەی پێشنیازەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئەبو خەیمە لە موسەننا.

‎‏ - CNOOC. عێراق تەندەری پرۆژەی گەڕان بەدوای نەوت لە بلۆکی حەوتەمی عێراقی بردەوە.

‎-جیۆ جەید- لە هەوڵی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی جەبەل سەنام لە پارێزگای بەسرە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

‎جگە لەوەش کۆمپانیا چینییەکانی دیکە کە لە کەرتی وزەی عێراقدا کار دەکەن بریتین لە:

‎-پترۆچینا-ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی وشکانی نەهر بن عومەری عێراق.

‎-هوالو  (CNCEC)ڕێککەوتنێکی بنەما سەرەتاییەکانی واژۆ کرد بۆ پرۆژەیەک کە به‌ بەهای 7-8 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

‎‏CSCEC-  گرێبەستێکی بۆ پرۆژەیەکی پاڵاوگە بەدەست هێنا کە به‌ بەهای نزیکەی 4 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

‎ئەم کۆمپانیایانە لە پرۆژەی جۆراوجۆردا بەشدارن، لەوانە گەڕان بەدوای نەوت و گاز، پەرەپێدان و پاڵاوتن. ڕەنگە ژمارەی وردی کۆمپانیا چینییەکان لە عێراق زیاتر بێت، چونکە ڕەنگە داتاکان تەواو نەبن، بەڵام ڕوونە کە کۆمپانیا چینییەکان ئامادەیییەکی بەرچاویان لە کەرتی وزەی عێراقدا هەیە، 95%ـی سەرجەم گرێبەستە گەورەکانی پرۆژەکە لە کەرتەکانی نەوت و گاز و ماددە کیمیاییەکان و کارەبادا دراون  بەو دەوڵەتە و ساڵی 2025 دەچنە دەست کۆمپانیا چینییەکان.

ئەمەریکا و ئیدارەی ترەمپ نیگەرانن و ئاگایان لە عێراقە چی دەکات، بۆیە ئەگەرێک هەیە تاکە ڕێگە بۆ ئەمەریکا ئەوە بێت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان و واژۆکردنی ئەو گرێبەستانە بگەڕێتەوە نێو گاز و نەوت و دەوڵەتی عێراق بخاتە قۆناغێک ملکەچی بکات بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی هەرێم. باشترین نموونەش بۆ عێراق و دۆخە سیاسی و ئیدارییه‌کەی لە ڕابردوودا لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوو، بۆیە بە دوور نازانرێت هەمان چارەنووس چاوەڕێی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بکات لە داهاتوودا.