لوقمان غه‌فوور
نووسەر
ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر پاره‌ش بنوێت، سه‌نتێك به فیڕۆ نادات!
"له‌مانگی نیسانه‌وه خۆم 8 ماسكم بۆ هه‌موو خێزانه‌كه‌مان دروستكردووه و هه‌مووشی 10 دۆلاری تێنه‌چووه"
ساره ئێرك، ماوه‌ی چه‌ند مانگێگه له رێگه‌ی به‌شی ماركێتی فهیسبووكهوه بووه به هاوڕێم. په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: "ئاو بوه‌ستێت ئه‌و ناوه‌ستێت". 69 ساڵی له‌ته‌مه‌نی به‌رێكردووه له‌گه‌ڵ نۆرمان ئێرك-ی مێردی پێكه‌وه له خانووێكدا له‌شاری فارگۆی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا، ده‌ژین كه 4 ژووری نووستنی تێدایه و تێكڕای رووبه‌ری ماڵه‌كه‌یان 600 مه‌تر دووجا زیاتره و 245 مه‌تر دووجای بینایه.
كاتێك له خانووه‌كه‌یان ده‌ڕوانی وا دێته پێش چاوت ئه‌م ژن و مێرده دهستناكهن به ئاوی گه‌رم و سارد-دا. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وا نییه. به‌و ته‌مه‌نه‌وه هێشتا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ستن له پاره په‌یداكردن.
به مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یان ده‌توانن خێزانێكی 6 سه‌ر خێزانی به‌ڕێوه‌به‌رن. سێ هه‌فته بوو دیار نه‌بوو له‌به‌شی ماركێتی فه‌یسبووك. دواتر، وتی: "له‌گه‌ڵ نۆرمان چووین بۆ كالیفۆرنیا".
ئه‌و كاته‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) له ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری خه‌ڵكی كرد كه پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ لهدهمولوتیان هه‌ڵپێچن بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا ڤایرۆس، هه‌رچی ده‌مامكی سه‌ر ره‌فه‌كانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نێو دهرمانحانهو ستۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، هه‌مووی سهرفكران.
ته‌نانه‌ت مانگی نیسان وایلێهات قه‌یرانی ده‌مامك ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، بۆیه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه‌وتنه كڕینی سه‌ر پارچه‌ی قوماش له ستۆر و بازاڕی ده‌ستی دوو به هه‌رزان. كه‌وتنه كڕینی ماكینه‌ی دورمان، دروستكردنی ماسك له زۆر ماڵدا سه‌ریهه‌ڵدا.
ساره یه‌كێكه له‌و ژنانه و له مانگی نیسانه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌م كاره. چوار مانگه به سه‌دان ده‌مامكی فرۆشتووه له شارێكی بچوكی وه‌ك فارگۆ. هه‌موو جار به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت:"له شارێكی گه‌وه‌ره بوومایه كارگهیهكم ده‌كرده‌وه".
به‌پێی قسه‌ی ئه‌م زیاتر له 200 كه‌س له شاری مورهید- ویلایه‌تی مینیسۆتا و فارگۆ-ی نۆرس داكۆتا بهمكارهوه سه‌رقاڵن و بازاڕیشیان گه‌رمه.
هه‌میشه سهرگرتهی ئه‌وه ده‌ده‌م كه به‌شی ئه‌و ماسكانه‌ی به رووی خه‌ڵكه‌وه‌یه زیاتر ده‌ستكردن.
كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌دوێیت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان میلله‌ت و خه‌ڵكێك بیركردنه‌وه‌ی به‌مجۆره بێت، زه‌حمه‌ته كه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێت و تووشی نسكۆ بببێت.
ماسكی ده‌ستكرد بره‌وی گه‌وره‌ی لای ئه‌مه‌ریكی په‌یداكردووه، چونكه پێیانوایه دووباره به‌كاردێت و هیچی لێنایه‌ت و هه‌م له رووی ئابوورییه‌وه، پاره‌ش به‌فیڕۆ ناڕوات.
ئه‌م كۆرسه وانه‌یه‌كم وه‌رگرتووه له زانكۆ به‌ناوی "ئه‌ده‌بی منداڵان" كه جێنیڤیر بێرلی وانه‌كه ده‌ڵێته‌وه.
هه‌فته‌ی پێشوو، بۆ هه‌ڵێنجانی ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك پرسیار، سه‌ردانم كرد. من ماسكێكی شینی كاڵی ئاسایی پزیشكی-م پێوه بوو، ئه‌ویش ماسكێكی گوڵ گوڵی ده‌ستكرد.
له‌ناكاو لاستیكی ماسكه‌كه‌م بچڕا. دوای قسه‌كردن له‌سه‌ر وانه‌كه باسه‌كه‌مان گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر ماسك. ئه‌م خاتوونه وتی: "له‌مانگی نیسانه‌وه خۆم 8 ماسكم بۆ هه‌موو خێزانه‌كه‌مان دروستكردووه و هه‌مووشی 10 دۆلاری تێنه‌چووه".
ئه‌و پێداگری له‌وه‌كرد ئه‌و ماسكانه‌ی ناو پاكه‌ته‌كان به كه‌ڵك نایه‌ن چونكه ناتوانرێت بشۆرێت. ئه‌و نمونه‌ی ماسكه‌كه‌ی خۆی هێنایه‌وه كه هه‌فتانه ئه‌یشوات و به‌كاریده‌هێنێته‌وه. به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: "بۆ پاره به فیڕۆ بده‌ین".