هەوڵێکی بە قاچاخبردنی مار و قرژاڵ لە فڕۆکەخانەی قاهیرە شکستی پێ هێندرا

وەزارەتی کشتوکاڵی میسر ڕایگەیاند، دەیان بوونەوەری زیندووی سەیر و مەترسیدار لە فڕۆکەخانەی قاهیرە دەستیانبەسەرداگیراوە، کە کەسێک هەوڵی داوە بە قاچاخ بیباتە نێو ئەو وڵاتە

وەزارەتی کشتوکاڵی میسر ڕایگەیاند، دەیان بوونەوەری زیندووی سەیر و مەترسیدار  لە فڕۆکەخانەی قاهیرە دەستیانبەسەرداگیراوە، کە کەسێک هەوڵی داوە بە قاچاخ بیباتە نێو ئەو وڵاتە .

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی میسر، کەسێکی بیانی هەوڵیداوە چەند جۆرێک لە زیندەوەری وەکو قڕژال و ماری مەترسیدار و دەگمەن بە قاچاخ لە رێگەی فڕۆکەوە بهێنێتە نێو میسر، بەڵام لەلایەن ستافی فڕۆکەخانەی قاهیرە هەوڵەکەی شکستپێهێندراوە .

لە ناو ئەو زیندەوەرانەی کە دەستیان بەسەرداگیراوە،  40 قڕژاڵی ڤێتنامی نێو دارستان، 5 قڕژاڵی زەردی بەرازیلی و 65 زیندەوەری دیکە وەک ماری کوبرای "بەخاخ" بە ڕەچەڵەک بۆرمایی و جۆرێکی ماری ئەمازۆن ناسراو بە "پاشای ڕەش" هەن.

ئەم ڕووداوە بە پێشێڵکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی "سیتێسە" یە، کە تایبەتە بە پاراستنی ئەو جۆرە زیندەوەرانەی مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.

بۆ بینی ڤیدیۆی دەستبەسەر داگرتنی زیندەوەرەکان کلیک لەم لینکە بکە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment