نه‌بیل فهزیع
نووسەر
هه‌رێمی كوردستان.. ده‌ستكه‌وت و ئالنگارییه‌كان
ڕاستییه‌كه‌ی به‌م دواییانه، خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌م به داتا و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كار و پرۆژه‌كانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا كرد، كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیارییه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌مووی هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر و ئومێدبه‌خشن و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی ئیراده‌یه‌كی ڕوونی سیاسیی له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
دیدگه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕێبه‌ری كورد لە دیاریکردنی مەرجەکانی سەرکەوتن بۆ هەر وڵاتێکی تازەپێگەیشتووی دوای حوکمڕانییه‌كی نادادپه‌روه‌ر و ناسەقامگیر ڕوونه، هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی كارێزمای هه‌یه و خاوه‌نی توانایه بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی کوردستان، هاوکات لێهاتوویی و شەفافیەت و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نەرم لە ئەدای کاردا، وا دەکات حکوومەتێک بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانای کردار و کاریگەریی هەبێت.
سه‌رباری ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییه داراییە گه‌ورانه‌ی کە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە، به‌تایبه‌تی لە شەڕی دژ به ڕێكخراوی داعش تاوه‌كوو بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌وێیشه‌وه تا دەگاتە هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چارەسەری ناکۆکییەکان و كێشه‌كان لەگەڵ بەغدا، كه به‌م دواییانه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، دۆخه‌كه‌ی به لووتكه گه‌یاند و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له‌و ماوه زۆره‌دا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له پێشخستن و په‌ره‌پێدانی كه‌رته جیاوازه‌كان نه‌خاسمه له ژێرخانی ئابوورییه‌وه تاوه‌كوو ئاسایش و وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی، واته به‌دیجیتاڵكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، به ده‌ست بهێنێت.
نكۆڵی له‌و ڕاستییه ناكرێت، هه‌رێمی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان پرۆژه‌ی ستراتیجیی به ئامانجی باشتكردن و پێشخستنی جۆری ژیان و به‌هێزكردنی ئابووریی به خۆیه‌وه بینیوه، بۆ نموونه جووڵه‌ی گه‌شتیاریی له‌و هه‌رێمه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی كوردستان؛ ڕەوتی ئاوه‌دانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان، له كاتێكدا پشكی ئه‌و هه‌رێمه له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ‌دا له 15% زیاتر نه‌بووه بۆ هه‌رێمێك كه دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیۆنه، هاوكات هه‌رێمی كوردستان له دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه، به شێوه‌یه‌ك به‌غدا ئیره‌یی پێ ده‌بات بۆ نموونه واژۆكردنی دوو گرێبه‌سته گه‌وره‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به بواری وزه به به‌های 110 ملیار دۆلار.
حكوومه‌ته‌كان هه‌ر كاتێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، پرسیارێكی قورس ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، ئاخۆ چۆن ده‌توانن سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بپارێزن؟ وه‌كوو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م بۆ كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌می، به‌ڵام توانیویه‌تی له بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ڕێگه‌وبان و شه‌قامه‌كاندا وه‌رچه‌رخان تۆمار بكات، به شێوه‌یه‌ك له‌و كابینه‌یه‌دا توانراوه 717 پرۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی ناوخۆیی و دەرەکی بوو بە تێچووی کۆی گشتیی یەک ترلیۆن و 29 ملیار دینار جێبه‌جێ بكرێن، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی شەقامە سەرەکییەکان لە شارە گەورەکانی وەک هەولێر، سلێمانی و دهۆك، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شارستانی و سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ ڕاكێشانی دانیشتووان و وه‌به‌رهێنان له یه‌ك كاتدا. به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌م كابینه‌یه‌دا بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنج، له‌وانه؛ پرۆژه‌ی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ زیاتر له دوو ملیۆن هاونیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان و كوژانه‌وه‌ی دوو هه‌زار و 107 مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بۆ 90 هه‌زار شوێنی بازرگانی، كه هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌یش ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه خزمه‌تی هاونیشتمانیانی كوردستان و پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌یان.
هه‌ر له كابینه‌ی نۆیه‌مدا لە بواری ئاسایشی ئاودا نۆ بەنداوی نوێ بە توانای عەمبارکردنی زیاتر لە 250 ملیۆن مەتر سێجا و 23 گۆم (پۆند) دروست کراون و هەروەها چه‌ندان پرۆژەی گەورەی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ کراون له‌وانه‌یش؛ پرۆژەی فریاگوزاری لە هەولێر، کە زیاتر لە 70%ـی كێشه‌ی ئاو چارە دەکات. ئیتر به‌م شێوه‌یه كار بۆ خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی كوردستان و بووژانه‌وه و گه‌شه‌كردن و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان كار ده‌كرێت.
هاوكات له باره‌ی چاکسازیی دارایییه‌وه؛ پرۆژەی "هه‌ژماری من" كه تا ئێستا 900 هەزار فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی لە سیستەمی بانکی دیجیتاڵیدا تۆمار کردووە، ئەمەیش نیشانه‌ی متمانه‌ی زیاتره له كه‌رتی بانكی كه پشتگیریی له پرۆسه‌كانی پاشه‌كه‌وت، وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دارایی ده‌كات.
بیر بكه‌وه و بیهێنە بەرچاوت، حکوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وە هەموو ئەم دەستکەوتانەی به‌ده‌ست هێناوه، لە کاتێکدا حکوومەتی فیدراڵ بیر لە ئاڵۆزکردنی قەیرانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی کوردستان دەکاتەوە. ئەم قەیرانە ئامانجی بریتییه له کەڵەکەکردنی قەرز له لای هاووڵاتیان و لاوازکردنی توانای کڕینیان له بازاڕه‌كاندا، كه ڕاستییه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌كیش کاریگەریی لەسەر پرۆژەکان هەیە و هەندێک پلانی گەشەپێدانی له هه‌رێمی كوردستان بەهۆی کەمی سەرچاوەکانەوە په‌ك خستووه.
کوردستان پێویستی بە پاراستنی ئەم ئاستەی گەشەسەندن هه‌یه لە هەموو بوار و كه‌رته‌كاندا. هاوكات پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه حكوومه‌ته‌كه‌ی سەرەڕای ئاستەنگەکان به‌و خۆڕاگرییه‌وه هه‌نگاوی پێشكه‌وتنی زیاتر ده‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا به‌رده‌وامی نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ناردنی مووچه له لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و كاروانه‌ی ئاوه‌دانی و بووژانه‌وه‌ی كوردستان دروست ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوسەنگی لە نێوان پرۆژەکانی گەشەپێدان و سەقامگیریی دارایی گەورەترین ئالنگارییه و پێویستی بە چاره‌ی بە پەلە و ژیرانە هەیە.
پێویسته حكوومه‌تی عێراق به په‌له ده‌ستوه‌ردان بكات و ئاسته‌نگه داراییه سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبگرێت و كۆتاییان پێ بهێنێت، چونكه ئه‌و ئاسته‌نگه سه‌پێنراوه‌كان بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌كرێت، ئه‌و كات كه‌س سه‌رزه‌نشتی هه‌رێمی كوردستان ناكات هه‌ر بڕیارێكی گونجاو بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له ژێر ڕۆشنایی سیستمێكی ده‌ستووریی فیدراڵی بدات.