لوقمان غه‌فوور
نووسەر
تازه (چه‌كوش و داس) ه‌كه‌تان بیرئه‌كه‌وێته‌وه
"له ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵك گوێی لێ نییه، رۆناڵد ریگان سه‌رۆكی چله‌مینی ئه‌مه‌ریكا-1990، چۆن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاند"
ئێوه باسی مێژوو بكه‌ن، گاڵته‌جاری به ئێستا بكه‌ن و ئاینده‌ی منداڵه‌كانیشتان به قه‌زاو قه‌ده‌ر بسپێرن. ئه‌مه‌وێت له‌م رسته‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌م. دواتر هه‌نگاوێك ئه‌نێم بۆ سه‌ر كتێبه به‌نرخه‌كه‌ی د. مسته‌فا حیجازی كه باس له دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه ئه‌كات له ژێر ناونیشانی "دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سایكۆلۆژیانی ئینسانی ملكه‌چكراو یان دۆڕاو".
من نامه‌وێت ناوی هیچ كه‌س بێنم، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی باش بوایه، دڵنیام به‌رهه‌می باشی ئه‌بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك به‌رهه‌می باشی نه‌بوو، به‌ڵكو كه‌لێن و كه‌موكورتی زۆری بۆ ئێستا جێهێشتووه و كه‌سیش ئاماده نییه خۆی بكات به‌خاوه‌نی كه‌موكورتییه‌كان، هه‌ركه‌سه و ئه‌سوێت به شانوملی ئه‌وی دیكه‌دا.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی مێژوو و په‌یتا په‌یتا دووباره‌كردنه‌وه‌ی و كێشانی به گوێی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، ته‌نیا بۆ بیرنه‌كردنه‌وه‌یه له ئاینده.
له ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵك گوێی لێ نییه، رۆناڵد ریگان سه‌رۆكی چله‌مینی ئه‌مه‌ریكا-1990، چۆن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاند، كه‌چی تازه به تازه، كورد شین بۆ چه‌كو داسه‌كه‌ی (كۆمه‌ڵه) ده‌گێڕێت. چونكه تاكی ئه‌مه‌ریكی قسه‌كردن له‌سه‌ر جۆرج فلۆید-ی ره‌شپێستی به‌گرنگتر ئه‌زانێت وه‌ك له رێگان. یان ئه‌و بیر له ئیلۆن ماسك-ی داهێنه‌ر و زانا، ئه‌كاته‌وه چۆن 2022 گه‌شتی سه‌ر مه‌ریخ ده‌ست پێده‌كات!.
شین و گریان بۆ رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراودا، شین و گریانه بۆ مانه‌وه‌ی درۆ و درێژه‌دان به ملكه‌چكردنی كۆمه‌ڵگه. ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به گاڵته‌جارییه‌وه باسی هاتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بكات بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی و بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی، به‌ڵام گوێ له درۆی رابردوو بگرێت و شه‌ڕ له‌سه‌ر رابردوو بكات.
ئه‌مه سیفه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراوه: له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراودا، كرنووش بۆ رابردوو ئه‌برێت و گاڵته به ئێستا ده‌كرێت و ئاینده‌ش ئه‌درێته ده‌ست قه‌زاو قه‌ده‌ر و نادیاری.
حیجازی له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "درۆ به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له تێكه‌ڵبوونی رابردوو به دواكه‌وتنه‌وه، درۆ له نێوان ده‌سه‌ڵاتدار و ئینسانی ملكه‌چكراودا ئه‌گشتێنرێت به‌سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كاندا. درۆ له سیاسه‌ت، درۆ له هاورێیه‌تی رابردوو و ئێستا، درۆ له‌گه‌ڵ ئیمان، درۆی پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كانی به‌رده‌می. درۆی دوكاندار له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌گاته درۆی ناو خێزان و درۆی ژن و مێرد له‌گه‌ڵ یه‌كتری".
كه‌واته با بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنه‌چه‌ی بابه‌ته‌كه كه ئه‌ویش تێكه‌ڵكردنی درۆیه به مێژووی نه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراو.
كاره‌كته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراو له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه ئه‌یه‌وێت خۆی وه‌ك پاڵه‌وان نیشانبدات. بێ هۆ گاڵته‌جاری به ئێستا ئه‌كات. كاتێك به‌رپرس له كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراودا نه‌یتوانی ببێت به كاره‌كته‌ری دیكتاتۆر و هه‌ستی به دابڕان كرد ئه‌وا تووشی خۆبه‌كه‌مزانی ئه‌بێت، بۆیه هه‌وڵده‌دات وه‌ك پاڵه‌وانی ناو رابردوو خۆی وێنابكاته‌وه.
تاكی ده‌سه‌ڵاتدار له كۆمه‌ڵگه‌ی ملكه‌چكراودا هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانی وایلێئه‌كات ترسی هه‌بێت له‌هاوڕێكانی، له هێزی ده‌وروبه‌ر، له له‌ده‌ستچوونی به‌های ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، بۆیه ئه‌كه‌وێته ناو دۆخێكه‌وه كه زۆرجار دۆخی دووركه‌وتنه‌وه هه‌ڵه‌بژێرێت.
جا بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م یاخیبوون و خۆ خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه نه‌بێت، ئه‌بێت له هه‌ر چركه ساتێك‌دا بێت نمایشی پاڵه‌وانبوونی رابردووی خۆی بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌شێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه وه‌ك ئه‌و بیرئه‌كه‌نه‌وه گاڵته‌یان به ئێستا بێت و ئاینده‌ش بده‌نه ده‌ست نادیاری.