دیارده‌ی زوو شووكردنی كچان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیدا زیادی كردووه

نەهلا تەمەنی 17 ساڵە و سێ ساڵە هاوسەرگیری کردووە


K24 - کەمپی شاریا

لەنێو کەمپەکاندا، بەتایبەتی کەمپەکانی کوردانی ئێزدی، دیاردەی زوو شووکردنی کچان پێش گەیشتنیان بە تەمەنی 18 ساڵی زیادی کردووە و بە سەدان حاڵەت تۆمارکراون.

نەهلا باپیر ئاوارە، یەکێکە لەو کچانە و هەرچەندە ئێستا تامەنی 17 ساڵە، بەڵام ماوەی سێ ساڵە هاوسەرگریی کردووە و خاوەن کچێکی تەمەن 11 مانگیشە.

نەهلا بە ژیانی خۆی دڵخۆشە و باس لەوە دەکات پێش ئەوەی هاوسەرگریی بکات، لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆشەویستی یەکتر بوون، بۆیە گووتوویانە "هاوسەریگری بکەن، زوو لە درەنگ باشترە".

یوسف بادی، پارێزەرە و باس لەوە دەکات، لەڕووی یاساییەوە رێگەپێدراو نییە کچان لە خوار تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگری بکەن، بەڵام ئەو دیاردەیە لەلای کوردانی ئێزدییەوە بڵاوە، چونکە ئەوان پەنا بۆ رێگەی ئایینی دەبەن و زۆرجار دەچنە دادگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

حاڵەتی شووکردنی کچان لە تەمەنێکی بچووک لەنێو کەمپەکاندا زۆرە، بەشی زۆریشیان زوو منداڵیان دەبێت. هەرچەندە زۆر رێکخراو هەوڵدەدەن ئەو دیاردەیە کۆتایی بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە فشار دروستبکەن و دیاردەکە کەمبکەنەوە.

 

هـ.ر.

Fly Erbil Advertisment