لایەنە نەرێنییەکانی ژیری دەستکرد لە گەشتی خوێندندا

لایەنە نەرێنییەکانی ژیری دەستکرد لە گەشتی خوێندندا
لایەنە نەرێنییەکانی ژیری دەستکرد لە گەشتی خوێندندا

بەیانییەکی دووشەممە بوو کە تارام ناسی، تارا یەکێک بوو لە خوێندکارە گرجوگۆڵەکانم ماوەی دوو هەفتە بوو دیداری ڕاوێژکاری هەبوو لەلام. ئەو قوتابیێک بوو کە حەزی لە خوێندن بوو - هەمیشە پرسیاری "بۆچی" دەکرد، هەمیشە قووڵتر لە شتەکانی دەکۆڵییەوە. بەڵام ئەو بەیانییە، سەرلێشێواوییەکی زۆری پێوە دیار بوو.  دەستی کرد بە ئاخاوتن و وتی: تەواوی کۆتایی هەفتەم بە ڵێكۆڵینەوە و گەڕان لە ئینتەرنێت بەسەر برد بۆ ئەوەی پڕۆژەکەم بۆ بابەتی زیندەزانی ئامادە بکەم، بەڵام سەرم لێشێواوە نازانم چ شتێک ڕاستە و چ شتێک هەڵەیە. ڤیدیۆیێکم بینی کە دەڵێ ئەو خۆراکانەی کە لە
لایەنی بۆماوەیی دەستکاریکراون مەترسیدارن، هەندێکی تر دەڵێن بە تەواوی سەلامەتن وهیچ مەترسییەک لەسەر ئێمەی مرۆڤ نییە، لە یەکێک لە لاپەڕەکانی سۆشیاڵ میدیا پۆستێک باڵوکراوەتەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤاکسینەکان دەتوانن DNA ی مرۆڤ بگۆڕن. ئیتر نازانم باوەڕ بە چی بکەم؟ ئەم پرسیارەی تارا منی تۆزێک ڕاگرت، وەک ڕاهێنەرێکی کارامەیی خوێندن، هەمیشە باوەڕم وابووە کە گەورەترین دیاری کە دەتوانین بیدەین بە قوتابییان توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە. بەڵام ئێمە دەچینە ناو سەردەمێکی نوێ، سەردەمێک کە نەک تەنها ڕێژەی زانیاری بە گشتی زۆرە، بەڵکو زانیاری هەڵەش زۆرە. لەم سەردەمەدا ژیری دەستکرد تەنها پاڵپشت نییە بۆ بەرەو پێش بردنی خوێندن و فێربوون، بەڵکوو بۆتە هۆی دروستکردنی سەرلێشێواوی و زیادبوونی لێک دوورکەتنەوە لە ڕاستی.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئینتەرنێت و ژیری دەستکرد بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی چەندین ئەپلیکەیشنی خوێندن و فێربوون، بەڵام هەمان تەکنەلۆژیا بەکاردێت بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری زیانبەخش بەم شێوەیە ئینتەرنێت بووەتە گۆڕەپانی شەڕی زانیارییە هەڵەکان. جا زانیاری هەڵە جۆری زۆرە، ئەوەی دەبێت گرنگییەکی زۆری پێبدرێت باڵوکردنەوەی زانیاری هەڵەی بە مەبەستە، لێرەدا مەبەستەکە گرنگییەکی ئەوتۆی نییە هێندەی زیانی باڵوبوونەوەی ئەم جۆرە زانیارییە هەاڵنە گرنگی هەیە، چونکە بە ئامانجی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگە باڵودەکرێتەوە.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئامرازەکانی ژیری دەستکردی وەکو دیپ فەیک وئامرازەکانی کۆپی کردنی دەنگ دەتوانێت بابەتگەلێکی زۆر دروست بکات کە لە ڕاستیدا هەرگیز بوونی نەبووە لە کەتواردا. ئەم جۆرە ئامرازانە دەتوانن شێوازی کەسەکان تەقلید بکەنەوە، توێژینەوەی ساختە دروست بکەن، تەنانەت وێنەی وەهمی بۆ ڕووداوەکان دروست بکەن کە هەرگیز ڕوویان نەداوە. تەنها لە ساڵی 2023دا، چەندین هەواڵی ساختە کە لەلایەن ژیری دەستکردەوە دروستکرابوون باڵوبوونەوە، بۆ نموونە بانگەشەی تیرۆرکردنی چەندین سەرکردەی سیاسی – یاخوود چاندنی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵکدا لە ڕێگەی باڵوکردنەوەی هەواڵی هەڵە دەربارەی باڵوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی بەبێ بوونی هیچ بنەماییەکی زانستی. ئەم هەواڵە هەاڵنە تەنها چیرۆک نەبوون بەڵکو بووە هۆی نانەوەی چەندین کێشە لەناو خەڵکیدا و چاندنی ترس و دڵەڕاوکێ تێیاندا،، چونکە ئەم چیرۆکانە بەشێوەیەک دروست کرابوون کەوا باوەڕیان پێدەکرا.

حاڵەتی تارا تاکە حاڵەت نەبوو کە هاتبووە لام، لەماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی وەکو تارا هاتوونەتە لام، لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان گومان لە ڕاست و دروستی زانیارییەکانی ناو کتێبەکانی خوێندن و توێژینەوەکان و تەنانەت لە خوودی زانست دەکەن.

لە ئێستادا بەشێک قوتابیان زانیارییەکانی ناو سۆشیاڵ میدیا لە دیبەیتە زانستییەکاندا بەکاردەهێنن، بەشێکیان سەریان لێشێواوە بەهۆی  تێک نەکردنەوەی زانیارییەکان و چیتر باوەڕ و متمانەیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕانی قووڵ بەدوای زانیارییەکان نەماوە. باڵوبوونەوەی زانیاری هەڵەی بە مەبەست تەنها کاریگەری لەسەر نمرەی قوتابیان ناکات بەڵکو متمانەی قوتابیان بە زانست دەڕوخێنی و زیرەکی
تاکەکان دەکوژێ، ویستی داهێنان دەمرێنێ. نموونەش لەو بوارەدا زۆرە. 

نەوەی نوێی قوتابیان زمانی ژیری دەستکرد دەزانن، بەڵام بەداخەوە ناتوانن ڕاستی و دروستی زانیارییەکان پشت ڕاست بکەنەوە، یاخوود کاتی باڵوبوونەوەی زانیارییەکان بدۆزنەوە یان لە هەڵسوکەوتی بۆتەکان تێناگەن. ئەلگۆریزم فیدەکانیان بە شێوەیەک پڕ دەکاتەوە کەوا بەردەوام بن لە سەیرکردنی ڤیدیۆ هەڵەکان و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هەست و سۆزیان دەکات. ئەم کردارە کاریگەرییە نەرێنییەکەی بەرچاوترە لەکاتی شەڕ، هەڵبژاردنەکان، بارودۆخە ناهەموارەکانی کەش و هەوا، لەم کاتانەدا کۆنتێنتی هەڵە و زانیاری نادروست بەشێوەیەکی بەرچاوتر و زیاتر باڵودەبێتەوە.

بە دڵنیاییەوە ئەو لێشاوە گەورەییەی زانیاری هەڵەی مەبەستدار ناتوانرێ ڕابگیرین، بەڵام دەتوانین قوتابیان فێری مەلە بکەن لەم دەریا قوڵەدا بەم شێوەیەی خوارەوە:

1. گومانکردن لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان بکرێتە بەشتێکی ئاسایی، ئایا ئەم زانیارییەی کە دەیخوێننەوە جێگای متمانەیە، ئەمە لاوازی نییە بەڵکوو حیکمەتە.

2. پراکتیزەکردنی پشت ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان بە لایەنی کەم لە سێ سەرچاوەی جیاوازی بەناوبانگ و سەربەخۆ، بەتایبەت کاتێک زانیارییەکان مرۆڤ توشی شۆک دەکەن.

3. لە وانەکاندا گرنگە مامۆستا نموونەی ڕاستەقینە بەکاربهێنی، گەر قوتابییان باسی نموونەیەکی دروست کراوی هەڵەیان کرد، دەبێت ئەم پرسیارانە بکرێ: کێ ئەم نموونەیەی یان ڤیدیۆیەی دروستکردووە؟ مەرامی دروستکردنی چییە؟ هەوڵبدرێ کردارەکە پێچەوانە بکرێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان هەستن بە دروست کردنی نموونەی ڕاست و دروست.

4. بڵاوکردنەوەی خوێندەواری دیجیتاڵی و ژیری دەستکرد، هەروەها چۆنییەتی کارکردنی ئەو ئامرازانە. کاتێک قوتابی چۆنییەتی کارکردنی ئەو ئامرازانە تێدەگات و تاقی دەکاتەوە، بە دڵنیاییەوە وریاتر دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئامرازانە.

5. بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی چۆنییەتی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکان وشێوازی کارکردنی ئەلگۆریزم، هەرەوها چۆنییەتی دەرکەوتنی هەندێک جۆرە شێوازی ڤیدیۆ پێشنیارکراوەکان وە هەروها بۆچی زانیاری هەڵە زووتر باڵودەبێتەوە لە زانیاری ڕاست و دروست.

6. دروستکردنی کولتووری ڕەخنەگرتنی میهرەبانانە بۆ ئەوەی قوتابیان هەست بە سەلامەتی بکەن ئەگەر هاتوو هەڵەیان کرد، هەرەوها دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ پرسیارکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان. بەم شێوەیە ژینگەیەکی فێربوونی ڕاستەقینە دروست دەبێت.

دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکەمان تارا ئەم جارە بە زەردەخەنەوە هاتە ژوورەوە، بۆ پڕۆژەکەی چەندین لاپەڕەی ئینتەرنێتی متمانەپێکراوی بەکارهێنا بوو هەرەوها لەگەڵ مامۆستایەکی بە ئۆناڵین چاوپێکەوتنی کردبوو و بەشێکی پرۆژەکەشی تەرخان کردبوو بۆ ئەو بابەتە: بڕوا بە چ شتێک نەکەین؟ بیرمە تارا گوتی، کێشەکە تەنها باڵوبوونەوەی زانیاری هەڵە نییە، بەڵکو نەبوونی زانیارییە دەربارەی چۆن زانیاری هەڵە لە زانیاری ڕاست جیابکەینەوە.

کاری مامۆستایان لە ئێستادا تەنها گواستنەوەی زانیارییەکان نییە بۆ قوتابییان، بەڵکوو فێرکردنیانە بۆ چۆنییەتی جیاکردنەوەی زانیاری هەڵە و ڕاست.