لوقمان غه‌فوور
نووسەر
ئه‌گه‌ر تره‌مپ بمرێت، چی ده‌بێت؟
چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر دۆخێكی ناخۆش روویدا و یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردن كۆچی دوایی كرد؟
دوێنی شه‌و 2ی تشرینی یه‌كه‌م، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی والتر رێد، دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌مین تویتی له‌نه‌خۆشخانه‌وه كرد و نووسی: "باشم، پێموایه! سوپاس بۆ هه‌مووان، خۆشه‌ویستی".
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ ته‌ندروستی باشه به‌پێی لێدوانێكی كایلی ماكنانی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی كه بۆ لۆس ئه‌نجلس تایمز-ی دووپاتكردۆته‌وه و ده‌شڵێت: "رۆیشتنی تره‌مپ ته‌نیا وه‌ك هۆشداری وایه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێنمایی و ئامۆژگاری پزیشكه‌كان بووه".
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخێكی ناخۆش روویدا و یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردن كۆچی دوایی كرد یان پاشه‌كشێی كرد، ئه‌وا هه‌ردوو حزبی كۆماریی و دیموكراته‌كان چۆن پاڵێوراوێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ریك هاسن مامۆستای یاسا له زانكۆی كالیفۆرنیا له ئیرڤین و پسپۆری هه‌ڵبژاردن پێیوایه كارێكی ئاسته‌نگه 32 رۆژ یان كه‌متر به‌ر له هه‌ڵبژاردن پاڵێوراوێك بمرێت یان پاشه‌كشه بكات، چونكه جگه له‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان چاپكراوه له هه‌مانكاتدا رێسا‌و یاسای هیچ ویلایه‌تێك له‌وی دیكه ناچێت تا ده‌نگ به پاڵێوراوێكی هه‌نوكه و جێگره‌وه و خێرا بدرێت. ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدا دیار نییه چی ده‌بێت، ئه‌مه جێده‌هێڵرێت بۆ گه‌مه‌ی سیاسی ژێر ده‌ستی رێسایه‌كی لێلی ده‌نگدانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو Electoral College votes".
هانسن كه بۆ ی‌و ئێس توده‌ی دواوه، راستییه‌كی ته‌واوی ده‌ستنیشانكردووه، چونكه زۆربه‌ی یاسای ویلایه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن جیاوازه، زۆربه‌ی یاسای ویلایه‌ته‌كان ده‌نگده‌ری پابه‌ندكردووه به‌وه‌ی كه بیر له‌و پێشبینییه نه‌كاته‌وه كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن پاڵیوراوێك بمرێت. بۆ نموونه یاسای ویلایه‌تی میشیگان دیاریكردووه هه‌ر ئه‌بێت ده‌نگ به نوێنه‌ری تره‌مپ و بایدن بدرێت، به‌ڵام یاسای ویلایه‌تی ئیندیانه رێگه به ده‌نگده‌ر ده‌دات ده‌نگی بگۆڕێت بۆ پاڵێوراوێكی دیكه‌ی جێگره‌وه كه حزب دیاری بكات له‌كاتی مردنی پاڵیوراوه‌كه‌دا.
هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسای هه‌ردوو حزب ئه‌توانن هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پاڵیوراوه‌كان مرد، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره چونكه ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی داوه به كۆنگرێس رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات له ئه‌مه‌ریكا ئه‌ویش 3ی نۆڤێمبه‌ره. به‌پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا هه‌رچوار ساڵ جارێك ئه‌بێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌گه‌ر واش بێت ئه‌وا دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێگری له‌كاری له‌و جۆره ده‌كه‌ن. هه‌تا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجومه‌نی پیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواخستنی بدرێت كه كۆمارییه‌كان تێیدا باڵا ده‌ستن، ده‌ستور رێگه نادات هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كان و لیژنه‌ی نیشتمانی كۆمارییه‌كان یاسایه‌كیان هه‌یه كه بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانیان ئه‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوی یه‌ده‌ك. به‌ڵام ده‌شێت كات تێپه‌ڕێت و ئه‌و پاڵیوراوه ده‌ستنیشان نه‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانیش كرا ئه‌وا وه‌ك پێشتر وتمان یاسای هه‌ڵبژاردن له ویلایه‌تێكه‌وه بۆ ویلایه‌تێكی تر ئه‌گۆڕێت و رێگه به‌وه نادات. كه‌واته هه‌ر چۆن بێت ئه‌بێت ده‌نگ به‌و دوو كاندیده بدرێت كه ئه‌وانیش جۆ بایدن و دۆناڵد تره‌مپ-ه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ نییه له ئه‌مه‌ریكا واته خه‌ڵك رۆژی 3ی نۆڤێمبه‌ر راسته‌وخۆ ناچێت ده‌نگ به دوو پاڵێوراوه‌كه بدات، به‌ڵكو ئه‌چێت ده‌نگ به نوێنه‌ری سه‌رۆك ئه‌دات، هه‌ر ویلایه‌ته‌ش ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كانی جیاوازه، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یش كه خه‌ڵك ده‌نگی پێده‌دات پێی ده‌وترێت كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو كه 538 ئه‌ندامه. ئه‌بێت له‌و ژماره‌یه سه‌رۆكی براوه 270 ده‌نگ مسۆگه‌ر بكات.
كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پاڵیوراوه‌كان مرد به‌ر له‌ده‌نگدان به كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو Electoral College چی ده‌بێت؟ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو، له رێگه‌ی زۆرینه‌ی براوه‌وه نوێنه‌ری سه‌رۆك ده‌شتنیشانده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌نگده‌ر ده‌نگی پێ ده‌دات نوێنه‌ری تره‌مپ-ه یان بایدن-ه یاسای ویلایه‌ته‌كه رێگه‌ی پێنادات ئه‌و نوێنه‌رانه كه له 14ی دیسێمبه‌ر كۆده‌بنه‌وه و ده‌نگ به سه‌رۆك ئه‌ده‌ن، ده‌نگی هاووڵاتی بگۆڕێت بۆ كه‌سێكی تری پاڵێوراو. بۆ نمونه كه‌سێك ده‌نگ به (ئه‌ی) ئه‌دات وه‌ك نوێنه‌ری تره‌مپ ئه‌و كه‌سه ناتوانێت ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتییه بگوڕێت بۆ (بی)، هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان ناوی نوێنه‌ره‌كه نه‌نوسراوه له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان ته‌نیا هێمای دیموكرات و كۆمارییه‌كانی له‌سه‌ره.
لارا براون به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت له زانكۆی جۆرج واشنتۆن به رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "پرسیارێكی زۆر وروژێنه‌ره كه پێویسته هه‌موو له خۆمانی بكه‌ین ئایا دادگای باڵا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كات ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كان ده‌نگیاندا به پاڵێوراوی ئه‌لته‌رناتیڤ دا له‌كاتی مردنی پاڵێوراوێكدا".
هه‌روه‌ها جه‌ستن لیفیت مامۆستای كۆلێژی لۆیۆلا-ی ماف ده‌ڵێت: "حزب ئه‌وكاته ئه‌بێت چالێنجی ده‌نگده‌ر بكات كه ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوه".
له دۆخێكی تردا ئه‌گه‌ر سه‌رۆك مرد له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌وا به‌پێی ده‌قێكی هه‌مواركراوی ده‌ستور، جێگره‌كه‌ی راسته‌وخۆ كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات كه به ده‌قی 20ی هه‌مواركراوی ده‌ستوور ناسراوه. له ئێستا مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه جێگره‌وه‌ی تره‌مپ-ه له‌كاتی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراودا.
ته‌نانه‌ت به‌پێی ئه‌و ده‌قه یاساییه كه بۆ ساڵی 1947 ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك ئه‌وا جێگره‌كه‌ی كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كان به‌ڕێوه به‌رێت، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگریش نه‌یانتوانی كاره‌كان به‌رێوه‌به‌رن ئه‌وا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئێستا(نانسی پیلۆسی)یه كاره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا 32 رۆژ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به تره‌مپ-ه چاكبێته‌وه و سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت.