لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارمەند و پزیشک بۆ کەرتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێن
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند
K24 – دهۆك:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارمەند و پزیشک بۆ کەرتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێن.
ماوەی چەندین ساڵە تەندروستی دهۆک گلەیی لە کەمی ژمارەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکات، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سامان به‌رزنجی" له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارمەند و پزیشک بۆ کەرتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی تەندرووستی دهۆک بەو هەنگاوەی حکومەت دڵخۆشە و رایگه‌یاند، پێویستیان بە دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار کارمەند و پزیشک هەیە.