
د. ئەرشەد تەها
نووسەر
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر كاغه‌زى سپى (چاكسازى) حكومه‌تى عێڕاق
كاغه‌زى سپى بريتييه له ڕاپۆرتى كۆتايى خانه‌ى فرياكه‌وتن بۆ چاكسازى دارايى

پێشه‌كى
كاغه‌زى سپى بريتييه له ڕاپۆرتى كۆتايى خانه‌ى فرياكه‌وتن بۆ چاكسازى دارايى، كه به پێى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره (12) له (12/5/2020) پێكهێنرا به ئامانجى ئيداره‌دانى دۆخى داراىي له سايهى قه‌يرانى ئێستاى دارايى، وه دانانى چاره‌سه‌رى پێويست به ئه‌نجامدانى چاكسازى دارايى و باشكردنى ئه‌داى دامه‌زراوه داراييه‌كان. دانانى به‌رنامه‌ى چاكسازى ئابوورى له‌سه‌ر بنه‌ماى ياساى قه‌رزكردنى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كى ژماره (5)ى ساڵى (2020) به ئامانجى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى ئابوورى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى داهاتوو، وه ماوه‌ى جێ به‌جێكردنى به (3- 5) ساڵ دياريكراوه.
كاغه‌زى سپى چاكسازى عێڕاق له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێك دێت، به‌شى يه‌كه‌مى كاغه‌زه‌كه وه‌سفى دۆخى كێشه ئابوورى و دراييهكانى عێڕاق ده‌كات، له‌گه‌ڵ شيكردنه‌وه‌ى ڕه‌گ و ڕيشه‌ى كێشه‌كان و لێكه‌وته‌كانى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه ده‌كرێت سووديان لێوه‌ربگيرێت له حاڵه‌تى جێ به‌جێكردنى پڕۆژه‌ى چاكسازى. ئه‌و به‌شه بارودۆخى ئابوورى هه‌مووه‌كى وڵات دياريده‌كات و هۆكاره‌كانى پێويستى ئه‌نجامدانى چاكسازى و دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى ئابوورى ده‌خاته ڕوو.
به‌شى دووه‌مى كاغه‌زه‌كه ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى پێشنياره‌كانى چاكسازى له سێكته‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى ئابوورى گفتوگۆ ده‌كات. ئه‌م به‌شه پێنج ته‌وه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت كه بريتين له؛ سه‌قامگيرى دارايى به‌رده‌وام، ئه‌نجامدانى چاكسازى ئابوورى هه‌مووه‌كى، دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه بنچينه‌ييه‌كان و په‌ره‌پێدانى حوكمڕانى و ژينگه‌ى ياسايى، باشكردنى ژێرخانى سه‌ره‌كى ئابوورى، وه دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌كييه‌كان.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه چاكسازييه‌كانى كاغه‌زى سپى له چوارچێوه‌ى سياسه‌ته‌كانى سك ههڵگوشينى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه‌يى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رناچن، ئه‌و سياسهتانهش باجى كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌وره له‌خۆ ده‌گرن. له ساڵى 2017 بانكى نێوده‌وڵه‌تى پرۆژه‌يه‌كى هاوشێوه‌ى دايه حكومه‌تى عێڕاقى.
به‌شى يه‌كه‌م: ڕێككاره سه‌خت و تاڵه‌كانى كاغه‌زى سپى
له ته‌وه‌رى يه‌كه‌مى كاغه‌زى سپى چه‌ند پێشنيارێك ده‌كات كه خۆى به ڕێككارى سه‌خت و تاڵ ناويان ده‌بات، وه‌ك؛ پێشنيارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ڕێژه‌ى (12- 25%)، هه‌ڵگرتنى هاوكارى حكومه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند كه‌رتێك، ڕاگرتنى پاره‌داركردنى سندوقى خانه‌نشينى له بوودجه، ڕاگرتنى هاوكارى كۆمپانيا حكومييه‌كان، وه‌رگرتنى كڕێى كاره‌با به پێى نرخى جيهانى، زيادكردنى باج و گومرگ. كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه له (25%)ى تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ بۆ (12.5%) له ماوه‌ى سێ ساڵ. كه‌مكردنه‌وه‌ى هاوكارى دارايى كۆمپانياكانى حكومه‌ت ساڵانه به ڕێژه‌ى (30%) له ماوه‌ى سێ ساڵ. كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆى هاوكارى حكومه‌ت له ڕێژه‌ى (13%) له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ بۆ (5%) له ماوه‌ى سێ ساڵ. داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى پله به‌ندى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ڕێگاى ڕاگرتنى دامه‌زراندن و له جێدانانهوهى نوێ له كه‌رتى گشتى. دياريكردنى سه‌قفى به‌رزترين مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ى جياوازى نێوان مووچه‌كان. دانانى باجى ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشين. پێداچوونه‌وه به پاڵپشتى سووته‌مه‌نى كۆمپانياكانى نه‌وتى حكومى. كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دينارى عێڕاقى به‌مه‌به‌ستى زيادكردنى تواناى ڕكابه‌رى ئابوورى عێڕاق. داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى كۆمپانيا حكومييه‌كان و فرۆشتنيان به كه‌رتى تايبه‌ت، ڕاگرتنى پرۆگرامى پسووله‌ى خۆراك و هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها بۆ چينێكى دياريكراو.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه كه په‌تاى كۆڕۆنا هێرشى كردۆته سه‌ر زۆربه‌ى سێكته‌ره ئابوورييه‌كان، وه هاوسه‌نگى نێوان خستنه‌ڕوو و خواستى لاسه‌نگ كردووه و ئابوورى وڵاتانى خستۆته دۆخى داكشان. پاشه‌كشه‌ى به‌رهه‌م به‌هۆى كه‌مى خواست كۆمپانياكانى ناچار كردووه ژماره‌يه‌كى زۆرى كرێكاره‌كانيان بنێرنه‌وه ماڵه‌وه، جيهان له‌به‌رده‌م سه‌ختترين قه‌يرانى ئابووريدايه له‌دواى جهنگىى جيهانى دووه‌مه‌وه، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداريداوه له‌وه‌ى ئه‌م قه‌يرانه له ساڵى 2020 زياتر له (195) مليۆن كرێكار بێكار ده‌كات.
له كاتى قه‌يرانه ئابوورييه قوڵه‌كاندا، وه‌ك قه‌يرانى ئێستا و قه‌يرانى ساڵى 2008، جيهان به ناچارى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بيردۆزى كينزى كه داوا ده‌كات حكومه‌ته‌كان له ڕێگاى ده‌ستوه‌ردان هاوسه‌نگى بۆ ئابوورى بگێڕنه‌وه، وه ڕۆڵى سه‌ركردايه‌تى بگێڕن بۆ چاڵاككردنى خواستى گشتى، له ڕێگاى دروستكردنى پڕۆژه و دامه‌زراندنى كرێكار و كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچوونى قه‌رزكردنى پاره و هاوكاريكردنى وه‌به‌رهێنه‌ران به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و ڕسومات، وه هاوكاريكردنى هه‌ژار و نه‌داران به فراوانكردنى تۆرى هاوكارى كۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا زۆرێك له وڵاتان، به‌تايبه‌تى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشنياره‌كانى كينز و ده‌ستيان كرد به ده‌ستوه‌ردان له ئابوورى بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى نێوان خستنه‌ڕوو و خواست له ڕێگاى هاوكارى دارايى راسته‌وخۆ، بۆ نموونه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا گه‌وره‌ترين گوژمه‌ى دارايى له مێژووى خۆى به بڕى (2.2)تريلۆن دۆلار په‌سه‌ند كرد وه‌ك هاوكارى بۆ خێزانه‌كان و كۆمپانياكان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پاشه‌كشه‌ى ئابوورى. وه يه‌كێتى ئه‌وڕوپا له ڕێكاى بانكى ناوه‌ندييه‌وه (750) مليار يۆڕۆى وه‌ك هاوكارى دارايى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد. وڵاتى بهريتانياش گوژمهيهكى به بڕى (399) مليار دۆلار بۆ هاوكارى كۆمپانيا زه‌ره‌ر مه‌نده‌كان په‌سه‌ند كرد. به‌هه‌مان شێوه وڵاتى ژاپۆنيش گه‌وره‌ترين گوژمه‌ى دارايى به بڕى (990) مليار دۆلار دۆلار وه‌ك هاوكارى نه‌ختينه‌يى په‌سه‌ند كرد بۆ خێزانه‌كان و كۆمپانيا بچووكه‌كان سه‌ره‌ڕاى دواخستنى باج دانيان.
كه‌واته ئێمه به پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى ئابوورى هه‌موو جيهان كارده‌كه‌ين!
به‌شى دووه‌م: سياسه‌ته‌كانى به‌نك و سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و شكستيان
يه‌كه‌م: دامه‌زراوه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ته‌كانيان
به پێى رێككه‌وتنى (بريتن وودز)ى ساڵى 1944 هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى دامه‌زراون. بۆ ئه‌وه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى قه‌رزى درێژخايه‌ن بدات به وڵاتان به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى وڵاتانى تازه‌پێگه‌يشتوو، به‌ڵام سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قه‌رزى كورت خايه‌ن به وڵاتان بدات بۆ هاوكاريكردنيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ته‌رازووى پێدان.
سياسه‌ته‌كانى چاكسازى ئابوورى و گۆڕين و گونجاندنى په‌يكه‌رى ئابوورى:
له ئه‌نجامى زنجيرهيهك قه‌يرانى ئابوورى جيهانى له ماوه‌ى ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، وه‌ك قه‌يرانى نه‌وت قه‌يرانه‌كانى قهرزكان و حاڵه‌تى داكشانى ئابوورى، سياسه‌ته‌كانى گۆڕينى په‌يكه‌رى ئابوورى (Structural Adjustment) يه‌كه‌مجار وه‌ك چه‌مكێك له سياسه‌تى ده‌ستوه‌ردان و چاكسازى ئابوورى له لايه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵانى سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو جێ بهجێكران، به‌تايبه‌تى قه‌يرانى قه‌رزى ده‌ره‌كى كه چه‌ند وڵاتێكى جيهانى گرته‌وه، بۆ نموونه وڵاتى مه‌كسيك له ساڵى 1982 له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى ئه‌مريكاى لاتينى و ئه‌فريقى و ئاسيايى مايه پووچبوونى دارايى و داڕمانى ئابوورييان ڕاگه‌ياند. ئه‌مه‌ش واى كرد ئه‌و وڵاتانه داواى قه‌رزى زياتر بكه‌ن له هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌وانيش له به‌رامبه‌ردا ئه‌و سياسهتانهيان لهسهريان سه‌پاند به مه‌به‌ستى گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى بۆ ته‌رازووى پێدان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌يرانه و رزگاركردنى ئابوورييان له داڕمانى ته‌واوه‌تى.
له‌به‌ر ئه‌وه له ساڵانى كۆتايى جياكردنهوهى ئه‌و دوو جۆره قه‌رزه ئاسان نييه، چونكه بانكى نێوده‌وڵه‌تى دووركه‌وته‌وه له پاره‌داركردنى پرۆژه تايبه‌ته‌كانى وه‌ك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ڕێگا و بان وه ده‌ستى كردووه به پێشكه‌شكردنى چه‌ند پرۆگرامێكى هاوكارى تايبه‌ت به حكومه‌ته‌كان بۆ پاره‌داركردنى وڵاته تازهپێگهيشتووهكان به مه‌به‌ستى جێ به‌جێكردنى چه‌ند سياسه‌تێك بۆ گۆڕينى په‌يكه‌رى ئابوورى و دامه‌زراوه‌يى فراوان. ئه‌و جۆره پاره‌داركردنه پێى ده‌وترێت قه‌رزى گۆڕين و يهكلاكردنهوهى په‌يكه‌رى (SAL)، ئه‌و سياسه‌تانه تايبه‌تن به لايه‌نى خستنه‌ڕوو له ئابوورى له ڕێگاى زيادكردنى تواناى به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و قه‌رزه جياوازه له قه‌رزى سندوقى نهخينهى نێوده‌وڵه‌تى كه تايبه‌ته به هاندانى لايه‌نى خواست.
سندوقه نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هانى حكومه‌ته‌كان ده‌دات له‌سه‌ر سه‌قامگيرى له ئابوورى له ڕێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى سپارده‌ى نه‌ختينه‌يى و سيولهى نه‌ختينه‌يى و خه‌رجى گشتى.
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مه‌رج ده‌سه‌پێنن له‌سه‌ر لايه‌نى قه‌رز وه‌رگر، له ساڵانانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه مه‌رجه‌كان تايبه‌ت بوونه به ئه‌نجامدانى چاكسازى په‌يكه‌رى، واته پێويسته ولاته تازه پێگهيشتووهكان ئابوورييان ئازاد بكه‌ن و ڕێگا بده‌ن بازاڕ به شێوه‌يه‌كى ته‌واو كار بكات و ڕۆڵى كه‌رتى گشتى (حكومه‌ت) له ئابوورى كه‌مبكه‌نه‌وه.
دووه‌م: مه‌رجه‌كانى سياسه‌تى هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى:
سياسه‌ته‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌يه‌كى گشتى دوو جۆر كۆمه‌له مه‌رج و سياسه‌ت له‌خۆ ده‌گرن:
- سياسه‌ته‌كانى دروستكردنى سه‌قامگيرى ئابوورى:
- كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له ته‌رازووى پێدان له ڕێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دراو.
- كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بوودجه‌ى گشتى له ڕێگاى سه‌پاندنى باجى زياتر و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى گشتى.
- داڕشتنه‌وه‌ى خشته‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى.
- سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى بۆ پاره‌داركردنى حكومه‌ت (وه‌ك قه‌رز له بانكى ناوه‌ندى وڵات).
- هه‌ڵگرتنى پاڵپشتى و هاوكارى حكومى له‌سه‌ر خۆراكه سه‌ره‌كييه‌كان.
- به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخ و ڕسوماتى خزمه‌تگوزارى گشتى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى كرێكار.
- سياسه‌ته درێژخايه‌نه‌كان:
- ئازادكردنى بازاڕه‌كان به‌مه‌به‌ستى جوڵه‌ى ميكانيزمى نرخ.
- به تايبهتكردنى پڕۆژه حكومييه‌كان.
- دروستكردنى دامه‌زراوه‌ى نوێى دارايى.
- به‌هێزكردنى مافى وه‌به‌رهێنه‌رى بيانى.
- گرنگيدان به به‌رهه‌مهێنانى كاڵاى هه‌نارده‌كردن و پيشه‌سازى ده‌رهێنانى كانزا.
- زيادكردنى سه‌قامگيرى وه‌به‌رهێنان له ڕێگاى ئاساكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رى بيانى بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانياى نوێ.
- كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى حكومى له ڕێگاى بچووككردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ده‌ستى كار له كه‌رتى گشتى.
سێيه‌م: چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر سياسه‌ته‌كانى ئه‌و دوو دامهزراوهيه
ئه‌و سياسه‌تانه ڕووبه‌رووى ڕه‌خنه‌ى زۆر بوونه‌ته‌وه و له زۆر وڵاتى ئه‌فريقى شكستى هێناوه، سياسه‌ته‌كانى گۆڕينى په‌يكه‌رى له جياتى گه‌شه‌ى خێرا بۆته هۆى كاريگه‌رى نه‌رێنى و پاشه‌كشه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له‌دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌و سياسه‌تانه. قه‌يرانى كشتوكاڵ قوڵتر بوويه‌وه دواى هه‌ڵگرتنى پاڵپشتى حكومه‌ت، ئه‌و وڵاته ئهفريقييانهى له ساڵانى شه‌سته‌كان سه‌ربه‌خۆييان وه‌رگرتبوو هه‌ندێك پيشه‌سازييان پێكه‌وه‌نابوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موويان له‌ناو چوون دواى جێ به‌جێكردنى ئه‌و سياسه‌تانه. ئه‌و سياسه‌تانه بوونه‌ته هۆى به‌شێكى زۆرى كێشه‌ى بێكارى و هه‌ژارى جيهانى؛ چونكه قه‌رزدان ئامرازێكى باشه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌رامه‌تى سروشتى ئه‌و وڵاتانه‌ى قه‌رز وه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورييان نييه لێره گرنگترين سه‌رنجه‌كانى سه‌ر سياسه‌ته‌كانى ئه‌و دوو دامهزراوهيه ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
- قه‌رزى ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى ئابوورى نيشتمانى وڵاتانى قه‌رز وه‌رگر، چونكه ئه‌و دامه‌زراوانه سياسه‌تى خۆيان ده‌سه‌پێنن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه. هه‌ندێك كه‌س ئه‌و سياسه‌تانه وه‌ك جۆرێك له جۆره‌كانى داگيركارى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له ڕێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ى ئابوورييهكانيان، هه‌روه‌ها ئه‌و سياسه‌تانه ده‌رگاى له‌سه‌ر پشت كردۆته‌وه بۆ كۆمپانيا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ده‌رامه‌تى ئه‌و وڵاتانه.
- بهتايبهتكردنى كه‌رتى گشتى يه‌كێكه له مه‌رجه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، بۆيه پێويسته هه‌موو كۆمپانيا و پيشه‌سازييه حكومييه‌كان بدرێته كه‌رتى تايبه‌ت، هه‌تا ئه‌گه‌ر قازانجيشيان بۆ حكومه‌ت هه‌بێت. به‌م سياسه‌ته‌ش ئامانجى پرۆژه له قازانجى گشتى و بوژانه‌وه ده‌بێته كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمايه بۆ كۆمپانيا بيانييه‌كان يان ناوخۆكان. هه‌ندێكجار ڕه‌نگه كۆمپانيا حكومييه‌كان قازانجيان كه‌م بێت يان زيانيش بكه‌ن، به‌ڵام خزمه‌تگوزراى پێشكه‌شى هاوڵاتيان ده‌كه‌ن له ڕێگاى پێشكه‌شكردنى كاڵاى هه‌زران.
- سياسه‌تى سك ههڵگوشين بۆته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌سه‌ر خوێندن و خوێندنى باڵا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى درێژخايه‌ن. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى خه‌رجى له‌سه‌ر ته‌ندروستى ئه‌مه‌ش بۆته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و تێكشكاندنى هێزى كار.
- كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دراو ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى كڕين و هه‌ڵاوسانى نرخى كاڵا‌و خزمه‌تگوزارييه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى زياتر بوونى ڕێژه‌ى بێكارى.
نموونه‌ى چه‌ند وڵاتێك كه سياسه‌ته‌كانى سندوقه نهخينهيى و بانكى نێودهوڵهتييان جێ به‌جێكردووه
- به‌رازيل: له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو وڵاتى به‌ڕازيل پاره‌ى له سندوقى نهخينهيى نێوده‌وڵه‌تى قه‌رز كرد، وه مه‌رجه‌كانى به ته‌واوى جێ به‌جێكرد، به ئامانجى چاره‌سه‌ربوونى قه‌يرانه ئابوورييه‌كه‌ى، به‌ڵام دواى جێ به‌جێكردنى مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌ى پێشبينيان نه‌كردبوو ڕوويدا، چونكه ئه‌و ڕێككارانه بوونه هۆى بێكاربوونى مليۆنان كرێكار، وه نزمبوونه‌وه‌ى كرێى كرێكاره‌كانى تريش، سه‌ره‌ڕاى نه‌مانى هاوكارى قوتابييه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى تر له سياسه‌تى ناوخۆيى به‌ڕازيل، وه بانكى نێوده‌وڵه‌تى مه‌رجى زيادكردنى چه‌ند مادده‌يه‌كى له ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پاند، ئه‌وه‌ش بووه هۆى شێوانى دۆخى سياسى ناوه‌خۆ. ئه‌و قه‌يرانه 12 ساڵى خاياند، له ده‌ره‌نجاميش بووه هۆى نا دادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى داهات، چونكه (1%)ى دانيشتوانى دهستيانگرت به‌سه‌ر نيوه‌ى داهاتى نه‌ته‌وه‌يى، ئه‌مه‌ش واتاى زياتر بوونى ڕێژه‌ى هاوڵاتييان له‌ژێر هێڵى هه‌ژارى.
- يۆنان: له دواى بوونه ئه‌ندام له ناوچه‌ى يۆڕۆ سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پاره‌ى به قه‌رز به يۆنان دا، به‌مه‌به‌ستى خێراكردنى پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدان، هه‌رچه‌ند نرخى سووى ئه‌و قه‌رزه كه‌م بوو، به‌ڵام نه‌يتوانى قه‌رزه‌كان بداته‌وه، بۆيه ڕێژه‌ى قه‌رز له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ به‌رز بوويه‌وه و قه‌يرانه‌كه قوڵتر بوويه‌وه، له ساڵى 2009 سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى ناوه‌ندى ئه‌وڕوپى ناچار بوون (110) مليار يۆڕۆ به قه‌رز به يۆنان بده‌ن بۆ ڕزگاركردنى له مايه‌پووچ بوون. له به‌رامبه‌ردا سندوقى نه‌ختينه ڕێككارى سك ههڵگوشينى له‌سه‌ر يۆنان سه‌پاند به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كورتهێنان و زياتر بوونى داهات له خه‌رجى، تاكو بتوانێت قه‌رزه‌كان بداته‌وه، به‌ڵام يۆنان نه‌يتوانى قه‌رزه‌كانى بداته‌وه و ڕێژه‌ى قه‌رزى گه‌يشته (175%) له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ له ساڵى 2015. ئه‌مه‌ش بووه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى بۆ (25%) و شێوانى سياسى گه‌وره.
- غانا: يه‌كێك له مه‌رجه‌كانى سندوقى نه‌ختينه‌يى له‌سه‌ر وڵاتى غانا ئه‌وه بوو باجى گومرگى له‌سه‌ر خۆراكى هاورده‌كراو هه‌ڵگرێت، دواى جێ به‌جێكردنى ئه‌و مه‌رجه بازاڕى غانا نغرۆكرا به خۆراكى ئه‌وروپى هاورده‌كراو، ئه‌وه‌ش بووه كاره‌سات بۆ جووتيارهكانى ناوه‌خۆ، چونكه خۆراكى هاورده‌كراو له ئه‌وڕوپا به نرخى (70%)كه‌متر ده‌هات به به‌راورد به به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ.
ژماره‌يه‌كى زۆرى وڵاتان پرۆگرامه‌كانى هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ى جيهانييان جێ به‌جێ كرد، هه‌ندێكيان عه‌ره‌بى بوون وه‌ك مسڕ و ئوردن و تونس و عێڕاق (له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان)، هه‌ندێكى تريان ئه‌مريكاى لاتين و ئه‌فريقيا و ئاسيا، زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه دواى جێ به‌جێكردنى مه‌رج و پڕۆگرامه‌كان قه‌يرانى ئابوورييان قوڵتر بوويه‌وه. كه‌واته به‌رنامه‌كانى سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى لێهاتوو نه‌بوونه له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه ئابوورييه‌كان و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كه ڕووبه‌ڕووى وڵاتان بوونه‌ته‌وه و پێويستيان به هاوكارى ئه‌و دوو دامه‌زراوه بووه، وه جێ به‌جێكردنى ڕێككاره‌كانى ئه‌و دوو دامهزراوهيه له‌سه‌ر وڵاتان ڕاسته‌خۆ بوونه‌ته هۆى داڕمانى به‌هاى دراو و خراپبوونى دۆخى ئابوورى و بوودجه‌ى گشتى و به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانيان و كورتهێنان له بوودجه و هه‌ڵاوسان و هه‌ژارى و بێكارى.
د. ئه‌رشه‌د ته‌ها، ڕاوێژكارى پێشكه‌وتووى ئابوورى په‌رله‌مانى كوردستان