ڕەوەند کەمال فەرەج
نووسەر
بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت !
ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی زۆرینەی هاونیشتیمانیان بەدەست بێنێت و دەرفەتی خزمەتکردنی پێ بدرێت، ئەوا دیدگای گەشانەوە لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان، بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بەرەوە قۆناغێکی نوێ دەنەخشێنێت.
با سەرنجمان لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییە بێت؛ بۆ ئەوەی نیشان بدەین کە پارتی چۆن ژیانی ئەمڕۆ باشتر دەکات.
لە سایەی پارتیدا، بنەمای فرەچەشنی داهات و بە ئەلیکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان بوونە وەرچەرخانێکی گەورە لە پڕۆژە ستراتیجییەکان، هەروەها بناغەیەکی نوێی بۆ ژێرخان و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان داناوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردستاندا، ئێستا هەرێمەکەمان ئەزموونی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات، هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان، ژیانی ڕۆژانەی لە هەموو ماڵێک گۆڕیوە. ئەم خزمەتە مێژوییە سەرەتا لە شاری هەڵەبجەی شەهید وەک شارێکی پێشەنگ و قوربانیدەر دەستیپێکرد.
بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران و شەفافیەت و کارامەیی هێناوەتە ئاراوە، دڵنیایی دەدات لە پاش ئەم دۆخە کاتییەی عەرەب و شیعەی عێراق دروستیان کردووە، هەموو فەرمانبەرێک بەسەربەرزانە لە ڕێگەی کارتێکەوە مووچەکەی وەردەگرێت.
پابەندبوونی پارتی بە داهاتوویەکی سەوزتر و چاندنی ملیۆنان نەمام و دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی بەچواردەوری شارەکانمان و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.
سەردەمی ژێرخانی مۆدێرن؛ ئێستا ئەندازەی شەقامی نێوان شارەکان و مەودای شەقامەکانی سەتی و سەت و پەنجا
مەتری کە پێشتر نەبووە، گەشتکردن لەنێوان شارەکان ئاسانتر و خێراتر دەکات. ئاستی بەرهەمهێنانی ئاو ، دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان وادەکات لەداهاتوودا تەنکی سەربانەکان نەمێنێت و ژیانی هاووڵاتیان دەگۆڕێت، هەروەها گەشەسەندنی کشتوکاڵی کوردستان، ئاسایش و داهاتووی نەوەکانمان مسۆگەر دەکات. ئەم دەستکەوتانە تەنیا سەرەتایەکە، ئەمانە بەشێکن لە ئامانجی پارتی بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر.
ئێستا پێویستە بانگەواز بۆ خەڵکی کوردستان بکەین و دڵنیایی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیان پێ بدەین ئایندەی کوردستان بەرەوە لووتکە دەڕوات. پارتی پابەند بونی خۆی بە پاراستنی گەل و خاکەکەمان نیشان داوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دڵنیا بن کە ئەم پێشکەوتنە بەردەوام دەبێت. ئێوە کە دەنگ بەپارتی دەدەن لەبەر بەرژەوەندنی باشتربوونی ژیانی خۆتان پارتی هەڵدەبژێرن، ئێوە دەنگ بە کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر دەدەن، کە منداڵەکانمان بە دەرفەت و ئاشتی و ئایندەیەکی گەشاوە گەورە دەبن. با لە پشت کوردستانێکی بەهێز یەکبگرین، و پێکەوە بەردەوام دەبین لە دروستکردنی ئەو کوردستانەی کە شایەنیەتی.
دەبێت خەڵک ئاگاداری ڕاستییەک بێت؛ لە ئەو پروپاگەندانەی گوایە حکوومەتی هەرێم پارە بۆ سنووری سلێمانی تەرخان ناکات ڕاست نییەو حەقیقەتەکە ئەوەیە بڕیار وابووە لە داهاتی ناخۆی شارەکان خزمەتگوزاریی بکرێت، بۆیە دەسەڵاتی خۆجێیی شارەکان داهاتی ناوخۆیان لایەو بەرپرسن لەوەی کە جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو هەموو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و سلیمانیش هەر بێ پرۆژەیەو خنکێنراوە. چەندان نموونەی وەک پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ لە 2012ـەوە تائێستا بەبڕی 120ملیۆن دۆلار چوارجار پارەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە، نموونەیەکی تر ئەوەیە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی هەولێر بە ساڵێک زووتر لە ماوەکەی خۆی تەواو کراوە، ئەی بۆ چەمچەماڵی سلێمانی نەکرا! لەکاتێکدا هەردووکیان لەسەر زێی بچووکن. ئەمانە نموونەن بۆ چەندین پرۆژەی تر.
ئێستا هیچ کەس ناتوانێت ئینکاری سەرکەوتنی سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆی حکوومەت بکات، وەک کابینەیەکی نوێخواز، خزمەتگوزار و خۆراگر.