سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نۆیەم

سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نۆیەم
سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نۆیەم

گەشەسەندنێکی بێ وێنە لە هەموو کەرتەکاندا

لە ماوەی دەستبەکاربونیدا ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران ، توانیویەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ژیانی هاوڵاتیان بهێنێتەکایەوە. ئەم دەستکەوتانە بە ڕێنومایی و دوربینی و پاڵپشتی سەرۆک مەسعود بارزانی بە دەستهاتوون ،کارنامەو کارو پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم ، بووەتە هۆی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەموو بوارەکانی ژیان.

کارەبای ٢٤ کاتژمێری؛ خەونێک بوو  بە ڕاستی

یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی ئەم کابینەیە، دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ هاوڵاتیان. ئەو کێشەیەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بوو، ئێستا هەنگاو بەرەو چارەسەری کۆتایی دەنێ 

ئەم سەرکەوتنە تەنها لە بواری کارەبادا نییە، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری و پیشەسازی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیشدا هەیە.

پەروەردە؛ وەبەرهێنان لە داهاتوودا

کەرتی پەروەردە بەشێکی گرنگی پلانی  حکومەت بووە. بینای نوێی قوتابخانەکان، نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە کۆنەکان، و دابینکردنی کەرەستەی خوێندن، هەموویان لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیر بۆ باشترکردنی کوالێتی پەروەردە جێبەجێ کراون. هەروەها گرنگی بە فێربوونی تەکنەلۆژیا و زمانە بیانیەکانیش دراوە، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ ئامادە بن بۆ پێداویستیەکانی سەردەمی نوێ.

 

کەرتی تەندروستی

 

خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانیش بەشێکی زۆریان لەم گەشەکردنە وەرگرتووە. کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ، ڕێکخستنی کوالێتی دەرمان ، و باشترکردنی ئامێرەکانی پزیشکی، هەموویان بەشێکن لەو پلانە فراوانەی کە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دانراوە. لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩دا، ئەو ئامادەکارییە پێشوەختانە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە پاراستنی گیانی هەزاران کەس.

 

کەرتی کشتوکاڵ 

پشتیوانی لە جوتیاران و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، لە پێشینەی کاری حکومەت بووە. دابینکردنی تۆوی باش، قەرزی کشتوکاڵی، و ڕێکخستنی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی جوتیاران، هەموویان یارمەتی بەرەو پێشچونی کەرتی کشتوکاڵیان داوە لە قەیرانەکانی ڕابردوو و بەرەو خۆبژێویی هەنگاوی ناوە.

کەرتی گەشتیاری 

کوردستان بە شوێنە دیروکی و سروشتییە جوانەکانی ناسراوە. حکومەت هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری، لە دروستکردنی ڕێگاوبان  بگرە تا گەشەپێدانی شوێنی مانەوە و خزمەتگوزارییەکان. ئەم بوارە دەتوانێت ڕۆڵێکی  گەورەی ئابووری و ڕاکێشانی هەزاران گەشتیار لە ناوخۆی عراق و وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم بهێنێت و هەزاران هەلی کار دروست بکات.

ئاسایش و سەقامگیری؛ بناغەی پێشکەوتنن

یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەیەکی پڕ لە قەیران و ئاڵۆزیدا. 

، هێزە ئەمنییەکانی هەرێم توانیویانە ئەم سەقامگیرییە بپارێزن و  ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێم هەیە نموونەیەکە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاینی و پێکهاتەنەتەوەییەکان . 

ئەگەرچی دەستکەوتەکان گەورەن، بەڵام هێشتا کارێکی زۆر ماوە. پارتی دیموکراتی کوردستان و کابینەی نۆیەم، بە هەمان ئیرادە و پابەندبوون، بەردەوامن لەسەر باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز و خۆبژێو. ئەم بەرنامەی کە دەستیان پێکردووە، ڕێگای گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوەیە، ڕێگایەک کە بەڵێن دەدات داهاتوویەکی ڕووناک بۆ هەموو کوردستانییەک بێتە دی .

ئێستاش کە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق بڕیارە لە ١١/١١/٢٠٢٥ بەڕێوە بچێت ،لە پێناو کوردستانێکی بەهێز ،بۆ زامن کردنی دورشمی پارتیمان کە بریتیە لە 

هاوبەشی ،هاوسەنگی ،سازان کە سێ بنەمای سەرەکین بۆ جێبەجێ کردنی دەستور، کە قۆناغی داهاتوو قۆناغی چەسپاندنی دەستورە ،قۆناغی چەسپاندنی فیدڕاڵیەتە لە عراقدا ،لە بەر ئەم هۆکارانەو چەندین ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم ،پێویستە پشگیری لە لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین ،بۆ وەدی هێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان ،لە ڕوی سیاسی ،ئابوری ،یاسایی و دەستوریەوە .