ئه‌دای كاركردن و هیواکان: دەستکەوتەکانی گەشەپێدان و ئایندەی گەشاوەی حوکمڕانیی چین

ئه‌دای كاركردن و هیواکان: دەستکەوتەکانی گەشەپێدان و ئایندەی گەشاوەی حوکمڕانیی چین
ئه‌دای كاركردن و هیواکان: دەستکەوتەکانی گەشەپێدان و ئایندەی گەشاوەی حوکمڕانیی چین

لە پاییزی زێڕینی ساڵی 2025دا، کاتێک باخەکانی هەنار لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرهەمی فراوانیان هەیه‌، لە کۆتایی ساڵی چواردەهەمین پلانی پێنج ساڵەی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی دوور، چینیش گەواهیدەری خۆشی بەرهەمی زۆر بوو.

  لە 20 تا 23ـی تشرینی یەکەم، بیستەمین کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنستی چین، چوارەمین پلینۆمی خۆی لە پەکین بەڕێوە برد. دەرئەنجامێکی سەرەکیی ئەم دانیشتنە گفتوگۆ و پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنستی چین بوو سەبارەت بە داڕشتنی پازدەهەمین پلانی پێنج ساڵەی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نیشتمانی، کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستکەوتە سەرەکییەکانی گەشەپێدانی چین لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کورت کردەوە و دیزاینێکی ئاست بەرز و پلانی ستراتیجی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی چین لە پێنج ساڵی داهاتوودا پێشکەش کرد. 

بە ئاوڕدانەوە لە پێنج ساڵی ڕابردوو، گەشەسەندنی چین قۆناغێکی گرنگ و ناوازەی بەخۆیەوە بینیوە؛  کۆمیتەی ناوەندیی پارتی كۆمۆنستی چین کە هەڤاڵ شی جینپینگ لە ناوەڕۆکی دایە، هەموو پارت و گەلی چینی بە هەموو نەتەوەکانەوە یەک خستووە و وای لێ کردوون کە بە ئازایانە ڕووبەڕووی سەختییەکان ببنەوە و بە ئیرادە بەرەو پێشەوە بچن. ئەمەش وایکردووە بەرگەی کاتە سەختەکانی پەتای کۆڤید-19 بگرن، کە لە هەر سەدەیەکدا تەنها جارێک ڕوو دەدات و بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامی زۆرێک لە مەترسی و بەرەنگاری گەورە بدەنەوە. هه‌روه‌ها گەیشتن بە دەستکەوتی نوێی گرنگ لە هەردوو دۆزی پارت و وڵاتدا سیستەم و تواناکانی حوکمڕانیی چین كاری نایابی نیشان داوە.

ئێمە پابەند بووین بە بنەمای هەوڵدان بۆ پێشکەوتن لە هەمان کاتدا سەقامگیری، و گەشەپێدانی ئابووریمان لە کوالیتی بەرزکردووەتەوە 

بە بایەخدان بە تەوەری گەشەپێدانی کوالیتیی بەرز، بەرهەمی ناوخۆیی چین یەک لە دوای یەک، سێ دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە کە بریتین لە 110 تریلیۆن یوان (نزیکەی 15.3 تریلیۆن دۆلار)، 120 تریلیۆن یوان (نزیکەی 16.7 تریلیۆن دۆلار) و 130 تریلیۆن یوان (نزیکەی 18.1 تریلیۆن دۆلار)، بە تێکڕای ڕێژەی گەشەی ساڵانەی  %5.5و پشکی تاک لە کۆی بەرهەمی ناخۆیی لە ڕیزبەندی سەرەوەی وڵاتانی داهاتی مامناوەندی بەرزدایە. 
 چین بە تێکڕای ساڵانەی نزیکەی سەدا 30ی بەشداری لە گەشەی جیهانی کردووە و بووەتە هێزێکی سەقامگیرکەر و بزوێنەریکی سەرەکی ئابووریی جیهانی. 

مێژوو سەلماندویەتی کە تا گێژاوەکان گەورەتر بن و بەرەنگارییەکان قورستربن، چین بەهێزتر بووە و بناغەکەی وەک هێزێکی گەورەی ئابووری پتەوتر بووە. 

 ئێمە پابەند بووین بە پشتبەخۆبەستن و خۆبەهێزکردن، و ئەنجامی بەرهەمدارمان لە داهێنانی زانستی و تەکنەلۆجیدا بەدەست هێناوە

چین، بە قووڵایی ستراتیجیی داهێنانی جێبەجێ کرد، وهەروەها دروستکردنی سیستەمێکی پیشەسازی مۆدێرن خێراتر کرد. چەندین دەستکەوتی داهێنەرانە لەبوارە پێشکەوتووەکانی وەک ژیریی دەستکرد، بایۆپزیشکی، تەکنەلۆجیای کوانتەم، چیپی ئاست بەرز، و هێزی بزوێنەری بەهێزی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کوالیتی بەرز بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر بووە. 

سەرەڕای شێوازی کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆجی کە لەلایەن هەندێک وڵاتەوە گیراوەتەبەر، گەلی چین لەبەرامبەر زوڵم و ستەمدا پاشەکشەی نەکردووە و ئازایانە بەرەو پێشەوە چووە. 

لە کاتێکدا وێستگەی بۆشایی ئاسمانی 'تیانگۆنگ' لە بۆشایی ئاسماندا دەسووڕێتەوە، ژێردەریایی بێسەرنشینی هایدۆ-١ لەقووڵایی دەریادا ڕەگ دادەکوتێت مووشەکی دۆنگفێنگ-5سی بۆ یەکەم جار بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەرکەوت.. هەروەها دەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لەئامێرە سەرەکییە نیشتمانییەکان وێنەیەکی زیندوون لەپێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆجییەکانی چین کە بەدەستی هێناوە، هەروەها متمانە و بەهێزی لە گەنجکردنەوەی نەتەوەی چینیدا نیشان دا. 

ئێمە پابەندبووین بە فەلسەفەی گەشەپێدان کە سەرنجی لەسەر گەل بووە بۆ دەستەبەرکردنی بژێوییەکی تۆکمە و سەقامگیر.

 چین، بە بەردەوامی پابەند بووە بە فەلسەفەی گەشەپێدان کە سەرنج دەخاتە سەر گەل، دڵنیایی دەدات لەوەی بەرهەمی گەشەپێدان بەشێوەیەکی فراوانتر و دادپەروەرانەتر سوود بە هەموو خەڵک بگەیەنێت و بۆ ئەوەی بەردەوام هەستی قازانج و بەختەوەری و ئاسایشی مرۆڤەکان بەرز بکاتەوە.

 ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر بنەمای دامەزراندنمان سەقامگیر کرد و گەشەی داهاتمان بۆ دانیشتووان بەرزکردەوە 

ئێمە بەردەوام بووین لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، و گەورەترین سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان لە جیهاندا دروست کرد و باشترمان کرد. 

ئێمە پابەند بووین بە بنه‌مای دانانی گه‌ل له‌ پێشینه‌دا و پێدانی ئەولەویەت بە ژیانی خەڵک، سەرکەوتنێکی گەورە و یەکلاکەرەوەمان لەبەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ بەدەست هێنا. سەرکەوتوو بووین لە باشترکردنی بەردەوامیی کوالیتی خوێندنەکەمان و ئاستی گشتگیرکردنی پەروەردەی بنەڕەتی لە مەودای سەرەو-ناوەند لە جیهاندا. ئێمە خۆشگوزەرانیمان بۆ پڕۆژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان زیاتر کردووە، هه‌روه‌ها دەوڵەمەندکردنی دامەزراوە ڕووناکبیری و وەرزشییە گشتیەکان وەک کتێبخانە و یاریگاکان زیادی کردووە.

 ئێمە پابەند بووین بەستراتیژی گەشەپێدانی سەوز، کە لە ژێر ئەوستراتیجییەدا چینێکی جوان گەشە دەکات 

چین بەشێوەیەکی بەهێز پەرەی بە وزەی سەوز داوە، گەورەترین و خێراترین سیستەمی وزەی نوێبووەوەی جیهانی دروست کردووە، کە توانای دامەزراو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە بۆ نزیکەی %60 بەرز بووەتەوە. ژینگەی ئیکۆلۆجی بەردەوام بووە لەباشتربوون، بەشداری نزیکەی چارەکێک لە ڕووبەری سەوزایی تازە زیادکراوی جیهانی کردووە، ئەمەش نموونەیەکی سەرکەوتووی بۆ گەورەترین وڵاتی گەشەسەندوو دروست کردووە لە پاراستنی کاریگەرانەی ژینگەی ئیکۆلۆجی؛ لەگەڵ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی خێرای ئابووری و کۆمەڵایەتی. 

پیشەسازی سەوز و کەمکاربۆنمان لە گەشەکردندایە،  بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی وزەی نوێ وەک گەورەترینی جیهان دەمێنێتەوە. هەناردەکردنی سێ بەرهەمی نوێ" ئۆتۆمبێلی کارەبایی، پاتریی لیثیۆم و بەرهەمە فۆتۆڤۆڵتایکەکان" بە خێرایی گەشە دەکات، ئەمەش بەردەوام دابینکردنی جیهانی بەرهەمە سەوزەکان دەوڵەمەند دەکات. 

داڕشتنی زانستی و جێبەجێکردنی بەردەوامی پلانەکانی پێنج ساڵە ئەزموونێکی گرنگی پارتی کۆمۆنستی چین بووە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا و هێزێکی سیاسی سەرەکی سۆسیالیزم بووە بە تایبەتمەندی چینی.

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئامانج و ئەرکە سەرەکییەکانی چواردەهەمین پلانی پێنج ساڵە بە سەرکەوتوویی، ماوەی پازدەهەمین پلانی پێنج ساڵەی داهاتوو لە پرۆسەکەدا گرنگ دەبێت بەرەو بەدەستهێنانی نوێگەری سۆسیالیستی لە بنەڕەتدا و بەمشێوەیە وەک پەیوەندییەکی سەرەکی لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا دەبینرێت.

ئەو 'پێشنیازانە'ی کە لەم دانیشتنە پلینۆمەدا پەسەند کراون، نەخشەیەکی ڕوون و گەورەیان کێشاوە، کە ڕێگەمان پێ دەدات پێشکەوتنی یەکلاکەرەوە بەرەو بەدەستهێنانی نوێگەری سۆسیالیستی لەبنەڕەتدا دەستەبەر بکەین. 

لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا چین بەردەوام دەبێت لە بەرزڕاگرتنی بنەمای گشتیی بەدواداچوون بۆ پێشکەوتن و لە هەمان کاتدا سەقامگیری مسۆگەر دەکات. 

ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی گەشەپێدانی ئابووری وەک ئەرکێکی سەرەکی، بایەخدان بە گەشەپێدانی کوالیتیی بەرز، لەگەڵ چاکسازی و داهێنان وەک هێزێکی بزوێنەر، دابینکردنی پێداویستییە گەشەسەندووەکانی گەل بۆ ژیانێکی باشتر وەک ئامانجێکی سەرەکی و خۆبەڕێوەبەریی هەمەلایەنەی گشتگیری پارت وەک بەردی بناغەی هەموو هەوڵەکانمان دادەنێن.

 ئێمە گەشەی ئابووریی کوالیتی بەرز بەرەوپێش دەبەین لە هەمان کاتدا زیادبوونی گونجاو لە بەرهەمی ئابووریدا بەدەست دەهێنین و بە بەردەوامی هەنگاو دەنێین بەرەو پێشخستنی گەشەپێدانی کەسی گشتگیر و خۆشگوزەرانی هاوبەش بۆ هەمووان.

لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی چین، پابەند دەبێت بە شەش بنەما: بەرزڕاگرتنی سەرکردایەتیی گشتیی پارتەکەمان؛ دانانی گەل لە پێشینه‌دا؛ بەدواداچوون بۆ گەشەپێدانی کوالیتیی بەرز؛ قووڵکردنەوەی چاکسازی بە شێوەیەکی گشتگیر؛ بەرزکردنەوەی کارلێکی نێوان بازاڕێکی کارا و حکوومەتێکی کارا و دەستەبەرکردنی گەشەپێدان و ئاسایش.

 هەوڵ دەدەین بۆ گەیشتن بەم حەوت ئامانجە سەرەکییە: یەکەم، دەستکەوتی بەرچاو لە گەشەپێدانی کوالیتی بەرزدا. دووەم، پێشکەوتنی بەرچاو لە پشتبەخۆبەستن بە هێزی زانستی و تەکنەلۆجی. سێیەم، بەدەستهێنانی پێشکەوتنی نوێ لە قووڵکردنەوەی چاکسازی بە شێوەیەکی گشتی. چوارەم، پێشکەوتنی بەرچاوی کولتووری و ئەخلاقی لە کۆمەڵگادا. پێنجەم، باشترکردنی زیاتری کوالێتی ژیان. شەشەم، هەنگاوی گەورەو نوێ بۆ پێشخستنی دەستپێشخەری گەنجی چینی. حەوتەم، پێشکەوتنی زیاتر لە بەهێزکردنی قەڵغانی ئاسایشی نیشتمانی. 

ئەم پلانە گەورەیە تەنها پلانێک بۆ گەنجکردنەوەی نەتەوەی چین نییە، بەڵکو ڕاگەیاندنێکی گرنگە بۆ جیهان دەربارەی "حوکمڕانیی چین" .  بە تێڕوانین بۆ پێشەوە، چینێکی بڕوابەخۆتر، کراوەتر و بەهێزی زیاتر لە ڕێگەی گەشەپێدانی خۆیەوە، بەرەوپێشبردنی بوژانەوەی ئابووریی جیهانی و گەشەسەندنی بەردەوام دەبێت. بە دڵنیایی و وزەی ئەرێنی زیاتر بۆ ناو جیهان و بەشداری لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەک دەکات کە داهاتوویەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی. ڕێنماییکردنی نەزمی نێودەوڵەتی بەرەو ئاراستەیەکی دادپەروەرانەتر و یەکسانتر و پێشخستنی بنیاتنانی ئاشتیی بەردەوام بۆ جیهان، ئاسایشی جیهانی، خۆشگوزەرانی هاوبەش، کراوەیی و گشتگیری، و ژینگەیەکی پاک و جوان.

 ڕووبار لەگەڵ بەرزبوونەوەی مەل و با فراوانتر دەبێت، بای بەهێزی ڕۆژهەڵات بەسەر ئاسۆدا دەڕوات، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کەشتییەکە بەرز بکەینەوە و بە توندی سەوڵ لێ بدەین بۆ ڕۆیشتن. 

وەک بەشێکی گرنگی هەماهەنگی کوالێتی بەرز لە چوارچێوەی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا نێوان چین و عێراق، هەماهەنگی نێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق، خواستی هەردوو گەل بەرجەستە دەکات.

 ئێمە ئامادەین دەرفەتەکانی گەشەپێدانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەش بکەین، هانی کۆمپانیا چینییەکان بدەین بۆ وەبەرهێنان و کارکردن لێرە. هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگی قووڵتر و کرداری زیاتر لە بوارە جیاجیاکاندا وەک ژێرخانی ئابووری، وزەی سەوز و ئابووری دیجیتاڵی. 

ئێمە ئامادەین بۆ قووڵکردنەوەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو گەل و بەرەوپێشبردنی لێکگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی گشتگیرتر و قووڵتر لە دەستکەوت و پلانەکانی گەشەپێدانی چین. ئامادەین شانبەشانی هەرێمی کوردستانی عێراق کاربکەین بۆ گۆڕینی پلان و دیدگا ستراتیجییەکانمان بۆ ژیانێکی باشتر بۆ گەلەکەمان، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی چین و عێراق دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی هاوبەشی ستراتییی نێوان چین و عێراق، هەروەها سوودی بەرجەستەتر بۆ گەلی چین و عێراق وە هەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.