د. سۆران عه‌لی
پەیامنێر
سه‌رۆكی كۆمار ده‌توانێت یاسا ره‌تبكاته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان؟
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌دوا وێستهگهكاندا یاساكه له گۆره‌پانی سه‌رۆكی كۆماره
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 12/11/2020 له میانه‌ی كاری یاساداناندا و بۆ یه‌كه‌مجار دانیشتنی په‌رله‌مان له‌و ساته‌دا به‌رێوه بچێت، ناوه‌رۆكی دانیشتنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵده‌گرت كه زیاتریش بخایه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به قووتی خه‌ڵك. نه‌ك چاودێره سیاسییه‌كان و پارته فهرمانرهواییهكان، ته‌نانه‌ت تاك تاكی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چاویان له ده‌ستی ده‌وڵه‌ته بۆ مووچه له چاوه‌روانییه‌كی سه‌رنج ئامێزدا بوون. به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی بۆ پێكهێنه‌رێكی سیسته‌می فیدرالی و به‌شێكی پاڵپشتیكاری هه‌ڵسانه‌وه‌ی دامه‌زراوه حوكمرهواییه ههرهسهاتووهكهی پێش (15) ساڵ پێش ئێستا، جگه له به‌جێهێشتنی هۆڵی دانیشتن بژارده‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌ست نه‌ما، ته‌نانه‌ت پاش رێز نه‌گرتن له زمانی گفتوگۆ و داواكاری به جۆرێك كه حه‌وسه‌ڵه‌ی ئارامگرتنی هه‌ردوو لایه‌نی شیعه و سوونه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك نه‌بینرا تا بژارده‌یه‌كی تر بخرێته به‌رده‌ست و پێكهاتنی هه‌مووانی لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌دوا وێستهگهكاندا یاساكه له گۆره‌پانی سه‌رۆكی كۆماره بۆ په‌سه‌ندكردن و ده‌ركردن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینرێت چاوه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكن و باس و خواست ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی كۆمار بابه‌ته‌كه به‌چی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌كرێت چاوه‌روانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاساكه‌ی لێبكرێت.
ده‌ستوری به‌ركار له عێراق وامان پێناڵێت و سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه سه‌رۆكی كۆمار ئه‌وه‌ی پێی كرا له راگه‌یاندنێكدا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه و به‌س ! هه‌روه‌ك پارته سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كان، راگه‌یه‌ندنه‌كان ده‌نگی ناره‌زاییان به‌رزكرده‌وه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه و خاڵ و سه‌رۆ دێر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (73)ی ده‌ستوری (2005) ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی كۆماری دیاریكردووه به په‌سه‌ندكردن و ده‌ركردنی یاسا، وه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا په‌سه‌ندی نه‌كرد له ماوه‌ی (15) رۆژدا به حوكمی یاسا به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت: (يصادق ويصدر القوانين التي يسنها مجلس النواب، وتعد مصادقا عليها بعد مضي خمسة عشر يوما من تاريخ تسلمها).
ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌رۆكی كۆماری عێراق ده‌دا به گه‌راندنه‌وه‌ی یاسا بۆ پهرلهمانبه پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (138) ته‌نها بۆ خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی بوو، وه ده‌سه‌ڵاته‌كه به‌خشرابوو به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆك) واته زیاتر له (10) ساڵه سه‌رۆكی كۆمار ئه‌و تایبهتكارییهیهی پیاده نه‌كردووه، یان باشتر وایه بڵیین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پیاده‌ی بكات.
*مامۆستای زانکۆ، پسپۆری یاسای دەستووری