چاوان بەکر مەعرووف
نووسەر
گرنگی بەشداری ئافرەتانی کورد لە لووتکەی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی ئافرەتان لە حکومڕانی خۆجێیدا لە تورکیا
بەشداری خانمانی هەرێمی کوردستان لە " لووتکەی نێودەوڵەتیی سەرکردایەتیی ئافرەتان لە حوکمڕانی خۆجێیی" لە تورکیا، مانای نوێنەرایەتی ئافرەتانی کورد بە گشتی و بەتایبەت هەرێمی کوردستانە، پیشاندانی بەهێزی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و بەرەوپێشچوون و گرنگیدان بە مافی ئافرەت و پەیامی ئاشتی لە چوارچێوەی ئەو باوەڕە پتەوەی گەلی کورد لەمێژوودا هەیبووە و هەیەتی، دەرخەری هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ مافی تاکەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
گرنگیدان بەگەشەسەندنی ڕۆڵی ئافرەت لەکۆمەڵگەدا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتی لە گشت پرس و بابەتەکانی گەلەکەماندا، دیسانەوە دەرخەری هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ مافی تاکەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە .
گرنگیدان بەگەشەسەندنی ڕۆڵی ئافرەت لەکۆمەڵگەدا لە گشت پرس و بابەتەکانی پەیوەست بە تەبایی ناوخۆ و جیهانی، جا چ لە ڕووی کولتووری یان کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەر بوارێکی تردا بێت، کە کاریگەری و لێهاتوویی ئافرەتی سەنگینی کورد بە دیار دەخات، لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێشخەری چارەسەری ئاشتیانە لە پێشینەی هەر هەنگاوێکدا بووە لە ڕابردوو لە داهاتووشدا، ڕەخساندنی ئەم هەلە لەلایەن وڵاتێکی کاریگەر لەناوچەکەدا بۆ بەشداری ئافرەتی کورد پێشکەوتنی بەرچاوی ڕۆڵی ئافرەتانە لە کوردستاندا لە بوارە جیاجیاکانی، وەک سەرکردایەتی، داکۆکی لە یەکسانی مافی جێندەرو تەنانەت لە حکومڕانی دا خۆی دەبینێتەوە .
سەلمێنەری هەبوونی ئازادی و دیموکراسی و پاراستنی مافی تاکەکانە لە هەرێمی کوردستان هاوتا لێهاتوویی و توانا سەرسووڕ هێنەرەکانی ئافرەتانی کورد لەجیهان دا، دەتوانرێت سوود لەم دەرفەتە وەربگیرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەورەتر، ئەویش بە ئاڵوگۆڕی بیربۆچوون و گفتوگۆکردن و ڕەچاوکردنی پێشکەوتنی کولتوورە جیاوازەکانی وڵاتان، پێکهێنانی تۆڕێکی فراوان لە جیهاندا بە تایبەت لەگەڵ ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی بڕوایان بە ئاشتی و بە یەکسانی مافی جێندەرهەیە، تا بتوانن ئاستەنگەکانی بەردەم سەرکردایەتیکردنی ئافرەتانی کورد و چالاکی و کاری سیاسی و ڕێکخراوەییان بۆ فەراهەم بێت.
هەروەها " لووتکەی نێودەوڵەتیی سەرکردایەتیی ئافرەتان لە حوکمڕانی خۆجێیی"سەکۆیەک بوو بۆ دەربڕینی ڕوون و ئاشکرای سیاسەتی سەرکردایەتی کورد بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی تا بەگوێی جیهاندا بدات کە هەرێمی کوردستان و بەڕێزیان ڕاستەوخۆ پاڵپشتی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەن و هەمیشە ڕێگەچارەی ئاشتی پێ باشتربووە لە شەڕ، سەرۆک بارزانی بەردەوام وەک سەرکردەیەکی بەهێزو دیاری کورد ئیلهامێکی نوێ دەبەخشێت بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، کارێزما و کاریگەری بەهێزی هەبووە لە پرسە ئاڵۆزەکاندا، لەم هەلومەرجەی ئێستاشدا چارەسەری ناکۆکیەکانی گەلی کورد و حکوومەتی تورکیا.