ئابوورییەکی بەهێز کلیلی سیاسەتێکی بەهێزە
"حكومەت لە دۆخێکی زۆر نالەباری ئابوورییەوە توانیویەتی چەندین پرۆژەی ستراتیژیی جێبەجێ بکات کە لە کۆتاییدا خەڵک لێی سوودمەند دەبن و هیوادارین لە رێچکەی داماڵینی گەندەڵی و شەفافیەت و چارەسەری یەکجاری کێشەی مووچەی هاووڵاتیان بەردەوام بێ"
ژێرخانی ئابووریی و گەشەسەندنی، بابەتێکی هەرە گرنگە لە وڵاتە بەجێماوەکان. وڵاتان بۆ ئەوەی لە پێشکەوتن جێنەمێنن، پێویستە کە بە پرۆگرامی کاریگەر و تۆکمەی ئابووری، هەنگاوەکانی گەشەسەندن خێراتر بکەن. بۆیە پەرەپێدان بە ژێرخانی بنچینەیی، یارمەتیدەرە بۆ پێشکەوتنی پتری وڵات.
حوکمڕانی و دەوڵەتمەداری، هونەری بەڕێوەبردنی وڵاتە بە باشترین شێوازی گونجاو و لە بەرچاوگرتنی رێکارە مۆدێرن و سەردەمیانەی وڵاتە پێشکەوتووەکان. نموونەی وڵاتە سەرکەوتووەکان زۆرن کە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان بەهۆی حوکمڕانییەکی گەلسالارانەی کاریگەر و شەفاف لە وڵاتێکی دواکەتووی جیهانی سێهەمەوە باز بدەن بۆ ریزی وڵاتانی پێشکەوتوو و پیشەسازیی. سەنگافۆر، کۆریای باشوور، مالیزیا، ئیمارات، چەند نموونەیەکن توانیویانە ئەو هەنگاوانە زۆر بە خێرا ببڕن. کلیلی سەرکەوتنیشیان، هەبوونی سەرۆکێکی خاوەن ڤیژن و بوێر و ستراتیژیستە کە وڵات لە قۆناخێکی دواکەوتووەوە رابگوێزێ بۆ سەردەمێکی مۆدێرن. سەرۆکێک کە بتوانێ داهاتوو بنیات بنێ و هێڵە نەریتییەکان ببەزێنێ و گۆڕانکاریی بنچینەیی لە ناو حکومەت دا بکات.
حکومەتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی لە قۆناخێکی سەختی ئابووری و سیاسیی و تەندروستی بێوێنەدا تێدەپەڕێ، کارنامەی پێشکەوتنە ستراتیژییەکانی جێی تێڕامان و دەستخۆشین. لە ماوەیەکی کورتدا، حکومەت توانیویەتی چەندین پلانی ستراتیژیی گەڵاڵە بکات و هەنگاو بنێ بۆ جێبەجێکردنیان. هەندێکیان بریتین لە:
- پلانی هەمەچەشنەکردنی ئابووری و پشت نەبەستنی ڕەها بە کەرتی نەوت و غاز.
- پێناسە کردنەوەی کەرتی کشتوکاڵ وەکو کۆڵەکەی ئابووری لە کوردستان.
- تەرکیز کردنە سەر کەرتی پیشەسازی و بیناکردنی چەندین شاری پیشەسازی لە شارەکانی کوردستان.
- پتەوکردن و فراوانکردنی ژێرخانی بنچینەییی وڵات بەگەشەی ئابووری و بازرگانییەکی یەکانگیر و سەقامگیر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بنەما ئابوورییەکانی.
- دیجیتاڵیکردنی حکومەت و کارکردن لە سەر دامەزراندنی سیستمی هەمەلایەنەی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزاریی و بەڕێوەبەرایەتی حکومەت لە سەر پێودانگەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی.
- پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها وڵاتانی بیانی لە سەر بنەمای شەراکەت و بەرژەوەندیی هابەش.
هاوکات حکومەتی هەرێم کەرتی تایبەتی فەرامۆش نەکردیە و لە پرۆسەی پێشکەوتنی وڵات بە لایەنێکی گرنگ و هاوتەریب دەژمێرێ، بۆیە لە زۆربەی ئەم پرۆژانە کەرتی تایبەت وەکو لایەنی وەبەرهێنەر و جێبەجێکار ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ. ئەمە ئەو واتایە دەگەیەنێ کە حکومەت راستەڕێ بووە و لە سەر ئەم رێبازە بەرەو ئاراستەیەکی راست و دروست هەنگاو دەنێ. حکومەت پێداگری دەکات لە سەر جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی ژێرخانی بنچینەیی و لەم بوارەشدا دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە بە دانانی پلان و پرۆژەی گرنگی ستراتیژیی پیشەسازی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزاریی.
ئەم حکومەتە نەریتشکێن بووە و بۆیە شایانی دەستخۆشییە، چونکە لە دۆخێکی زۆر نالەباری ئابوورییەوە توانیویەتی چەندین پرۆژەی ستراتیژیی جێبەجێ بکات کە لە کۆتاییدا خەڵک لێی سوودمەند دەبن و هیوادارین لە رێچکەی داماڵینی گەندەڵی و شەفافیەت و چارەسەری یەکجاری کێشەی مووچەی هاووڵاتیان بەردەوام بێ.
پێویستە چۆن لە کار و رێکارە خراپەکان ئاماژە بە هەڵەکانی حکومەت بکەین، لە سەرکەوتن و کارە جوانەکانیش دەستخۆشییان لێبکەین. بێگومان دەبێتە پاڵنەر و داینامۆیەکی گرنگ بۆ بەردوامبوونیان.