حه‌سه‌ن جه‌باری
پەیامنێر
له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای كۆرۆنا
متمانه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له پێشكه‌وتنی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م كۆنفرانسه له 23-11-2020 ئه‌نجامدرا، له‌ساته‌وه‌ختێكدا، كه تابلۆی جیهان له رووی (ئابووری، سیاسی، ده‌روونی....) دژوار و ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات، به‌رده‌وام زانیاری وداتای ناخۆش له تیڤی وسوشیال میدیا ده‌بیستین وده‌خوێنینه‌وه، چونكه په‌تای كۆرۆنا جارێ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌یه، سه‌ره‌ڕای دۆخه ئابوورییه ناله‌باره‌كه، له‌م كۆنفراسه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد، هه‌ڵبه‌ته شاراوه نییه كۆرۆنا وه‌های كردووه سه‌دان توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كار بێت پێشه‌وه، ئێمه لێره‌دا له‌رووی زانستییه‌وه باسی ئه‌وه ناكه‌ین كه‌ی ڤاكسین ده‌گات و... به‌ڵكو جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌و تێڕوانین و شیكارییانه‌ی له مه‌ڕ حوكمڕانی باس ده‌كرێن له ئاستی جیهاندا، (فوكۆ یاما) یه‌كێكه له‌و بیرمه‌نده گه‌ورانه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆری كردووه و له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه، یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانی باسه‌كه‌ی له‌سه‌ر متمانه‌یه ده‌ڵێت: "رۆڵی حكومه‌ت له ئێستادا زۆر گرنگه، هاووڵاتیان پێیان گرنگ نییه فۆرم و شكلی ئه‌م حكومه‌ته چوونه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت رۆڵی خۆی بگێڕێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت باس له گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌م له كۆنفرانسی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له خۆگرت، گرنگتریان ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ باس و شرۆڤه‌كردن:
- په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی
- نه‌وه‌ی تازه كه شاره‌زای زمان و ته‌كنه‌لۆژیان.
- هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بگاته ئاستی خۆ بژێوی
-گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری
له‌م كۆنفراسه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه به‌شداریان كرد و باسیان له پلان و كارنامه‌ی حكومه‌تیان كرد، شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ژینگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری، كه جێگه‌ی سه‌رنجه بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ردۆخی په‌یوه‌ندییه‌كان ئێمه و حكومه‌تی عێراقی باسی له‌وه كرد، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هه‌وڵی ته‌واو دراوه، حكومه‌ت نییه‌تپاكی خۆی راگه‌یاندووه، هه‌ڵبه‌ته بێ كێشه و گرفت نابێت و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوانه زۆرن.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ئاماژه‌ی به‌نه‌وه‌ی تازه كرد، كه له‌ته‌كنه‌لۆژیا و زمان شاره‌زان، واتا ته‌نیا نه‌وت و غاز گرنگ نییه، به‌ڵكو ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی كوردستان به سه‌به‌ته‌ی خۆراك كرد، بۆ عێراق و ناوچه‌كه، واتا پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی فره‌چه‌شن له بری پشت به‌ستن به یه‌ك جۆر له داهات، كه ئه‌مه‌ش روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه له‌م قۆناغه سه‌خت و دژواره‌دا.
گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری، كاركردن به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فه، له‌رێگای جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی له به دیجیتاڵكردنی خزمه‌ت له‌بواره جیاجیاكاندا، كه هه‌م گه‌نده‌ڵی كه‌مده‌كاته‌وه هه‌م هاوكار ده‌بێت له ئاسانكاری گه‌یشتنی هاووڵاتیان به خزمه‌تگوزارییه‌كان.
هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه به‌نده به‌وه‌ی حكومه‌ت له‌م دۆخه سه‌خته‌دا بێئومێدی نیشان نه‌داوه، به‌ڵكو زۆر به ئیراده‌وه ده‌یانه‌وێت كاربكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی متمانه لای هاووڵاتیان، هه‌موولایه‌ك ده‌زانین متمانه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له پێشكه‌وتنی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی ... به‌پێی ئه‌وه‌ی فۆكۆیاما باسی كردووه دیسان ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م حكومه‌ته رۆڵ ببینیت، چونكه رۆڵی حیزب و مه‌زهه‌ب، ئایدیا له‌پاشه‌كشه‌دایه، ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ئێستا چاو‌ی له‌سه‌ریه‌تی حكومه‌ته، بۆیه ده‌رفه‌ت هه‌یه حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كان بكاته ده‌رفه‌ت بۆ خزمه‌ت به هاووڵاتیان و له‌م دۆخه دژوار و ناله‌باره‌دا فریایان بكه‌وێت.