كاروان سه‌ڵاح
پەیامنێر
به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سه‌روه‌تی نیشتمانی راگرن
بۆچی ئینگلیز ده‌ڵێن: هه‌رزان گرانه
ئه‌گه‌ر به‌شێكی به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی ئه‌و وڵاته له ئه‌ستۆی حكومه‌ت و حزبه‌كان بێت، ئه‌وه به‌شێكی به‌رچاویشی له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ن كه به ناوی بازرگانی ده‌چن كاڵا و شتومه‌كی ئێكسپایه‌ر و كوالیتی خراپ و كۆپی، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن و ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار زیان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان كه رووبه‌ڕووی ئابووری وڵاتان ده‌بێته‌وه ئه‌و به‌رووبوم و كاڵایانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی هاورده‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێت و ده‌بنه هۆی زه‌ره‌ر و زیان له به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌م وڵاتانه و به تایبه‌تی له سێكته‌ری كشتوكاڵ دا ئه‌و دیارده‌یه زۆر به‌رچاوه، له هه‌رێمی كوردستان تا راده‌یه‌كی باش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌ستاون به رێگه‌گرتن له‌و دیارده‌یه به رێكار و رێگای جیاواز و ده‌توانم بڵیم هه‌نگاوه‌كانیان به‌رهه‌می باشی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی من لێره ده‌مه‌وێ تیشكی بخه‌مه سه‌ر، كه به ناوی بازرگانی سه‌دان جۆر كاڵای كوالیتی خراپ و كۆپی كراوه هه‌ر له ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات و ئه‌لیكترۆنیات و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و جلوبه‌رگ و كۆزمه‌تیك و جگه‌ره و خوارده‌مه‌نی هاورده‌ی ئه‌م وڵاته ده‌كرێت كه جگه له زیانی ئابووری و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاره‌ساتی جۆراو جۆری لێ دروست بووه.
بۆ نموونه گلۆپ هه‌یه كۆپیكراوی براندێكی به ناوبانگی جیهانیه ته‌نها بۆ چه‌ند سه‌عاتێك كار ده‌كات و ده‌سووتێت، به‌ڵام گڵۆپه ئۆرجیناڵه‌كه به گرێنتی بۆ ساڵێك كار ده‌كات، كه‌واته ئه‌وه‌ی گڵۆپه كۆپیه‌كه ده‌كڕێت ده‌بێت چه‌ندین گڵۆپی دیكه بكرێت تا ساڵه‌كه‌ی پێ به‌ڕێ بكات به‌مه‌ش گڵۆپه هه‌رزانه‌كه (كۆپیه‌كه) گرانتر له‌سه‌ر كڕیار ده‌كه‌وێت، بۆ شتومه‌كه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه، هه‌ندێك شتومه‌كی دیكه زیانی ته‌ندروستی هه‌یه، بۆ نموونه بۆن و كۆزمه‌تیك چونكه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌شی مرۆڤ و بۆی هه‌یه زیانی ته‌ندروستی و ته‌نات نه‌خۆشی ترسناكیش تووشی به كارهێنه‌رانی بكات، چونكه كاڵای كۆپی له كه‌ره‌سته‌ی خراپ دروست ده‌كرێت و به هه‌مان ناو و ناونیشان و ره‌نگی ئۆرجیناڵه‌كه‌یه و به شێوه‌یه‌ك له قووتونراوه كه كه‌سێكی ئاسایی ناتوانێت جیاوازی له نێوانیاندا بكات، به‌ڵام نرخه هه‌رزانه‌كه‌ی و حه‌زی خه‌ڵك بۆ برانده به‌ناوبانگه‌كان وا ده‌كات كه كڕیار و بازاڕی ئه‌و به‌رهه‌مانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌رنجڕاكێش بن و روو له هه‌ڵكشان بكه‌ن.
وڵاتی چین كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه و ساڵانه بای سه‌دان ملیار دۆلار شتومه‌ك و به‌رووبووم هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات، له‌به‌ر هه‌رزانی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستكه‌وتنی هێزی كار به ده‌یان براندی به ناوبانگی جیهانی له‌وێ كارگه‌یان داناوه و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه‌وه بازاڕی جیهان، له هه‌مان كاتدا به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری كه‌لوپه‌لی كۆپیكراو له دونیا ده‌ژمێردرێت و ساڵانه بای ده‌یان ملیار دۆلار له‌م كه‌لوپه‌له كۆپی كراوانه له چینه‌وه بۆ وڵاتان به تایبه‌ت وڵاته هه‌ژاره‌كان ده‌نێردرێت كه عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له نێویاندایه. له هه‌رێمی كوردستان دیارده‌ی هاورده‌كردنی شتومه‌كی كۆپی كرا‌و به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كرێت و گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری له ئابووری و خه‌ڵك و ئه‌و برانده جیهانیانه‌ش داوه كه له هه‌رێمی كوردستان لقیان هه‌یه و زۆربه‌شیان لقه‌كانیان داخستووه به‌و هۆیه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و دیارده‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی له سێكته‌ره جیاوازه‌كان سست بێت به هۆی ئه‌و كێبركێیه نا ته‌ندروسته‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مانه له ناو بازاڕ دروستیان كردووه.
قازانجی ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌كه‌ن به‌ڕاده‌یه‌ك زیادی كردووه كه ئێستا به پرۆفیشناڵانه به بازاڕكردن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كرێت و ته‌كنه‌لۆژیا و بازاڕی ئۆنلاین كه‌وتووته كار به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه و زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رێگای ئۆنلاینه‌وه ده‌كڕدرێن و داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن كوالیتی كۆنترۆڵیان بۆ ناكرێت بۆیه نه‌بوونی هیچ رێنمایی و رێگرییه‌ك بۆته هۆیه‌كی تر بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و دیارده‌یه.
پێویسته حكومه‌ت و خه‌ڵك هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌یه، ئیتر ده‌بێت رێگه‌بگیرێت له هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره كه‌لوپه‌لانه كه كۆپی كراون و یان له كارگه و شوێنی باوه‌ڕ پێكراو به‌رهه‌م نه‌هاتوون و خه‌ڵكیش ده‌بێت هۆشیارانه‌تر بازاڕ بكات و گرنگی ته‌نها به نرخ نه‌دات و مه‌رج نییه هه‌موو شتێكی هه‌رزان ده‌ستكه‌وتێكی باش بێت. ئینگلیز ده‌ڵێن هه‌رزان گرانه Cheap is Expensive.
*ماسته‌ر له كارگێری كار و شاره‌زا له بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی