ڕامی نووری سیاوش
نووسەر
بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان و چه‌ند قسه‌یه‌ك
ڕامی نووری سیاوش- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەپێکهاتەی کریستیان
بە چاودێریی سەرۆک بارزانی و بە سەرپەرشتیی قەداسەتی مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە سێمێل دانرا.
ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان، له‌ڕاستیدا بریارێكی زۆر گرنگ و مێژووی بوو بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنته بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو بزانن كه پێكهاته‌كان و ئایینه جیاوازه‌كان چۆن له پێناوی خاكی خۆیان به‌بێ جیاوازی شه‌هید كراون و چۆن هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و بوونیان دراوه تەنیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانیان له‌گه‌ڵ براكانیان له پێكهاته‌و ئایینه جیاوازه‌كانی دیكه له‌خاكی كوردستان قبوڵكردووه.
ئەم پرۆژەیە وەک هێمایەک بۆ ڕێزگرتن لە مێژوو و قوربانیدانی پێكهاته‌ی كلدانی سریانی ئاشووری لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت، مێژووی هاوبه‌شی ئایینه‌كان له پێناوی پاراستن و به‌رگری له خاكی خۆیان و خاكی كوردستان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران نمونه‌ن له پێكهاته‌ی كلدانی سریانی ئاشووری كه شیاوی ئه‌وه‌ن به‌گرنگی و ڕێزه‌وه یادیان بكرێته‌وه، ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك هه‌بن بپرسن كۆمه‌ڵكوژی ئاشووریه‌كان له سیمێل چۆن بووه، کۆمەڵکوژیی سێمێل یەکێکە لە ڕووداوە خوێناوی و کارەساتبارەکانی مێژووی عێراق، کە تێیدا هەزاران هاووڵاتیی کلدانی سریانی ئاشووری بوونە قوربانی، ڕووداوەکە لە نێوان 7 بۆ 11ـی ئابی 1933 لە شارۆچکەی سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک و دەیان گوندی دەوروبەری ڕووی دا، لەم شاڵاوەدا نزیکەی 3000 بۆ 6000 کەس لە کلدان سریان ئاشووری شەهید کران، کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون. جگە لە کوشتن، دەیان گوند وێرکران و تاڵان کران.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنته به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، دووباره ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه كه ئه‌م خاكه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه و ئه‌و رۆژەی سه‌رۆك بارزانی گوتی: پێكه‌وه له‌م خاكه ده‌ژین و چاره‌نووسمان یه‌كه، په‌یامێك بوو به‌وه‌ی نه‌كه‌س میوانه و نهكهسیش جیاده‌كرێته‌وه، كوردستان نمونه‌ی هه‌ره‌به‌رزی ئه‌و ئاشتیه كه پێكهاته‌كان و ئایینه‌كان به‌جیاوازییه‌وه به‌ئاشتیانه تێیدا ده‌ژین، له‌كاتێكدا رێژەی توندوتیژی دژی ئایینه‌كان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق تادێت به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ نمونه ڕێژەیهكی زۆر كه‌می كریستیانه‌كانی له عێراق ماون، یان ڕوویان كردوه‌ته‌وه كوردستان یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌كاتێكدا له كوردستان له‌وپه‌ری ئازادی و ئارامی ده‌ژین و له‌كابینه‌ی نۆیه‌میش گرنگی زۆر دراوه به نوێنه‌رایه‌تی ئایینه‌كان له ئیداره‌دانی حكوومه‌ت و ئیداره خۆجێییه‌كان.
زۆر گرنگه كه نه‌وه‌ی داهاتوو زیاتر بزانن له‌باره‌ی ئه‌و جینۆسایدانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هاتووه، به‌داخه‌وه له‌ڕابردوودا حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق دهستپارێزیان نه‌كردووه له سیاسه‌تی پاكتاو سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كریستیانه‌كان كه به‌داخه‌وه ئێستاش هێشتا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه نكۆڵی له‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی جاران سزامان بدات.
كۆمه‌ڵكوژی سێمێل ڕووداوێکی یەکجار گەورە و کاریگەرە لە مێژووی ئاشوورییەکاندا و برینی ئەم جینۆسایدە تاوەکو ئەمڕۆش ساڕ‌ێژ نەکراوە و ساڕێژیش نابێت، تا ئەو کاتەی حکوومەتی عێراق بە فەرمی دان بەو جینۆسایدەدا نەنێت و هەموو بەرپرسیارییەتییەکی یاسایی و مێژوویی ئەو تاوانە لە ئەستۆ نەگرێت.