وزە و کانزا دەگمەنەکانی پشتەوەی ململانێ نوێکان

وزە و کانزا دەگمەنەکانی پشتەوەی ململانێ نوێکان
وزە و کانزا دەگمەنەکانی پشتەوەی ململانێ نوێکان

پاڵنەری راستەقینەی ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر ڤەنزوێلا و  وڵاتانی تری ئەمەریکای لاتین و تەنانەت ئەو ڕوداوانەش کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ڕودەدەن ئەوەمان پێشان دەدەن زلهێزەکان  بەدوای سەرچاوەی وزە و کانزا دەگمەنەکانەوەن،روداوەکانی  چەند ڕۆژی ڕابردووی ڤەنزوێلا کە بە ڕفاندن و دواتریش دادگایی کردنی مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە و خێزانەکەی لە نیۆرک بینرا، ئەوەمان پێدەڵێت کە فەنزوێلا بەهۆی دەوڵەمەندی بە یەدەگی نەوت کە خاوەنی ٣٠٣ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە و یەکەم وڵاتە لە یەدەگی نەوت لەسەر ئاستی جیهان،ئەمریکا بە شوێن سەرچاوەی گرنگی نەوت و ناوەندە گرنگەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیەوەیە بەتایبەت کە ڤەنزوێلا دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان، خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی جیهانە، لەگەڵ بونی زێڕ و کانزای دەگمەن و زەوییە کشتوکاڵییەکانی . 

ڕونتر باسی بکەم بەر لە یەکلایی کردنەوەی ڤەنزوێلا،ئەمریکا کەناڵی پەنەمایی بۆ خۆی یەکلایی کردەوە گرنگی سەرەکی جیۆپۆلەتیکی پەنەما لە کۆنترۆڵکردنی کەناڵی پەنەماوە  سەرچاوە دەگرێت، کە خوێنبەرێکی سەرەکییە بۆ بازرگانی دەریایی جیهانی. نزیکەی دوو لەسەر سێی ترانزێتەکانی ساڵانەی کەناڵەکە بەستراوەتەوە بە بەندەرەکانی ئەمریکا یان لە بەندەرەکانی ئەمریکاوە رووەو بازاڕەکانی جیهان ئاڕاستە دەکرێت، ئەمریکا لەم ڕێگەیەوە سەقامگیری لە پەنەما دەکاتە ڕێگەی پاراستنی بازرگانی و ئاڵگۆڕ و بەرژەوەندییەکانی خۆی ،تەنانەت لەڕووی بەکارهێنانی بەندەرەکان لە هەر ئەگەرێکی سەربازی بۆ کەشتیە جەنگیەکانی کە ئەمەش لە دەستگیر کردنی ئاسانی مادرۆدا بەو جموجۆڵە سەربازی و بەکار هێنانی کەشتەیەکان و هێزی دەلتا و ئەو ژمارە زۆرەی فڕۆکە بە ئاسانی هەستی پێنکرا کە تەنانەت سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکەش هەستیان پێنەکرد تا ئەوەی ئەمریکا سەرۆکی فەنزوێلایان دەستگیر کرد!ئەمە زەنگێکە هەموو سەرکردە دژبەرەکانی ئەمریکایی تاساندوە تا ئەم ساتەش .

ڕەنگە بۆ زۆرینەمان جێگەی پرسیار بێت پاش فڕاندن و دادگایی کردنی مادۆرۆ دۆناڵد ترەمپ نەوەستا راستەوخۆ باسی کۆڵۆمبیا و کوبا دەکات ؟ بۆچی چونکە هەردو وڵاتەکە جگە لەوەی بە دژە ئەمریکا ناسراون خاوەنی کانزای بەنرخن کۆڵۆمبیا دەوڵەمەندە بە خەڵوز، نەوت، گازی سروشتی، زێڕ و زمرودی نایاب کە لە کەم وڵات بەدەست دێت،لەگەڵ ئەوەشدا کوبا کانگای گرنگی نیکل و کۆباڵتە، لەگەڵ نەوت و گاز.  ئێستا ڕونە ئەمریكا بۆچی هەڕەشەی توند لە كوبا  دەکات و دەڵێت رژێمی كوبای بەدڵ نییە ترامپ دەڵێت كوبا لەلایەن چەند كەسێكی نەشارەزا و پیر و پەككەوتە بەڕێوەدەبرێت!؟ئەمریکا ستراتیژی خۆی بۆ وزە و بازاڕ و پێشەسازی و مامەڵەی بازرگانی و داراییەکانی گۆڕیوە بۆ بەکار هێنانی هێزی یەکلا کەرەوە ،پاڵنەری سەرەکی بۆ ئەوەیە ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئابوری جیهان بمێنێتەوە لە هەمان کات دروست کردنی کێشە بۆ بازاڕی نەوت و وزەی چین و قەیران دروست کردن بۆ وڵاتانی دونیا هەموو ئەوانەی کە لە ڕیزبەندی پێشەوەی پێشەسازی و ئابوری بەهێز جیهانن،ئێستا تاڕادەیەک ڕونە کە ئەمریکا چیدەکات.

ئۆکرانیا ئەو وڵاتەی چەند ساڵێکە دەرخواردی  ڕوسیا درا پلانەکە ئاسان بەڕێوە چوو ڕوسیا تەڵەکەی تەقاند بۆ ماندوو کردنی و یەکلا کردنەوەی لە بەرژەوەندی خۆیدا چ سوریا کە هاوپەیمان بوو کەوت چ وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان گلاون لە یاریەکانی ئەمریکاوە !ئۆکرانیا گەورەترین یەدەگی ئەوروپا لە لیتیۆم و تیتانیۆم و یۆرانیۆمی هەیە، هەروەها نەوت و  توخمە زەوییە دەگمەنەکانی هەیە. ئەمریکا و وڵاتانی پیشەسازیش پێویستیان بەو کانزا گرنگانە هەیە کە بەکاردێن لە پیشەسازییە مۆدێرنەکانی وەک وزەی نوێبووەوە، ئەلیکترۆنیات و بەرگری. ئۆکرانیا نزیکەی ٥٠٠ هەزار تۆن هاوتای لیتیۆم کاربۆنات مەزەندە دەکرێت، کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە بۆ پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی.تیتانیۆم وڵاتەکە یەکێکە لە ١٠ بەرهەمهێنەرەکانی تیتانیۆم لە جیهاندا و گەورەترین یەدەگی کانزاکانی تیتانیۆمی لە ئەوروپادا هەیە، کە بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی و سەربازی و پیشەسازی زۆر گرنگن.یەدەگی گرافیتی ئۆکرانیا بە مەزەندە 20%ی جیهانە، جگەلەوەش لانتانۆم، سیریۆم، نیۆدیمیۆم، ئێربیۆم و ئیتریۆم. بێریلیۆم نەوتە پشتڕاستکراوەکانی بێریلیۆم کە پێویستە بۆ پیشەسازییەکانی هێزی ئەتۆمی، فڕۆکەوانی و ئەلیکترۆنی، لە ئۆکرانیا دەدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لە نەوتە ناوازەکەی پێرژانسکی.زیرکۆنیۆم ئۆکرانیا یەدەگی بەرچاوی زیرکۆنیۆمی هەیە، کە لە بەکارهێنانی ئەتۆمی و پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت و بەگشتی لە 10 بەرهەمهێنەری سەرەکی جیهانیدایە. ئەمریکا ڕونە ڕەحم بە وڵاتە ڕکابەر و دژەکانی ناکات بۆیە ئەمریکا جگە لە بەهێز کردنی خۆی کێشە لە ناوخۆی وڵاتە دژبەرەکانی و ناوچەکانیان دروست دەکات

.هەرچی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە ناوەندی وزەی جیهانییە، خاوەنی یەدەگی فراوانی نەوتە، سعودیە، عێراق، ئیمارات، ئێران و کوێتیش؛ زیاتر لە 40%ی هەناردەکردنی نەوتی جیهانی دابین دەکەن، بۆیە ڕونە ئەمریکا ڕێگەی کێڵگە دەوڵەمەندەکانی فەنزوێلاوە و یەدەگە بێشومارەکەیەوە کار بۆ کاڵ کردنەوەی پێگەی ئەم وڵاتانە و کاریگەریان لەسەر نرخی نەوتی جیهاندەکات ستراتیژی خۆی توندتردەکات بۆنمونە  ئەمریکا هەژموونی ئێران لەعێراق کەم دەکاتەوە مەترسی ملیشاکان ناهێڵێت ئەگەرنا بەئەگەریکی زۆرەوە لەڕێگەی فڕۆکە شەرکەرەکانیەوە بەپێی ناوەندەکانی ئەمریکا لەم ساڵ تا مانگی ١١ هێرش دەکاتە سەرملیشیاکانی عێراق و بەرپرسەکانیان وە بێ ڕۆڵ و کاریگەریان دەکات.

دەربارەی ئیرانش ؟دۆناڵد ترامپ پاش دروست بونی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە،ئەمریکا فشاری زۆرتر دەکات دەڵێت، زانیارییان هەیە ئێران هەوڵی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی دەدات هەر ئەمریکا هەڕەشەکانی بە جۆرێکن هەر جوڵەیەک هێرشی توندی بە دوادادێت .ترامپ بە لێدوانە ئاگرینەکانی گڵۆپی سەوزی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەرئێرانی هەڵکردوە دەیەوێت پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن یان لێدانی ئێران حەتمیە و فشار و ترسی بەرپرسانی ئێرانیش لەم ڕوەوە بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت.

کۆتایی دراماتیکی ڕوداوەکان پێماندەڵێت :

ئەمریکا بەدوای بەرژەوەندی  وسەرچاوی  ئابووری خۆیتی  دەیەوت کەرتی پیشەسازی وئابوری وڵاتەکەی لەلوتکەدا بمنێتەوە بۆیە پێوستی بەوزە و کانزایە لەهەر وڵاتێک وشوێنک تا درووست بوونی هێزێکی هاوشێوەی وەک خۆی هیج شتێک رێگر نابێت لەبەردەم ئەمریکادا بۆ مانەوەی بە بەهێزی و لوتکەی ئابووری جیهان .