بۆچی بە سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێن مەرجەع

بۆچی بە سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێن مەرجەع
بۆچی بە سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێن مەرجەع

رووداوەکانی ئەم ماوەیەی رابردوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لەکاتی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ شەرناخ لە باکوری کوردستان، لە دوای رووداوە تاڵ و ناخ هەژێنەکانی و پەلاماردانەکەی هەردوو گەرەکی کوردنشین لە حەلەب، جارێکی تر بە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی بۆ هەموو دونیای سەلماندەوە بە تورک و فارس و عەرەب، بە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکاش کە سەرۆک بارزانی ئەو مەرجەعە باڵایەی گەلی کوردستانە کە مەزهەب و نەتەوە و ئاینزاکان و سیاسییەکان بە دۆست و نەیارانیشەوە باش تێگەیشتن کە بریارە چارەنوسسازەکان بێ سەری بڵند تێناپەرن .

هەر بریارێکی سیاسی بێ ڕەزامەندی بارزانی تێپەر ببێت بەردەوام نابێ و توشی شکست دەبێ.

پەیامی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیری هاووڵاتیانی عەرەبی سوری کە لە هەرێمی کوردستان نیشەجێن و ژیان و گوزەرانیان لە هەرێمە ئەو پشتیوانی و بە هانەوە چونەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆیان لەپێناو پاراستنی پێکەوە ژیان و دروستنەبوونی کێشەی نەتەوەیی کوردو عەرەبە، زوڵم و ستەمی سیاسییەکان نابێت هاونیشتمانی سڤیل باجی بدات ئەوە لەگەڵ رەسەنایەتی کورد ناگونجێ و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ هەموو نەتەوەو پێکهاتەیەک و هەرواشدەبێ و بۆتە شوناسی پێکەوە ژیان لە ناوچەکە. 

هەمیشە سەرۆک بارزانی پێداگیری لە پێکەوە ژیان دەکاتەوە ئەو غەدرو ستەمەی لەگەلی کورد دەکرێت سیاسیە زاڵم و بێ وەفاکانن و کاری حیزبی و خەڵکی نا مۆراڵن بەڵام مانای کێشەی نەتەوەیی نییە.

ئەم هەڵوێستە بەردەوامانەی سەرۆک بارزانی کە زۆر جوامێرانەو کوردانە و موسڵمانانەیە وای کردووە رۆژ بە رۆژ مەزنترو مەقامی باڵاتر بێ لە بەرچاوی هەموو دونیا 

مەسعود بارزانی مەرجەع و ڕابەر و سەرکردەیەکی نەتەوەیی گەورەی کوردە

بە شانازییەوە وەک سیمبولی هەتا هەتایی کورد دەمێنێتەوە .