عەبدولڕەحمان مەولوود یونس
نووسەر
لە سایکیس- بیکۆ بۆ شەیبانی-لایتەر- بەڕاك
کۆبونەوەی پاریس کە لە رۆژانی 5 و 6 مانگی یەکی ئەمساڵ 2026، لە پاریس کرا، ئەمانەی خوارەوە لە دانیشتەنەکان بەشداربوون:
شاندی سووریا
ئەسعەد حەسەن ئەلشیبانی – وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا (سەرۆکی شاندی سووریا).
حوسێن ئەلسەلامە – سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری گشتی (بەرپرسی باڵای ئەمنیی سووریا).
شاندی ئیسرائیل
یێخیێل لایتەر – باڵیۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی شاندی ئیسرائیل لەم خولەی دانوستانەکاندا.
مەیجر جەنەڕاڵ رۆمان گۆفمان – راوێژکاری باڵای سەربازی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و کاندیدی فەرمی بۆ سەرکردایەتی داهاتووی هەواڵگری.
گیل ریچ – سەرپەرشتیاری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل.
ئەمریکا
تۆم بەڕاک – نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا
ستیڤ ویتکۆف – نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
جارێد کوشنەر – زاوای ترەمپ (هاوسەری ئیڤانیای کچی دۆنالد ترەمپ) ، دیپلۆماتکاریی ئەمریکی و نێردەی باڵای ئەمریکا و ئەندامی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
لێکەوەتەی بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە:
· سەلامەتی و خاك بۆ ئیسرائیل. سووریا هاوشیوەی ئوردن پەیوەندی ئاسایی دەبێت لەگەڵ ئیسرائیل. باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سووریا دەکرێتەوە و بەپێچەوانەکەشی. سووریا هاوشێوەی میسر و ئوردن دان بە سەربەخۆیی ئیسرائیل دا دەنێت.
· جۆلان و ئەو ناوچانانەی لە ساڵانی رابردوو لە لایەن ئیسرائیل دەستیبەسەردا گیرا بوو ناگەڕێنەوە بۆ سووریا و لێك تێگەیشن لەنیوان هەردوولا سەبارەت بەچۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە واژۆ دەکرێت.
· هاوکاریی هەواڵگری لە نیوان هەردوو لادا بەردەوام دەبێت.
لەبەرانبەردا، ئەمریکا پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.
ئەمەش بەکردار مانای :
· ئازادکردنی داعشەکان لە زیندانەکانی هەسەدە.
· گەڕانەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە بۆ دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع.
· دەستواڵاکردنی سوپای سووریا بە پشتیوانیی تورکیا بۆ ئەوەی هەر چۆنیان پێباشە رەفتار لەگەڵ کوردا بکات.
ئەگەر کورد لە چەند رۆژی داهاتوو شتێك نەکات، واتە ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ناوخۆی کوردستان و هەموو دونیا رانەگەینێ، بڕیاری کۆبوونەوەی شەیبانی – لایتەر - باراك ئەمەش هەر لە فەرەنساوە هاوشێوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سایکس - بێکۆ ی ساڵی 1916 چارەنووسی کورد بێویستی خۆی رەنگە بۆ چەند دەیەی دیکە دیاری بکات.
ئەم رۆژانە رۆژانی مێژووین دەبێت هەموو کورد یەك دەنگ و یەكڕیز بێت بۆ بەرگری لە مافەکانی خۆی.