به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د
نووسەر
برینی ڕۆژئاوا
ئه‌و برینه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌موو كوردی كرده یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ و كوردی كرده خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی به ئیفتیرازی ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌رزی واقیع چوار سنووری ده‌ستكرد له نێوانیان كێشراوه، جێگای خۆشحاڵیه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه به تایبه‌ت مامۆستا ئایینیه‌كان ئه‌گه‌رچی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی كه له په‌نجه‌ی ده‌ست كه‌متر ده‌ژمێردرێن دژی ئه‌و هه‌سته پیرۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌ن وكاریگه‌ری هزری جیهادیان به‌سه‌ره‌وه زاڵه، كوردبوون و پاراستنی قه‌واره‌ی باشوور و دانانی ستاتۆیه‌كی ده‌ستووری بۆ ڕۆژئاوایان كردۆته ئامانجێكی سه‌رتاسه‌ری و فشار دروست ده‌كه‌ن.
پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد هه‌ر یه‌كه‌و به پێی توانای خۆی هه‌رچی له توانایدا هه‌یه درێخی نه‌كات له كۆمه‌ك كردنی خوشك و برایانمان له ڕۆژ ئاوا جا له ڕووی ماددی بێت یان كه‌ل و په‌لی خۆراك و وپۆشاك و پێخه‌ف یان شیری منداڵان وده‌رمان.
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد به‌شداری بكات له ڕێپێوانه مه‌ده‌نیه‌كان له ناوه‌خۆ و تاراوگه و زۆر گرنگه ته‌نها ئاڵای كوردستان به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی دووفاقی نه‌بین له ناردنی په‌یام بۆ جیهان كه له لایه‌ك هووتاف ده‌كێشین "باكوور باشوور ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا یه‌ك وڵات " و له لایه‌كی تر ئاڵای حزبی به‌رزبكرێته‌وه به‌تایبه‌ت له تاراوگه، و هه‌روه‌ها شان به‌شانی میدیا كوردیه‌كان و میدیاكاران سۆشیال میدیا بكه‌ینه سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی پڕوپاگندهكانی نه‌یاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی خوشك و برایانمان له سڤیل و شه‌ڕڤانان له ڕۆژئاوا، و زۆر گرنگه شه‌ڕه‌كه هاوشانی فه‌یسبوك بگوازینه‌وه بۆ سه‌كۆی ئێكس "تویته‌ری" جاران و به تایبه‌ت كۆمێنت نووسین بۆ سه‌رۆك و سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاتانی زلهێز و تاگ كردنیان به په‌یامی ڕێكخراو و ناوه‌ندی.
جوله دبلوماسیه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كان جێگای خۆشحاڵی و ئومێده، به‌ڵام پێویستمان به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگی زیاتره
سه‌باره‌ت به وڵاتانی زلهێز و هه‌ڵوێستیان، ئه‌گه‌ر به لۆژیكی سه‌یری ڕووداوه‌كان بكه‌ین، ڕاسته شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌رز له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعشی كرد و لووتی شكاندن، به‌ڵام هاوكاریه سه‌ربازیه‌كان و مه‌شق پێكردنی وڵاتان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوو و نابێت نادیده بگرین، چونكه پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانمان نه‌ناردبوو له وڵاتان شه‌ڕ بكه‌ن بۆ ئازادكردن یان به‌رگریكردنی ئه‌وان، پێویسته ئه‌وه بزانین وڵاتان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دروست ده‌كات، فشاری سیاسی و دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانه به ئابووری و وه‌به‌رهێنان و هتد..، بۆیه له‌م قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه تا یه‌ك ڕیز و یه‌ك ده‌نگ بین فشاره‌كان كاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت، بۆیه پێویسته سارد نه‌بینه‌وه و فشاره مه‌ده‌نیه‌كان له ناوخۆ و تاراوگه به ڕێپێوان و له ڕێگه‌ی میدیا و سۆشیال میدیا چڕتر بكه‌ینه‌وه دڵنیابن كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.
سه‌رنجتان بۆ خاڵێكی زۆر گرنگ ڕاده‌كێشم، هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی له‌سه‌ر خه‌تبوون بۆ ناردنی كۆمه‌ك بۆ غه‌زه و كوردیش كه‌می بۆ نه‌كردن، ده‌یان ئافره‌تی كورد گواره‌ی خۆی له گوێی دانا و ناردی بۆ غه‌ززه، به‌ڵام چه‌ندین ڕۆژه خوشك و براكانمان له ڕۆژئاوا گه‌مارۆ دراون به‌بێ خوارد و ئاو و ته‌نانه‌ت ئاو و كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕدراوه و له ژێر هێرشی هۆڤانه‌ی تۆپخانه‌كانی داعشی دوێنێ و سوپای ئه‌مڕۆی سوریان، یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نه‌ك كۆمه‌كی نه‌كردون بگره قسه‌یه‌كی خێریشیان نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ی به‌هانایانه‌وه چوو ته‌نها كورد خۆیان بوون، بۆیه پێویسته كورد فێر ببێت شتێك نیه به‌ناوی برایەتی گه‌لان و برایه‌تی موسڵمانان، پێویسته كوردبوونمان پێش هه‌ر ئایین و ئایینگه‌را و ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت، من هیچ جارێك له گه‌ل ڕه‌گه‌ز په‌رستی نیم به‌ڵام لەگەڵ شانازی كردنم به كوردبوون و كوردستانی بوونمان و خۆمان له‌كه‌س به‌كه‌متر نه‌زانین، هه‌موو وڵاتانی هاوئایینمان ئایینیان كرده قه‌لغان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره بۆ خۆیان، ته‌نها ئێمه ماینه‌وه به‌بێ ده‌وڵه‌ت و ڕۆژێك ئه‌نفال و كیمیا باران ڕۆژێك ده‌ربه‌ده‌ری و ئاورابوون و ڕۆژێك نانبڕین و ڕۆژێك كه‌زی بڕین و یاری كردن به جه‌سته‌ی شه‌هیدانمان، چونكه به مردوویش لێمان ده‌ترسن، بۆیه ئه‌و نایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی بریمه‌ر و ئه‌و نایه‌ی له پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕیفراندۆمی 2017 و ئه‌و نایه‌ی ژه‌نه‌ڕال مه‌زلوم عه‌بدی پێویستیان به پشتگیری كردنه نه‌ك به هۆكاری نه‌هامه‌تی بزانین.