
د. ئەرشەد تەها
نووسەر
پرۆژه بودجه‌ى 2021 يان پيلانى رفاندنى پاروو له ده‌مى هه‌ژاران!
"كۆى ئه‌و پارانه‌ى دزراون له عێڕاق له‌و حه‌ڤده ساڵه ئه‌گه‌ر بكرێته زێر ده‌توانرێت هه‌موو خاكى عێراقى پێ رووپۆش بكرێت"

پرۆژه‌ى بودجه بريتييه له پلانى دارايى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌ك ساڵى حكومه‌ت. له پرۆژه بودجه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه مرۆڤ ئاسا حوكمڕانى تێدا ده‌كرێت! پێشخستنى ژێرخانى ئابوورى و به‌هێزكردنى تواناى ركابه‌رى پڕۆژه ناوخۆييه‌كان و رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاتى تاكه كه‌س و خۆشگوزه‌رانى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌كرێنه ئامانج. بۆ نموونه له كۆرياى باشوور له ماوه‌ى ساڵانى (1962- 1981) چوار جار پلانى پێنج ساڵه داڕێژرا و جێبه‌جێ كرا به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى (پارك تشونگ هى). له‌و ماوه‌يه‌دا كۆرياى باشوور توانى داهاتى تاكه كه‌س له (82) دۆلارى ئه‌مريكى به‌رز بكاته‌وه بۆ (1636) دۆلارى ئه‌مريكى، واته (19) ئه‌وه‌نده زيادى بكات. تێكڕاى گه‌شه‌ى ئابوورى له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه (9.1%) بوو، تێكڕاى گه‌شه‌ى هه‌نارده‌ى كۆريا له‌و ماوه‌يه به‌رزكرايه‌وه بۆ (38%). له ماوه‌ى ئه‌و بيست ساڵه‌دا به‌رده‌وام په‌يكه‌رى ئابوورى و پيشه‌سازى په‌ره‌ى پێدرا، به‌تايبه‌تى پيشه‌سازى قورس و كيمياوى و ته‌كنه‌لۆجى. له‌و ماوه‌يه‌دا رێژه‌ى هه‌ژارى له (40%) كه‌مكرايه‌وه بۆ ته‌نها (10%)، رێژه‌ى بێكارى نزمكرايهوه بۆ ته‌نها (4.5%).
به‌ڵام له‌و دارستانه‌ى خۆمان كه ناوى عێڕاقه دواى حه‌ڤده ساڵ پيلانى بودجه و جێبه‌جێكردنى، وێرانكردنى ئابوورى و رووتاندنه‌وه‌ى وڵات و به‌كوشتدان و ده‌ربه‌ده‌ركردنى رۆڵه‌كانى و قهيرهكردنى كچه‌كانى و بێوهژنكردنى ژنه‌كانى و ئايين و مه‌زهه‌ب و ره‌وشت و په‌روه‌رده و فێركردن و زانكۆ و ته‌ندروستى و هه‌موو پيرۆزييهكانى وڵات كرانه ئامانج! له دواى ساڵى 2003 تاكو ئێستا كۆى پاره‌ى ته‌رخان كرا‌و بۆ بودجه داراييه‌كانى عێڕاق زياتر بووه له يه‌ك تريلۆن و سێ سه‌د و حه‌فتا مليار دۆلار، ئه‌و بڕگه خهرجييانهى بۆى دياريكرا بوو له هه‌موو بودجه‌كان (85%)ى جێ به‌جێ نه‌كراوه و پاره‌كه‌ى دزراوه. بودجه‌ى ساڵى 2003 ى عێڕاق (14) مليار دۆلار بوو، له ساڵى 2004 به‌رزكرايه‌وه بۆ (18) مليار دۆلار، له ساڵى (2005) گه‌يشته (26) مليار دۆلار، له ساڵى 2006 كرايه (34) مليار دۆلار، له 2007 زياديكرد بۆ (42) مليار دۆلار، له 2008 گه‌يه‌ندرايه (70) مليار دۆلار، له 2009 بووه (74) مليار دۆلار، له 2010 گه‌يشته (75) مليار دۆلار، له 2011 زياديكرد بۆ (84) مليار دۆلار، له 2012 گه‌يشته (101) مليار دۆلار، له 2013 كرايه (120) مليار دۆلار، له 2014 فڕى بۆ (150) مليار دۆلار، له 2015 نزمكرايهوه بۆ (105) مليار دۆلار، له 2016 كرايه (94.2) مليار دۆلار، له 2017 كرايه (66.8) مليار دۆلار، له 2018 كرايه (88.5) مليار دۆلار، له ساڵى 2019 دووباره به‌رزكرايه‌وه بۆ (111.8)مليار دۆلار، ساڵى 2020 بێ بودجه تێپه‌ڕێنرا، وه بۆ ساڵى 2021 (103) مليار دۆلار.
كۆى ئه‌و پارانه‌ى دزراون له عێڕاق له‌و حه‌ڤده ساڵه ئه‌گه‌ر بكرێته زێر ده‌توانرێت هه‌موو خاكى عێراقى پێ رووپۆش بكرێت له زاخۆ وه تاكو فاو. ئه‌گه‌ر دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتييانى عێڕاق كرا بوايه ئێستا هه‌موويان وه‌ك شازاده ده‌ژيان. پارت و ميليشا و مافياكان عێڕاقيان دۆشى و دامهزراوهكانيان وێران‌كرد، عێراق كه نموونه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو له ساڵانى حه‌فتاكان له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندن و خوێندنى باڵا و سيسته‌مى ته‌ندروستى ئێستا له ريزبهندنى كواليتى خوێندن و ريزبهندنى سه‌رمايه‌ى مرۆيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دهرهێنراوين، زانكۆى موسڵ و به‌غدا و به‌سڕه زانكۆكانى كه‌نداوى عه‌ره‌بييان دامه‌زراند له ئيماڕات و قه‌ته‌ڕ ئێستا مامۆستاكانى بۆيان نييه له‌و زانكۆيانه ده‌رس بڵێنه‌وه، به‌غدا كه بووكى وڵاتانى عه‌ره‌بى بوو ئێستا بێوه‌ژن كه‌وتووه و پيسترين و مه‌ترسيدارترين شاره له جيهان كه مرۆڤ تێدا ده‌ژيت.
له عێڕاقدا به‌ز به پشيله سپێردراوه و ئهمانهتيش به دز و چه‌ته‌كان بۆيه ئێستا گه‌نده‌ڵترين وڵاتى جيهانه و له ريزى وڵاتانى ئه‌فغانستان و سۆماڵ و يه‌مه‌ن و سودان و ليبيا و ميانماره به‌پێى ريزبهندنى رێكخراوى شهفافيهى جيهانى، هه‌تا ئه‌فغانستانيش له پێش عێڕاقه له زۆر پێوه‌ره‌وه. ئێستا دواى حه‌ڤده ساڵ دزى و پاتاڵى و وێرانكردن و له‌ناو بردنى هه‌موو سێكته‌ره ئابوورييه‌كان و پڕۆژه ناوخۆييه‌كان، دواى دڵنيابوون له نه‌مانى پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ، دواى دڵنيابوون له ئه‌وه‌ى يه‌ك مه‌تر چوارگۆشه نه‌ماوه ته‌قينه‌وه‌يه‌كى تێدا نه‌كرابێت و رۆڵه‌كانى تێدا خه‌ڵتانى خوێن نه‌كرابێت، دواى ئه‌وه‌ى دڵنيا بوون هيچ شه‌قام و رێگايهك نه‌ماوه مين رێژ نه‌كرابێت، دواى ئه‌وه‌ى دڵنيا بوون ده‌زگاى سيخوڕى نه‌ماوه له عێڕاق كارا نه‌كرابێت، دواى وشك كردنى داره‌كان و به بيابان كردنى ده‌شته‌كان و وشك كردنى سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كان، دواى نه‌هێشتنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و گهندهڵكردنى دادگاكان و دام‌و دهزگاكا ئه‌منييه‌كان ئێستا هيچ شتێك نه‌ماوه ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌مى ميليشا و مافياكان. بۆيه له‌دوا ديمه‌نى شانۆگهرييه قێزهونهكهيان پارووى ناو ده‌مى مووچه خۆر و ههژارانيان كردۆته ئامانج!
سێره‌گرتن له پارووى ناو ده‌مى هه‌ژاران!
ئێستا دوايين ئامانجى پيلانى چه‌ته قات له‌به‌ر و پاروو رفێنهكانى حكومه‌تى عێڕاق كه له بودجه‌ى ساڵى 2021 جێبه‌جێ ده‌كرێت سێرهگرتنه له پارووى ناو ده‌مى هه‌ژاران! ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ناو چاكسازييه‌كانى كاغه‌زى سپى حكومه‌ته شكست خواردووهكهى عێراقه كه له چوارچێوه‌ى سياسه‌ته‌كانى سك ههڵگوشين ده‌رناچن، ئه‌و سياسهتانهش باجى كۆمه‌ڵايه‌تى زۆر قورس و گه‌وره له‌خۆ ده‌گرن.
له پڕۆژه بودجه‌ى 2021 قووتى فه‌رمانبه‌ران و هه‌ژاران كراوه‌ته ئامانج و به رێككارى سه‌خت و تاڵ سێرهى لێگيراوه! وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ى جياواز له نێوان (30- 40%)، هه‌ڵگرتنى هاوكارى حكومه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند كه‌رتێك، راگرتنى پاره‌داركردنى سندوقى خانه‌نشينى له بودجه، راگرتنى هاوكارى كۆمپانيا حكومييه‌كان، وه‌رگرتنى كڕێى كاره‌با به پێى نرخى جيهانى، زيادكردنى باج و گومرگ. كه‌مكردنه‌وه‌ى هاوكارى دارايى كۆمپانياكانى حكومه‌ت ساڵانه به رێژه‌ى (30%). كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆى هاوكارى حكومه‌ت له رێژه‌ى (13%) له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ بۆ (5%). داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى پله به‌ندى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له رێگاى راگرتنى دامه‌زراندن و له جێدانانهوهى نوێ له كه‌رتى گشتى. دياريكردنى سه‌قفى به‌رزترين مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران. دانانى باجى ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشين. پێداچوونه‌وه به پاڵپشتى سووته‌مه‌نى. كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دينارى عێڕاقى تاكو (25%). راگرتنى پرۆگرامى پسووله‌ى خۆراك و هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها بۆ چينێكى دياريكراو.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه كه په‌تاى كۆڕۆنا هێرشى كردۆته سه‌ر زۆربه‌ى سێكته‌ره ئابوورييه‌كان، وه هاوسه‌نگى نێوان خستنه‌ڕوو و خواستى لاسه‌نگ كردووه و ئابوورى وڵاتانى خستۆته دۆخى داكشان. پاشه‌كشه‌ى به‌رهه‌م به‌هۆى كه‌مى خواست كۆمپانياكانى ناچار كردووه ژماره‌يه‌كى زۆرى كرێكاره‌كانيان بنێرنه‌وه ماڵه‌وه، جيهان له‌به‌رده‌م سه‌ختترين قه‌يرانى ئابووريدايه له‌دواى جهنگىى جيهانى دووه‌مه‌وه، رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداريداوه له‌وه‌ى ئه‌م قه‌يرانه له ساڵى 2020 زياتر له (195) مليۆن كرێكار بێكار ده‌كات.
له كاتى قه‌يرانه ئابوورييه قوڵه‌كاندا، وه‌ك قه‌يرانى ئێستا و قه‌يرانى ساڵى 2008، جيهان به ناچارى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بيردۆزى كينزى كه داوا ده‌كات حكومه‌ته‌كان له رێگاى ده‌ستوه‌ردان هاوسه‌نگى بۆ ئابوورى بگێڕنه‌وه، وه رۆڵى سه‌ركردايه‌تى بگێڕن بۆ چاڵاككردنى خواستى گشتى، له رێگاى دروستكردنى پڕۆژه و دامه‌زراندنى كرێكار و كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچوونى قه‌رزكردنى پاره و هاوكاريكردنى وه‌به‌رهێنه‌ران به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و رسومات، وه هاوكاريكردنى هه‌ژار و نه‌داران به فراوانكردنى تۆرى هاوكارى كۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا زۆرێك له وڵاتان، به‌تايبه‌تى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشنياره‌كانى كينز و ده‌ستيان كرد به ده‌ستوه‌ردان له ئابوورى بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى نێوان خستنه‌ڕوو و خواست له رێگاى هاوكارى دارايى راسته‌وخۆ، بۆ نموونه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا گه‌وره‌ترين گوژمه‌ى دارايى له مێژووى خۆى به بڕى (2.2)تريلۆن دۆلار په‌سه‌ند كرد وه‌ك هاوكارى بۆ خێزانه‌كان و كۆمپانياكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پاشه‌كشه‌ى ئابوورى. وه يه‌كێتى ئه‌وڕوپا له رێكاى بانكى ناوه‌ندييه‌وه (750) مليار يۆڕۆى وه‌ك هاوكارى دارايى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد. وڵاتى بهريتانياش گوژمهيهكى به بڕى (399) مليار دۆلار بۆ هاوكارى كۆمپانيا زه‌ره‌ر مه‌نده‌كان په‌سه‌ند كرد. به‌هه‌مان شێوه وڵاتى ژاپۆنيش گه‌وره‌ترين گوژمه‌ى دارايى به بڕى (990) مليار دۆلار دۆلار وه‌ك هاوكارى نه‌ختينه‌يى په‌سه‌ند كرد بۆ خێزانه‌كان و كۆمپانيا بچووكه‌كان سه‌ره‌ڕاى دواخستنى باج دانيان.
كه‌واته حكومه‌تى عێڕاق به پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى ئابوورى هه‌موو جيهان كارده‌كات! وه له‌يه‌ك كاتدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ى (30-40%) كه‌مده‌كاته‌وه، نرخى دينار به‌ڕێژه‌ى (25%) داده‌به‌زێنێت كه ده‌بێته هۆى هه‌ڵاوسان و دابه‌زينى تواناى كڕين له‌هه‌مانكاتدا، باج ده‌خاته سه‌ر داهاتى مووچه، باج و رسومات و گومرگ زياد ده‌كات كه ئه‌ويش راسته‌وخۆ نرخه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه، هاوكارى حكومى له‌سه‌ر هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كان هه‌ڵده‌گرێت وه‌ك كاره‌با و ئاو و پسووله‌ى خۆراك ..هتد. له‌كاتێكدا مووچه‌ى چينێكى فراوانى فه‌رمانبه‌ران له ئاستى نان و سك، واته مه‌مره و بژى دايه! ئه‌و ئاڕاسته له سياسه‌تى حكومه‌تى عێڕاق ده‌بێته هۆى ئاڵۆزى زياترى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ناڕه‌زايه‌تى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپێشاندانى هاوڵاتيان.
*د. ئه‌رشه‌د ته‌ها، پڕۆفيسۆرى ياريده‌ده‌رى سياسه‌تى ئابوورى، راوێژكارى پێشكه‌وتووى په‌رله‌مانى كوردستان.