كاروان سه‌ڵاح
پەیامنێر
لێكه‌وته‌كانی دابه‌زینی نرخی دراوی عێراقی
به‌رزی نرخی دراوی عێراقی له ماوه‌ی رابردوو، زۆر دووربوو له به‌های واقیعی خۆی، عێراق به هیچ پێوه‌رێكی ئابووری نه‌ده‌بوو به‌های دراوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌رزبێت
دراو، وه‌كو هه‌ر كاڵایه‌كی تر له بازاڕدا كڕین و فرۆشتنی پێده‌كرێت، وه‌كو كاڵاش به‌هاكه‌ی له‌سه‌ر زۆری و كه‌می و داواكاری له بازاڕدا دیاری ده‌كرێت.
له ساڵانی رابردوو دراوی عێراقی به پشتیوانی سه‌رسه‌ختی بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌ڵانسی خۆی راگرتبوو و به‌و هۆیه‌ش ساڵانه به به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار زیان له‌و بانكه ده‌كه‌وت.
به‌رزی نرخی دراوی عێراقی له ماوه‌ی رابردوو، زۆر دووربوو له به‌های واقیعی خۆی، عێراق به هیچ پێوه‌رێكی ئابووری نه‌ده‌بوو به‌های دراوه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌رزبێت، ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجی به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی زۆر له‌و به‌هایه كه‌متربێت كه پێش بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ده‌ریكرد، هه‌یبوو.
ئه‌و بڕیاره زۆر گرنگه بۆ داهاتووی عێراق و ره‌نگه دوای چه‌ند ساڵێك عێراق له وڵاتێكی هاوردهكارهوه بكات به وڵاتێكی هه‌نارده‌كار، ئیتر هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه به دۆلار هاورده ده‌كرا ئێستا له 18% بۆ 20% تێچووی دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه تا ئاستێكی باش به‌رهه‌می خۆماڵی بتوانێت كێبركێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هاورده بكات، به تایبه‌تی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به‌مه‌ش رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی زیاد ده‌كات و ده‌رفه‌تی كار زیاد ده‌بێت.
بۆیه ده‌كرێت كه ئه‌و هه‌نگاوه جگه له‌وه‌ی كه هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، هاندانێك و پلانێك بێت بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و فره‌چه‌شن كردنی داهاتی عێراق.
به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بریاره ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ی نه‌كرێت و پیداچوونه‌وه به سیسته‌می ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌سته‌مه لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی ئه‌و بڕیاره به ده‌ركه‌ون.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ههناردهكارن بۆ عێراق به تایبه‌تی ئێران و توركیا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن له‌و بڕیاره بۆیه ده‌كرێت هه‌وڵ بده‌ن به رێگای جیاوازه‌وه دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره بكه‌ن و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه به تایبه‌تی وڵاتی ئێران كه به‌شێكی زۆر دۆلار و دراوی بیانی له عێراقه‌وه بۆ ئه‌وێ ده‌ڕوات.
بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه باشترین بریاڕبوو بۆ زیادكرنی داهات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له ئاستی ئێستای خۆیدا خۆی بگرێت، حكومه‌تی هه‌رێم له‌وانه‌یه بتوانێت تا راده‌یه‌كی باش بودجه‌ی دیاریكراو بۆ مووچه دابین بكات كه زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شڵه‌ژانی بازاڕ و لێكه‌وته هه‌نووكه‌ییه‌كانی كه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ری هه‌یه شت و مه‌ك و كاڵا له بازاڕه‌كان له رێژه‌ی گۆڕانكاری له نرخی دراوی عێراقی زیاتر به‌رز ببنه‌وه و بازرگانان كه ئه‌و بڕیاره‌یان پێ ناخۆشه ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ زیادكرنی نرخی كاڵاكان له‌سه‌ر هاووڵاتیان، بۆیه پێویسته حكومه‌ت چاوێكی له بازاڕبێت و نه‌هێڵێت ئه‌وه رووبدات به تایبه‌تی كه هێشتا ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره له قاسه‌ی حكومه‌ت ده‌رنه‌كه‌وتووه.
به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق له‌وانه‌یه زۆرێك له سیاسه‌توان و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی ئه‌و بابه‌ته بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به كاربهێنن و شه‌قام بجوڵێنن له دژی ئه‌و بڕیاره و لێدان له حكومه‌تی كازمی، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه ده‌بێ كه ئایا تا چه‌ند ئه‌و بڕیاره خۆڕاگردهبێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ كه ده‌كرێ بڵیێن له دوای حوكمی پۆڵ بریمه‌ره‌وه تا ئێستا ئه‌وه گرنگترین بڕیاری ئابوورییه له عێراق درابێت كه هه‌م جورئه‌ت و هه‌م ڤیژن و ستراتیجیه‌تی تێدا ببینم.
* ماسته‌ر له كارگێری كار و شاره‌زا له بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی