كارزان سه‌باح هه‌ورامی
نووسەر
راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا قه‌رزاری هه‌وڵه‌كانی مەسرور بارزانی ده‌بێت
ده‌مێك بوو هه‌ولێرو به‌غدا له ئاستی باڵا پێویستیان به‌وه‌بوو كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا بكه‌ن (به‌تایبه‌ت له‌رووی ئیدارییه‌وه)، سه‌ردانی مەسرور بارزانی بۆ به‌غدا هه‌م له ئاستێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی و سیاسی بوو، هه‌میش ئومێدبه‌خش بوو به‌وه‌ی هه‌ردوولا هه‌نگاوی گرنگ بنێنن له تێپه‌راندنی كێشه‌كان، و ئه‌م سه‌ردانه وه‌رچه‌رخانی گرنگه له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، چونكه ناكرێت مه‌یدانی به‌غدا بۆ ئه‌و هێزانه چۆڵ بكرێت كه وه‌به‌رهێنانی سیاسی ده‌كه‌ن له قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوولا و به‌كاری ده‌هێنن وه‌ك ده‌ستشكانه‌وه‌ی سیاسی، دواجار بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی هه‌ردوولا گه‌ره‌نتی تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان بكات، له ئاستی به‌غداشه‌وه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه هه‌یه، بۆیه شێوازی پرۆتۆكۆلی پێشوازی و به‌ڵێنی سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێده‌گه‌ین كه بۆ ئه‌م قۆناغه به‌غداش پێوستی به پشتیوانیه‌كی به‌هێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه دروشمێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌ویش (سفركردنه‌وه‌ی گرفته‌كانه)، هه‌م له ئاستی ناوخۆی عێراق و هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش واده‌خوازێت هه‌ردوولا هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بنێنن.
ئه‌م قۆناغه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش زۆر گرنگه له‌جێگای لاوازكردنی یه‌كتری ده‌بێت پێگه‌ی ئابووری و سیاسی و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌هێزتر بكرێت و سیاسه‌ت بگه‌رێنرێته‌وه بۆ عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی عێراق كه تازه حكوومه‌تی دروستكردووه و جۆرێك لهلێگهیشتن بۆ تێپه‌راندنی قۆناغه‌كه هه‌یه پشتیوانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی وه‌ك مەسرور بارزانی، بۆ عێراق زۆر گرنگه چونكه جگه له‌وه‌ی خۆی كارێزمایه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌هه‌مان كاتدا پشتیوانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌یه ئه‌ویش فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان خاوه‌ن پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه، به ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دوایی له پێشكه‌وتنی كوردستان ناویه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه تاقی بكاته‌وه.
خودی سه‌ردانه‌كه وه‌ڵامی زۆر پرسیار ده‌داته‌وه، پێمان ده‌لێت كوردستان ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێكی كاریگه‌ر و به‌هێز بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و ئه‌منی عێراق. جیاله‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌نگه‌ر نییه بۆ لاوازكردنی عێراق به‌ڵكو ده‌یه‌وێت رۆڵی به‌هێز ببینێت ده‌ستوور و بنه‌مای رێككه‌وتن رێزی لێبگیرێت، ئه‌م حكوومه‌ته‌ی عه‌لی زه‌یدیش، پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه گرنگه ئه‌مه وه‌ك ده‌رفه‌ت له‌لایه‌ن به‌غداوه بقۆزرێته‌وه تا پێكه‌وه له‌م قۆناغه عێراق له لێواری ترس و لاوازیه‌وه بۆ دیفاكتۆیه‌كی به‌هێزی پێكه‌وه ژیان بگۆڕن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه تێروانینی نوێ بێته ئاراوه له‌وه‌ی كارته‌كانی ئابوور و بودجه و بابه‌تی ئه‌منی چیتر وه‌ك كارتی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێن، به‌ڵكو ئه‌و تێروانینه زاڵبكرێت به‌وه‌ی هه‌ر پێشكه‌وتنێك له كوردستان هه‌یه ده‌بێت به‌شێكی دانهبراوبێت له‌گه‌شه‌كردن و پێشخستنی ته‌واوی عێراق، و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی گشتگیر‌و باش بكرێت كه پێكه‌وه بتوانن رووبه‌رووی ئاڵنگاریه‌كان ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستباری گرنگه بۆ عێراق به‌تایبه‌ت ده‌رچونی ده‌رچه‌ی نه‌وت بۆ جیهان .
خاڵێكی گرنگ له‌و سه‌ردانه جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه بابه‌تی پاراستنی ئارام و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه هه‌ردوولا ده‌بێت پێناسه‌یه‌كی گشتگیر دابنێنن بۆ پاراستنی خاكی عێراق و كوردستان و گه‌رانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه كه تیرۆر و هه‌ره‌شه‌ی گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كان پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كه جێناكۆكه‌كان و رووبه‌رووبنه‌وه‌ی تیرۆر.
له‌م قۆناغه‌دا دیداری مەسرور بارزانی كه پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌پێشخستنی كه‌رتی وزه و بانك و ژینگه‌و رێگاوبان، ئه‌مه به‌هێزترین مانۆڕی سیاسی و دیپلۆماسی بوو كه بۆ داهاتوو نه‌خشه‌رێگایه‌كی نوێ دابنرێت بۆ دیدگایه‌كی هاوبه‌شی نیشتیمانیانه كه له ئاستی گۆرانكاری قۆناغهكهبێت، جیاله‌وه‌ش ئه‌مه بهدهستپێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژیهنی نوێی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دروست.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئیراده‌ی به‌هێز بێته ئاراوه، تێروانینی نوێ زاڵبكرێت به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه رێگرن له پیشكه‌وتن و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كان و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی سیاسی هه‌ولێرو به‌غدا قه‌رزاری ئه‌م هه‌وڵه به‌هێزه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌بێت گرنگه به‌م هۆه‌وه به‌یه‌كجاری گرفته‌كان كۆتاییان پێبهێنرێت و مافه ده‌ستوور و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان گه‌ره‌نتی بكرێت پێشووتریش سه‌رۆك بارزانی، چه‌ندین جار له‌و باره‌وه هۆشداری داوه كه هه‌ر كاتێك ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان پێشێل بكرێن ئۆقره‌یی سیاسی دروست نابێت.