دەخیلەکان بگەرێننەوە دەنێرین بۆ غەززە!

وێنە: ژیریی دەستکرد
وێنە: ژیریی دەستکرد

ئەم مانشێتەی سەرەوە قسەی خانمێکی ئەم نیشتیمانە بوو کە بە زمانێکی پاراوی کوردی لە یەکێک لە کابینەکانی نێو پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە رۆژی کۆتایی پێشانگاکە بە ناوی دەزگایەکی خێرخوازی کە نامەوێت ناوەکەی بڵێم با نەبێتە ریکلام بۆیان، خەریکی پشکنین بوون بۆ خەلکانێک، من و هاورێیەکی هێژام وەکو هەر خەڵکی دیکەی نێو پێشانگاکە لەو کابینە بۆ ئەو کابینەمان دەکرد تا سەیر بکەین بزانین چ کتێبێک کە دلخوازی ئێمەبێت بکڕین.

لە پڕ خۆمان لەبەردەم ئەو کابینەیەدا دیتەوە کە خەریکی پشکنین بوون لەبواری تەندروستیدا  ئەگەر هەڵەنەبم، خانمێکی سەروی 20 ساڵان هاتە پێشوازییمان هەندێک روونکردنەوەی بە ئێمەدا کە کار و پیشەیان چیە و ئامانجیان لەو کارە چیە؟ وەک هەمیشە کە لە هەموو بابەتەکان دا دەمەوێت رێک و رەوان ناوەڕۆکەکەی بزانم یەک دوو پرسیارم کرد، ئەو خانمە وەڵامی دایەوە و دواتر چووە سەر ئەسلی بابەت و ئامانجەکەی خۆیان، گوتی بەو داهاتەی لەلایەن خەڵکەوە بۆ ئێمە دێت ژمارەیەک نەشتەرگەری بۆ کەسانی کەم دەرامەت ئەنجام دەدەین، کەمێک دڵم خۆش بوو بەو قسەیە بەڵام هێشتان ئەو بڕیارەی پێشتر لەسەر سەرو سیمایان دابووم دەمویست لەدەمی خۆیانەوە بڕیارەکەی بزانم درستە یان نە؟

دواتر گوتی ئەگەر ئێوەش ئارەزووتان هەیە بەشداربن دەتوانن دەخیلەیەک لای ئێمە لەگەڵ خۆتان ببنەوە ماڵێ بەپێی توانا رۆژانە یان مانگانە پارەیەک بخەنە ناوی و دواتر بۆ ئێمە بگەرێننەوە، ئێمەش هەموویان کۆ دەکەینەوە و دەنێرین بۆ خەلکی (غەززە) بەبێ یەک و دوو قسەکانیم پچراند و پێم گوت بۆ خەلکی غەززە، ئایا کوردی ئێمە لە هەموو شوێنێک شایستەتر نین؟ نەمتوانی دوو سێ قسەی دیکە بکەم برادەرەکەی من داکەتە سەری و هەر مەجالی نەک ئەو منیشی نەدا ئەوەندە بەجوان و رێکی پێی گوت تاکەی لەباغەلی خۆمان بدەین بە بێگانە کە لێرە پێدڤیترە لە غەززە؟

هەرچەن خانمەکە خۆی هێناوبردی نەیتوانی نە باوەر بە ئێمە بینێ  و نە خۆی لێمان قورتار بکات، یەک قسەی کرد کە قسەکەی خۆی نەبوو من زوو هەوڵمدا ئەوێ بەجێ بهێلم بانگی برادەرەکەشم کرد بەڵام لەوکاتەدا خانمەکە قسەیەکی کرد و گوتی: لێرە علمانی زۆرن!  کە گوێم لەو قسەیە بۆ گەرامەوە لای و پێم گوت خۆشکی بەرێزم دەزانی ئەو قسەیەی تۆ زۆر هەڵەیە و بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە هی تۆ نیە و ئەوەی بەتۆشیان گوتیە برۆ پێیان بڵێ ئەو (علمانی و بێ دینانە)ی بەقسەی ئێوە کە باس دەکەن چارێکی ئەوەندەی لە ناو عەرەب و خودی غەززە هەیە لێرە بوونی نیە، هیچی پێنەما گوتی: من نازانم و زانیاریم نیە و  ئاخر مێشکی خەلکی ئێمەیان غەسل کردووە، هەرچەندە ویستم زیاتر وەڵامی بدەم برادەرەکەم  هەندێک وەڵامی پێیدا و چاوەرێم دەکرد ئەوانەی ناو کابینەکەی کە هاوپیشەی بوون لەسەری بە وەڵام بێن، بەڵام سەیرم کرد زۆربەیان تەنها سەیرمان دەکەن و ئەو خانمەیان بەو جورە بەجێهێشت و کەس لەسەری بەجواب نەهات.

من پەیوەندیم بەوەوە نیە تۆ کە لەموڵک و ماڵی خۆت بە غەززە دەدەیت یان بەکەسانی دیکە ماڵی خۆتە و دەتوانی ئاگری تێبەربدەیت بۆم نیە بلێم بۆ؟ بەڵام تۆش بۆت نیە بەناوی دینەوە بێی داوا لەمن بکەیت پارە بۆ خەلکانێک بنێرم کە لە بنەڕەتدا تا چوار دەوری خۆم پێویستیان پێ بێت ئەوانی دوورتر بە پێویستتر بزانم، بەڵام دڵسافی خەلکانێکی خۆمان کە بەناوی ئاینەوە قسە لەگەڵ دەکەی  پارەت دەدەنێ بۆ خەلکانێک کە هەر ئەو خەڵکە لە ڕابردوو و تا ئێستاش هاوسوز و هاوخەمی مەزلومیەتی ئێمە نەبوون بەڵکو لەزۆربەی کاتەکانیشدا دەست خۆشیشیان لەوانە کردووە کە زوڵمیان لەگەلی کوردستان کردووە. بۆیە بەکاری نابەجێ دەزانم بێی داوا لەمن یان کەسانێک بکەیت پارەت بدەینێ و تۆش بچی بە خەلکانێکی دەرەوەی وڵاتی خوت بدەی کە هاوزمانی خۆت لە هەموو بەشەکانی نیشتیمان زیاتر پێویستیان پێی هەیە.

من هیچکات دژی ئەوە نەبوومە کە هاوکاری خەلکی لێقەوماوان بکرێت لە چ نەتەوەیەک و ئاین و رەنگێک بن، بەڵکو خۆشترین کاتی ژیان ئەوەیە کە مرۆڤ بتوانێت بە بچوکترین شتیش بێت دڵی مناڵێک یان دایکێکی بێ دەسەڵات یان پیرە پیاوێکی کەم دەرامەت خۆش بکات، بەڵام ئەو هاوکاری یە لەپێناو خودا و کاری مرۆڤایەتیدابێت لە هاوزمان و دەوروبەرەکەی دەست پێبکات ئەوجا ئەگەر زیادبوو یان دەوروبەرەکەی پێویستی پێی نەما بۆ دورتر بنێریت یان بدات، غەززە نەک عەرەب نەبان لە هەر نەتەوە و ئاینێکی بانە هەمان قسەم دەبوو، بویە با کەس والێکنەداتەوە کە لەنەتەوەی عەرەبن بویە ئەو هەڵوێستەمان هەبوو.