نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن مسته‌فا
نووسەر
كاروانه ئاوه‌دانییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ناوه‌ستێت
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته رێكخراوه‌ییه‌ی كه له میدیای فه‌رمی و نافه‌رمی و سه‌دان په‌یج و پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵمیدیای نه‌یاری حكوومه‌ت و پارتی، ئێستا له دژی پارتی و به‌تایبه‌تی خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كابینه‌ی نۆیه‌م له ئارادایه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌و كاروانه ئاوه‌دانییه‌ی كه مه‌سرور بارزانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، وێڕای هه‌موو به‌ربه‌ست و كێشه دروستكراوه‌كان له دژی، به‌ڵام تا ئێره به سه‌ركه‌وتوویی هاتووه و لێره‌وه‌ش به پلانسازیی نوێ و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتر.
ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پڕۆژانه‌ی مه‌سرور بارزانی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ماكینه‌ی گه‌وره‌ی میدیاییان به‌گه‌ڕخستووه، ئه‌گه‌ر به ویژدان و به چاوی كراوه‌وه سه‌یری پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان له سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بكه‌ن، ئه‌وكات ده‌زانن چی كراوه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وت و پڕۆژه‌كان له‌پێش چاوی هاووڵاتییانی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و پڕۆژانه بوونه‌ته ره‌مزی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ی له‌بری قسه‌ی سه‌ر شاشه‌كان و دروشمبازی، هه‌ر رۆژه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك و كارێك و ده‌ستكه‌وتێك پێشكه‌ش به هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كات، ئه‌و پیاوه زۆر باش ده‌زانێت كه كوردستان به دروشم و قسه‌ی باقوبریقی هه‌ندێك سیاسی و میدیا چه‌واشه‌كارییه‌كانیان پێشناكه‌وێت، به‌ڵكوو به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی هه‌ژماری من و رووناكی و به‌دیجیتاڵكردنی كاروباره‌كان و بایه‌خدان به به‌نداو و پۆند و رێگه‌وبان و شه‌قامی ستراتیژی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌كانی كه‌مئاوی پێش ده‌كه‌وێت، مه‌سرور بارزانی ده‌زانێت ئه‌و وڵاته ده‌بێت كاری جدیتری بۆ بكرێت، ده‌زانێت كاركردن دژایه‌تیی زۆری ده‌كرێت، بۆیه له دژایه‌تییه‌كان ناترسێت، ئه‌و به پلان و به‌رنامه كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ی نایه‌وێت گرفته خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌رده‌پۆش بكات، به‌ڵكوو كێشه‌كان هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌ش بن و خه‌ڵكێك پێیانوابێت چاره‌سه‌ركردنی مه‌حاڵه، به‌ڵام ئه‌و به ئیراده‌وه كێشه‌كان له ره‌گوڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات و سه‌ركردایه‌تیكردنی كاروانی ئاوه‌دانیدا، به پلاندانان و رێكخستنی كاروباره‌كان و ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و تیمه‌كه‌كان و چاودێریی به‌رده‌وامی خۆی بۆ كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، مه‌حاڵه‌كان تێكده‌شكێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نێت، بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه سبه‌ی ده‌بێت پرۆژه‌یه‌كی نوێ و ستراتیژیتر جێبه‌جێ بكات و لە داهاتووشدا سه‌دان پرۆژه‌ی دیكه به‌پێی دیزاینه گه‌وره‌كه‌ی پلاندانان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی له دژی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئارادایه، نه‌ك هه‌ر ساردی ناكاته‌وه، به‌ڵكوو به‌هێزتری ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی خۆی باش ده‌زانێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له دژی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه‌كانی كوردستانه و نایانه‌وێت كوردستان له‌وه زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، بۆیه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و كۆڵنه‌ده‌رانه، پاڵپشت به خه‌ڵكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان درێژه به پلانسازییه هه‌نووكه‌یی و درێژخایه‌نه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته یه‌كێك له ئایكۆنه دیار و گه‌شاوه‌كانی ناوچه‌كه له جوانی و گه‌شه‌سه‌ندا، كه بێگومان ئه‌و باش ده‌زانێت گه‌یشتن به‌و ئایكۆنه دیاره بێ كێشه نابێت و خه‌ڵكانێك هه‌وڵی وه‌ستاندنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز ناوه‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت كوردستانیش به ئامانجه‌كانی خۆی بگات و خۆی به خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌ك ده‌زانێت كه قه‌زیه‌ی كورد و خزمه‌تكردنی كوردستانه.