زۆر عەیبە وەسفی مەسرور بارزانی بکەیت؟

زۆر عەیبە وەسفی مەسرور بارزانی بکەیت؟
زۆر عەیبە وەسفی مەسرور بارزانی بکەیت؟

مەسرور بارزانی هەموو ئەو پێوەرانەی بڕیوە کە سەرکردەیەک پێویستە بەدرێژایی تەمەنی بیانبڕێت تا میللەتەکەی وەک فریادڕەس ناوی بخەنە مێژووی نیشتمانەکەیانەوە.

1-پێشمەرگایەتی شاخ کە ئەرکە پیرۆزەکەیە ئەو بە تەمەنێکی زۆر منداڵیەوە ئەو شەرەفەی پێ بڕاوە.
2-ئەزموونێکی گەورە لە دونیای هەواڵگری و سەلماندنی پێگەی ئەمنی خۆی و ئاژانسەکەی بۆ دەزگا گەورەکانی ناوچەکە و جیهان.
3-بەشداری لە دروستکردنی ئاسایشی ناوچەکە و پارێزەری هەرێم لە مەترسیەکان.

پێکهێنانی کابینەی نۆیەم لە خراپترین بارودۆخدا و رووبەڕووبوونەوەی گەورەترین تەحەداکان. کابینەیەک کە دروشمی چاکسازی هەڵگرتبێ و سەرۆک وەزیرانەکەی مەسرور بارزانیبێ بێگومان هیچ لەمانە زەحمەت نابن:

1- پڕۆژەی ڕوناکی.
2- بە بانککردنی موچەی موچەخۆران.
3- بە ئەلیکترۆنیکردنی حکوومەت.
4- دروستکردنی شاڕێگاکان.
5- دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان.
6- هەرێم خستنە سەر نەخشەی وزەی جیهانی.
7- برەودان بە پەیوەندیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان هەر کاری مەسرور بارزانی بوو.

بۆیە بەبڕوای من عەیبە ئەم پیاوە تەنیا وەسف بکرێت، پێویستە وەک سەرکردەی رزگاریی نیشتیمانی بناسێنرێت، هاوشێوەی دێنگ شیاوپینگی چین، لی کوانیوی سەنگاپورە، فرانکلین رۆزفێڵدی ئەمریکا و شێخ زایدی ئیمارات.
ئەمانە ئەو سەرۆک و سەرکردانەبوون کە بوونە هۆکاری خۆشگوزەرانی و ئاسایش و ئارامی بۆ میللەتەکانیان، هەریەک لەمانە لە یەکێک لە کەرتەکاندا کاری کردوە، یاخود کەرتەکە خۆی هەبووە پێشتر بەهۆی شەڕی ناوخۆ یاخود جەنگە جیهانیەکانەوە پەکیان کەوتوە، ئەم سەرکردانە هەستاون بە بنیاتنانەوەی هەریەک لە کەرتەکان.

بەڵام ئەوەی مەسرور بارزانی جیادەکاتەوە لە زۆربەی سەرکردەکان دروستکردنە نەک دروستکردنەوە، بنیاتنانە نەک بنیاتنانەوە، واتە هیچ کام لەو خزمەتگوزاری و پڕۆژانەی لەم کابینەیەدا کراون لە رابردوودا نەبوون، مەسرور بارزانی لە بناخەوە هەستاوە بە دروستکردن و بنیاتنانیان.
ئیتر لە پڕۆژەی رووناکی، سیستمی بانکی و حکوومەتی ئەلیکترۆنیەوە بیگرە هەتا دروستکردنی رێگا، پۆند و بەنداوەکان، بنیاتنانی هەموو ئەمانە پێکەوە لە بناخەوە کاری سەرکردەی بە سەلیقە و دانا و حەکیم و لێزانە، کاری براگەورەی نیشتیمانە.