له‌په‌راوێزی کارەکانی مه‌سرور بارزانی دا.. سه‌نگین و كردار و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك

له‌په‌راوێزی کارەکانی مه‌سرور بارزانی دا.. سه‌نگین و كردار و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك
له‌په‌راوێزی کارەکانی مه‌سرور بارزانی دا.. سه‌نگین و كردار و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك

لە هەر قۆناخێکی هەستیار و چارەنووسسازدا، مامەڵەی لەگەڵ رووداو و گۆڕانکارییەکان پێویستی بە هۆشیاریی قووڵ، ئیرادەی بەهێز و بڕیاری بەرپرسیارانە هەیە. ئەو راستییەی کە نابێت هەرگیز فەرامۆش بکرێت، ئەوەیە کە پێگەی سیاسی و نەتەوەیی لەسەر بنەمای هەڵمەتی کاتی و بانگەشەی راگوزەر هەڵناسەنگێندرێت؛ بەڵکو بە سەنگی مێژوو، روونی پرەنسیپ، کارنامەی کرداری و دەرەنجامی هەڵوێستەکان سەنگ و بەهای خۆی وەردەگرێت خۆشبه‌خانه‌ گه‌لی كوردستان له‌قۆناخێكی هه‌ستیار و مێژووییدا بڕیاریاندا به‌ پشتیوانیی كابینه‌یه‌ك به ‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی؛ جگه‌ له‌وه‌ی ئالنگارییه‌ گه‌وره‌كانی تیپه‌ڕاند له‌هه‌مان كاتدا كوردستان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی خێرا و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كوردستان له‌ده‌رفه‌تی زێڕین و پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی خێراتر ده‌بێت.

وێڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ چه‌واشه‌كارییه‌ی ‌له‌دژی كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌یه‌، شتێك هه‌یه‌ ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بیزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی و متمانه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و سه‌رۆكوه‌زیران وابه‌سته‌یه‌ به‌ كردار و قۆڵهه‌ڵماڵین له‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قسه‌ی بێ ئه‌نجام، مه‌سروور بارزانی نه‌ك ژێرخانی ئیداره‌دانی كوردستانی دروستكرد، بەڵكو ژێرخانی دروستكردنی متمانه‌ له‌نیوان خه‌ڵك و حكوومه‌تی هێنایه‌ ئاراوه‌ به‌وه‌ی شۆڕشی پشتیوانیی‌ ئابووری ناوخۆ و جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی پرۆژه‌كان به‌ هێزی کاری ناوخۆی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ تاكی كورد، به‌وه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتووی خۆمان، ئه‌گه‌ر گرنگیان پێ بدرێت و پشتیوانی بكرێن، هیچیان كه‌متر نییه‌ له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتووخواز؛ ئه‌م رێچكه‌ شێكنه‌ ته‌نیا به ‌سه‌رۆكوه‌زیرانێك ده‌كرێت كه‌ بریاری داوه‌ خزمه‌تی گه‌لی خۆی بكات و رووبه‌رووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه‌.

لەم چوارچێوەیەدا، کار، رووئیا و کردارەکانی سەرۆکوەزیران، جەنابی مەسرور بارزانی، وەک وەرچەرخانێکی روون لە شێوازی حوکمڕانی و بنیاتناندا دەردەکەون. سەرەڕای ئاڵنگارییە بەردەوامەکان و فشارە جۆراوجۆرەکان، خۆڕاگری و بەردەوامبوون لە کاروانی چاکسازی، رێکخستنەوەی دامەزراوەکان، هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی ئابووری، نیشانەی ئیرادەیەکی جددییە بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پتەوتر. لەوانە پڕۆژە ستراتیژییەکان لە کەرتی کارەبا و دابینکردنی کارەبای24 کاتژمێری، پڕۆژەی نیشتمانیی هەژماری من و بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی دارایی و خزمەتگوزارییەکان، هاوکات لەگەڵ پڕۆژەکانی ژێرخان، رێگاوبان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، وەڵامێکی کرداری و بەڵگەدارن کە دەبێت بە روونی و پیشەییانە بخرێنە بەردەم رای گشتی.

لە بەرامبەر هەر هەڵمەت و بانگەشەیەکی سیاسی، پاراستنی سنووری نێوان رەخنەی بنیاتنەر و هەوڵەکانی شێواندنی راستییەکان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە. دیموکراسی بە فرەیی، جیاوازیی را و رکابەریی تەندروست گەشە دەکات، بەڵام رکابەریی سیاسی تەنیا کاتێک بەرهەمدار دەبێت کە لەسەر بنەمای پرەنسیپ، راستگۆیی و بەرپرسیارییەتی بێت، نەک پشتبەستن بە دروشمی بێبنەما و چەواشەکاری.

لە ئاستی گوتاریشدا، پێویستە هەمیشە بەرزیی هەڵوێست، قووڵیی تێڕوانین و بەڵگەی روون زاڵ بن. گوتاری بەرپرسانە نابێت بخرێتە خزمەت ملمڵانێی کاتی و تەسکەوە؛ چونکە پێگەی سیاسی بەرپرسیارییەتیی زیاتر و قورستر دەخاتە ئەستۆ، نەک پاساو بۆ خۆدزینەوە لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکان دوا دیمه‌نی پرۆژه‌ی قۆناخی دووه‌می پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر ببینن كه‌ چۆن هه‌زاران خۆبه‌خش و نه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌پشته‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به‌یه‌ك تیم پێمان ده‌ڵین ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بكه‌یت چیتر موزایه‌ده‌ و قسه‌ی نابه‌جێ و نابه‌رپرسیار نه‌بێته‌ كۆسپ و دابڕینی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌گاته‌ ئامانج.

قەوارە، دامەزراوە و دەستکەوتە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر حساباتێکی تاکتیکی و کاتی گەورەتر و فراوانترن. پاراستن و پەرەپێدانی ئەم دەستکەوتانە، پێویستی بە هەڵوێستی جێگیر، خۆڕاگریی بەردەوام، گوتارێکی هاوسەنگ و بەرپرسیارانە، و کردارێکە کە لە ئاستی ئەو مێژوو و قوربانییە گەورەیەدا بێت کە گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بەم قۆناخە داویەتی.